هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

واله‌ ئیمێلاه‌که‌ت بکه‌ راسته‌وخۆ وه‌لامی نامه‌ی هاتوو بداته‌وه


سلاو
بۆئه‌وه‌ی وا له ‌ئیمێله‌که‌ت بکه‌یت ده‌ست به‌جێ وه‌لام بداته‌وه‌و به‌ شێوه‌ی ئۆتۆماتیکی ئه‌مخالانه‌یخواره‌وه ‌جێبه ‌جێ بکه‌
1- دوای چوونه ‌ناو ئیمێل کلیک له‌سه‌ر mal option بکه‌
2- کلیک له‌سه‌ر vacation response بکه‌
3- له‌start date دا به‌روارێک دیاری بکه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌و به‌رواره‌ دا ئیمێله‌که‌ت وه‌لامی نامه‌ی هاتوو بداته‌وه‌ به‌شێوه‌ی ئۆتۆ ماتیک
4-له‌end date به‌روار دیاری ده‌که‌ی بۆئه‌وه‌ی له‌وبه‌رواره‌ ئیمێله‌که‌ت کۆتای بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ بێنێت
5-له‌generic respones نوسراوێک ئاماده‌که‌ی ده‌بێته‌ وه‌لامێک بۆ هه‌ر که‌سێک که‌ نامه‌ ده‌نێرێ
6-له‌special response optional نوسراوێک ئاماده‌ده‌که‌ی بۆدوو ئه‌دراسی دیاری کراو کاخۆت دیاریده‌که‌ی بۆچ ئه‌دره‌سه‌ک ئه‌منوسراوه‌ دیاری کراوه‌ بروات
7-پاش نوسینی دوو ئه‌دره‌س که‌ده‌ته‌وێت نوسراوی special response optinal بێت به‌ وه‌لام کاتێک که‌نامه‌ی بۆناردی کلیکی save بکه

گه‌ر زۆر جوانی ئه‌وا بترسه‌


ێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ده‌روونی ئاشکرایکرد: ئه‌و که‌سانه‌ی جوان و سه‌رنجڕاکێشن په‌یوه‌ندیه‌کانیان که‌متر جێگیریی و سه‌رکه‌وتن به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ به‌به‌راورد به‌وانه‌ی که‌که‌متر جوانن.رۆژنامه‌ی Sunday Times بڵاویکرده‌وه‌: پسپۆڕان له‌کالیفۆرنیا بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌په‌یوه‌ندی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو پشت به‌ڕواڵه‌تیان ده‌به‌سترێت وه‌ک نمایشکاری جلوبه‌رگ و ئه‌کته‌ره‌کان، زووتر کۆتایی پێدێت وه‌ک له‌و که‌سانه‌ی پارێزه‌رن یان خوێندکار یان پزیشکن.

له‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا که‌دوو ساڵی خایاندووه‌، ده‌رکه‌وتووه‌ که‌زۆربه‌ی نمایشکارانی جلوبه‌رگ له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز وتویانه‌: هۆی سه‌ره‌کی له‌پچڕاندنی په‌یوه‌ندیه‌کانیان ئه‌وه‌یه‌ که‌هاوبه‌شه‌کانیان هه‌رگیز هه‌ستیان به‌ڕه‌زامه‌ندی نه‌کردووه‌ به‌ڕواڵه‌تی جه‌سته‌ییان ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ره‌خنه‌گرتن و به‌نهێنی گه‌ڕان به‌شوێن که‌سێکی تردا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خاسیه‌تانه‌ی له‌هاوبه‌شه‌که‌یدا نیه‌ له‌یه‌کێکی تردا بیدۆزێته‌وه‌.

نیشانه‌کانی عاشق بوون له‌ پیاواندا


هه‌رچه‌نده‌ هه‌ونیشانه‌کانی عاشق بوون له‌ پیاوانداڵی شاردنه‌وه‌ی عاشق بوونتان بده‌ن هه‌ر ئاشکرا ده‌بێت. له‌ کاتی بینینی خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌ستی به‌ره‌ و قورگی ده‌بات و بۆینباخ و یه‌خه‌ی جله‌که‌ی رێک ده‌کات.

تۆزی خه‌یاڵی سه‌ر شانه‌کانی لاده‌بات و ده‌ستێکیش به‌ قژیا دێنێت، گوایه‌ ده‌یه‌وێت خۆی سه‌رنجڕاکێش بکات.
به‌ ده‌ست گرتن به‌ قایشی پانتۆڵه‌که‌یه‌وه‌ ده‌یه‌وێت توانایی خۆی پیشانبدات.
بارودۆخی جه‌سته‌ی نیشانه‌یه‌که‌، ئه‌گه‌ر خۆشی بوێن به‌ره‌وه‌ لای ئێوه‌وه‌ خۆی لار ده‌کاته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌ کاتی دانیشتنیشدا پێی به‌ره‌و لای ئێوه‌ بێت له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه‌ی خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌.
ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت چه‌ند چرکه‌ زیاتر له‌ پێویست چاوی تێ بڕین وسه‌یریکردن، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ بوونه‌وه‌ی ره‌شێنی چاوه‌کانی دیسان .....
له‌ کۆتایشدا نیگای ماناداریش یه‌کێکه‌ له‌و نیشانانه‌.

