هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

جلی ژنانه

 چۆنێتی کرین:بۆ زانیاری زۆرتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌مماڵپه‌ری ئێمه

ادامه مطلب ...

ته‌نهایی


له‌ناو پێکی ئه‌مشه‌ودا چاوی تۆ
له‌چاوی تۆدا دڵۆپه‌ فرمێسک
له‌ناو هه‌ر دڵۆپه‌ فرمێسکێکدا
ئاهێک ئه‌خۆمه‌وه‌!
له‌ناو پێکی ئه‌مشه‌ودا ووته‌
له‌ ناو ووته‌دا بێده‌نگی
له‌بێده‌نگیدا
مه‌راق ئه‌خۆمه‌وه‌!
له‌ناو پێکی ئاه و مه‌راقیشدا خۆم
له‌ ناو خۆمیشدا
خۆم ئه‌خۆمه‌وه‌!

دوو کوورته شێعر بۆ خۆشه ویستم





بڕیارم دابوو تا دوایین هه ناسه م


له ناو کۆڵانی هیچ عه شقێکا

پیاسه ی دڵداری نه که م

به ڵام که چاوه کانتم دی

دڵم

خۆی بوو به کۆڵانێک

بۆ پیاسه ی هه ناسه ی تۆ

۲.

که نه قاشێک تابلۆیه ک ئه خوڵقێنێ

چی له دڵ بێ

ئه ی نه خشێنێ و

ئه ی ڕه نگێنێ

من دڵنیام که قه ڵه مم ئه گرمه ده ست

هه ستم

ته نیا باڵای به رزت ئه نه خشێنێ

بۆ ئه‌و کچه‌ی هه‌رگیز له‌یادم ناچێته‌وه‌...!!

ئه‌و کاته‌ی

بیرت لێ ده‌که‌مه‌وه‌

له‌ په‌خشانێ یان له‌ شیعرێ

ناوت دێنم

تۆ جوانترین

خۆشه‌ویستی

بۆ من

تۆ بووی هه‌توانی

زامی دڵه‌که‌م

هه‌رگیز ناتوانم

له‌ یادتکه‌م

کاتی خۆی

وێنه‌یه‌کم لێ وه‌رگرتی

به‌ دیاری

له‌ ناو ئه‌لبۆمی دڵما

بۆم پاراستی

ئه‌و بزه‌ و خه‌نده‌ی

له‌ سه‌ر لێووت بوو

ئای که‌ جوان بوو

درۆیه‌ ئه‌وه‌ی ده‌لێ

مۆنالیزا..

له‌ تۆ ده‌چێ

فریشته‌ش وه‌ک تۆ

جوان بێ

ئه‌وه‌نده‌ جوانی

بۆ من

قه‌د له‌ دڵما و

له‌به‌ر چاوم

وون نابی

قه‌د له‌ هۆشم دا

ده‌رناچی

تۆم قه‌تاوقه‌ت

له‌ یاد ناچی

مه‌گه‌ر ئه‌و کاته‌ی بمرم.....!!