ناڕه‌زایی ژنان له‌ هه‌ڵسوکه‌وتی‌ هاوسه‌ره‌کانیان دوای‌ مانگی‌ ه


هه‌ندێک له‌ ژنان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به‌گۆڕانی‌ هه‌ڵسوکه‌تی‌ هاوسه‌ره‌کانیان پاش ماوه‌یه‌کی‌ که‌م له‌دوای‌ هاوسه‌رگیری‌، پاش لادانی‌ ئه‌و ده‌مامکه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌م‌و چاویان بوو له‌سه‌ره‌تای‌ چه‌ند مانگی‌ یه‌که‌می‌ ژن‌و هاوسه‌رێتیاندا ژنان تووشی‌ سه‌رسامی‌ یان ( شڵه‌ژان) ده‌بن، واده‌زانن که‌ ئه‌وان له‌خه‌ودا بوون‌و له‌و خه‌وه‌ ڕاپه‌ڕیون، یان له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌کی‌ تردا بوون نه‌ک هاوسه‌ره‌کانیان.
ژنان بۆچوونیان وایه‌ که‌ ڕاستی‌ که‌سایه‌تی‌ پیاو ده‌رناکه‌وێت هه‌تا دوای‌ گواستنه‌وه‌، داواکارن کێشه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی‌ ئه‌فسوونگه‌رانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت که‌ زۆربه‌ی‌ له‌دوای‌ مانگی‌ هه‌نگوینیه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات .
(س ) که‌ مامۆستایه‌ ده‌ڵێت: مێرده‌که‌م دیلی‌ کردبووم چونکه‌ من به‌شێوه‌و ڕوخساری‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تام.
ئه‌و ده‌ڵێت: ته‌نها چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر شوکردنه‌که‌یدا تێپه‌ڕیوه‌‌و چیتر ناتوانێت خۆڕاگربێت به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵسوکه‌وتی‌ هاوسه‌ره‌که‌ی‌.

ادامه مطلب ...

10 ئامۆژگاری‌ بۆ پابه‌ند بوونت به‌که‌سی‌ به‌رامبه‌ره‌وه‌

چی‌ پیاوان ئاره‌زووی‌ پابه‌ند بوون ناکه‌ن، ئایا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ که‌سێک دا هه‌یه‌؟ ئه‌و که‌سه‌ پێت ده‌ڵێت گرنگیت پێ‌ ده‌ده‌م ‌و خۆشم ده‌وێیت به‌لاَم باس له‌ گرنگی‌ تۆ بۆ ئه‌و نه‌کراوه‌ تاچه‌نده‌ گرنگی‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌که‌ت ده‌ده‌یت له‌گه‌ڵی‌ دا به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ زۆرێک له‌ پیاوان ئه‌و پرسیاره‌ له‌خۆیان ده‌که‌ن ئایا بۆ له‌کات په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ دا ئه‌و گرنگییه‌ ناده‌ن به‌ که‌سی‌ به‌رامبه‌ر وه‌کو پێشتر گرنگیان پێ‌ داوه‌.
ئه‌مانه‌ چه‌ند ئامۆژگاریه‌کن بۆ ڕزگاربوون له‌و پرسیاره‌:
1-بوارێک بده‌ به‌ گفتوگۆکردن‌و ئاخافتن پێ‌ مه‌بڕه‌و گوێی‌ لێ‌ راگره‌ به‌بێ‌ ئامۆژگاری‌ کردن‌و ره‌خنه‌ گرتن.
پیاوان پێویستیان به‌ حه‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌کاتێک دا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌کانیان دا ده‌بن هه‌ست به‌ حه‌وانه‌وه‌یه‌کی‌ زۆر ده‌که‌ن‌و له‌کاتی‌ گفتوگۆش دا نایانه‌وێت باس له‌ رابردوو بکرێت‌و ئامۆژگاری‌ بکرێن، پێویسته‌ ئافره‌تیش خۆشه‌ویستی‌ خۆیان بۆ ده‌ربڕن‌و گرنگیا پێ‌ بده‌ن تاوه‌کو هه‌ست به‌و خۆشه‌ویستیه‌ بکه‌ن‌و له‌ترسی‌ دڵه‌ڕاوکێ‌ ڕزگاریان ببێت که‌ زۆرێک له‌ پیاوان باوه‌ڕ به‌خۆشه‌ویستی‌ ئافره‌تان ناکه‌ن تاوه‌کو ماوه‌یه‌کی‌ زۆریش دوای‌ خۆشه‌ویستی‌ .
2-ئافره‌تان ده‌بێ‌ وا له‌ پیاوان بکه‌ن که‌ یه‌که‌مین که‌سه‌ له‌ ژیانیانداو باشترین که‌سه‌ له‌ ژیانیان دا.
3-پێویسته‌ به‌ساده‌یی‌ هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌یت واته‌ خودی‌ خۆت چۆنه‌ ئاوا هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ت بکه‌یت وه‌ نابێت هیواو ئاره‌زووه‌کانی‌ خۆت بشاریته‌وه‌ چونکه‌ دوورنیه‌ دوای‌ ده‌رکه‌وتنی‌ سروشتی‌ خۆت ببێته‌ هۆی‌ جیابوونه‌وه‌ تان.
4- هه‌ست‌و سۆزی‌ خۆتی‌ بۆ ده‌ربڕه‌ به‌وه‌ی‌ که‌ له‌ده‌ستت نه‌داوه‌و هیچ نه‌بێ‌ به‌ڕێژه‌یه‌کی‌ که‌میش بێ‌ ئه‌گه‌ر له‌دوای‌ هه‌ر کێشه‌یه‌کیش بێ‌ که‌ به‌رامبه‌ره‌که‌ت جۆرێ‌ له‌ بێ‌ هیوایی‌ له‌لا دروست ببێت.
5-کارێکی‌ وامه‌که‌ که‌هه‌موو شتێک له‌ پێناوت دا بکات وه‌یان خه‌رجیه‌کی‌ زۆر بکات ئه‌گه‌ر له‌لایه‌نی‌ ماددیی‌ یه‌وه‌ به‌رامبه‌ره‌که‌ت باشتر بوو له‌تۆ .
6-له‌سه‌ره‌تای‌ گرنگی‌ پێ‌ دانت دا له‌لایه‌ن که‌سی‌ به‌رامبه‌ره‌وه‌ هه‌ست به‌ دڵه‌راوکێ‌‌و دڵپیسی‌ مه‌که‌ چونکه‌ سه‌ره‌تای‌ هه‌ست کردنێتی‌ به‌خۆشه‌ویستی‌ یه‌که‌و گرنگیت پێ‌ ده‌دات.
7-پێویسته‌ پابه‌ند بیت به‌ خۆشه‌ویستی‌‌و هه‌ستوسۆزه‌وه‌ به‌رامبه‌ری‌.
8-پێویسته‌ راستگۆ بیت له‌ ده‌ربڕینی‌ راستیه‌کان داو چونکه‌ ئه‌و که‌سه‌ی‌ به‌رامبه‌رت پێویستی‌ پێته‌و تۆی‌ خۆش ده‌وێت.
9-دوای‌ ماوه‌یه‌ک له‌ ناسینی‌ که‌سایه‌تی‌ که‌سی‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵ بده‌ له‌دوای‌ مانگێک که‌سی‌ خێزانه‌که‌ی‌ بناسیت‌و گرنگترین که‌سیش له‌لای‌ کێیه‌.
10-ئاگاداربه‌ له‌وه‌ی‌ که‌پێی‌ ده‌به‌خشیت له‌ هه‌رشتێک بێ‌ وه‌ک له‌وه‌ی‌ که‌ پابه‌ند ده‌بیت پێوه‌ی

ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌کی دانیشتوو

ش ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌کی دانیشتووی قه‌زای سۆران، له‌بازاڕدا، شوتییه‌کی شه‌ش کیلۆگرامی کڕی و له‌ماڵه‌وه‌ له‌تیکرد، سه‌رنجی شتێکی سه‌یریدا.پیاوه‌که‌ له‌کاتی له‌تکردنی شوتییه‌که‌دا، دیمه‌نێکی سه‌یرو ناوازه‌ی بینی که‌ئه‌ویش بوونی هێڵکاریی دڵ بوو له‌ناو شوتییه‌که‌دا، که‌ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین حاڵه‌تی سه‌رنجڕاکێشه‌ که‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێت.ئه‌و هاووڵاتییه‌ی که‌شوتییه‌که‌ی کڕیوه‌ ناوی حامد عه‌بدوڵڵا- یه‌و ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاره‌ شتێکی سه‌رنجڕاکێشی له‌و جۆره‌ ببینێت.ئه‌و پێیوابوو: ئه‌گه‌ر ئه‌و شوتییه‌ له‌هه‌ر وڵاتێکی تر بوایه‌ ده‌بووه‌ باس و خواس و راگه‌یاندنه‌کانیش گرنگییان پێده‌دا، چونکه‌ ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ سه‌رنج راکێشن و بینه‌ر و خوێنه‌ری زۆری هه‌یه‌