خالید شه‌ید

خۆشەویستی... پیاوێک شێت و سەرگەردان دەکات


خۆشەویستی بەهایەکی پیرۆزەو مەحاڵە رەوڕەوەی ژیان بێ خۆشەویستی بەردەوام بێت، خۆشەویستی میوانێکی هێسک سووکەو زۆر بە هێمنی لە دەرگای دڵ دەدات و دێتە ژوورەوە، دیارە کەس نییە لە ئێمە گەر گوێبیستی چیرۆکی بەسەرهاتی دوو خۆشەویست نەبێ و بە کۆتایی هاتنی مەرگی یەکێک لە عاشقەکان فرمێسکی بۆ دانەبارێنێ، ئەو کۆمەڵگایەی سێدارەی مەرگ بۆ خۆشەویستی دادەنێت کۆمەڵگایەکی سەرلێشێواو و پەرتەوازەیە، دیارە چیرۆک و بەسەرهاتی خۆشەویستی گەلێ زۆرن و کاریگەری بەهێز لەسەر تاکەکان جێدەهێڵێی رۆژ نەبوو کاتی چوونم بۆ دەوام چاوم بەو پیاوە ریش هاتوو بێ سەرو بەرە نەکەوێت کە لەبەردەم ئەم دوکان و سەر شەقامەکان دەسووڕایەوە، هەندێ رۆژ تووڕەو تووندو لەبەرخۆیەوە جنێوی دەداو هەندێ رۆژیش زۆر بە کەیف و لەبەرخۆیەوە گۆرانی دەگوتەوە، بۆیە زۆرم حەزکرد راستی بەسەرهاتی ئەم پیاوە بزانم هەرچەندە گوێبیستی هەندێکی بووبووم لە خەڵکی ، بەڵام گەیشتنم بە راستییەکە کارێکەو پێویستی بە ماندووبوونە، بۆیە بڕیارمدا چەند رۆژێکی بۆ تەرخان بکەم، ئەوەبوو کە لە دووکاندارەکانم پرسی گوتیان: لە کاتی خۆی عاشق بووەو بەرگەی کۆتایی هاتنی مەرگی خۆشەویستەکەی نەگرتووەو شێت بووە، ئەوان لەم چەند وشەیەیان زیاتر نەدەزانی و گوتیان: ئەگەر دەتەوێت بگەیتە راستی بەسەرهاتەکە دەتوانی مام(عەلی) ببینی و ئەو دەیناسێ و دەزانێ کوڕی کێیەو لەوانەیە ئەو راستی بەسەرهاتەکەت هەمووی بۆ بگێڕێتەوە، کە
ادامه مطلب ...

به‌ربه‌سێڵ


-گۆشتی مه ڕ یان مانگا به ئێسکه وه؛ یه ک کیلۆ
-ماستی پڕ چه وری- ماستی مه ر یان گرێک-؛ نیو کیلۆ
-گیای بۆن خۆش-جه حفه ری،شیوت،نه عنا،ریحانه-؛ چه ند چڵێک
-پیواز؛ یه ک سه لکی گه وره
-رۆن،خوێ،کۆری و زه رده چێوه به ئه ندازه ی دڵخواز
پیواز و رۆنێک ده که ی ،گۆشته که له ت له ت ده که ی و ده گه ڵی سووری ده که یه وه،کۆری و خوێ و زه رده چێوه ی لێ ده ده ی٠به ئه ندازه ی نیوه ی قابڵه مه که ئاوی ساردی تێ ده که ی و له سه ر شۆعله ی وه سه ت دای ده نێی بکووڵێ٠
ماسته که له قاپێکی جودا لێک ده ده ی هه تا خه ست ده بێته وه،که گۆشته که کووڵا به ئه ندازه ی سێ په رداخ ئاوی تێدا ما دای ده گری بۆ ئه وه ی سارد بێته وه،که که مێک سارد بۆوه ماسته که و گیا بۆن خۆشه که ی تێ ده که ی و لێکی ده ده ی٠
نابێ ماسته که به گه رمی له گه ڵ گۆشته ه تێکه ل بێ ده نا ماسته که هه ڵ ده پروزێ٠
-ئه گه ر گیایه که ویشکه وتازه نیه،ده بێ که شوشته وه و له ت له تت کرد له نێو گۆشتاوه که ت که مێک قووڵتی بده یه بۆ ئه وه ی نه رم بێ

حه‌لوا

ئاردی گه نم؛ ٢٥٠ گره م
شه کر؛ ٢٠٠ گره م
رۆن؛ ٢٠٠ گره م
زه عفه ران؛ نیو مسقاڵ
گوڵاو؛ نیو ئیستیکان
پسته و مه غزی بادامی ورد کراو
ڕۆنه که له تاوه ده که ی و لێی ده گه رێی تا قرچ بێ، ئێستا ئارده که ی تێکه ڵ ده که ی،ئاوره که که م ده که ی بۆ ئه وه ی ئارده که نه سووتێنێ٠ئارده که موره ته ب -بێ راوه ستان-لێک ده ده ی هه تا ره نگه که ی زه رد یا قاوه یێکی کاڵ ده بێ٠
ئێستا شه کره که له گه ڵ په رداخێک ئاو تێکه ڵ ده که ی،زه عفه ران و گوڵاوه که شی تێ ده که ی و لێکیان ده ده ی٠ راده وه ستین هه تا ئارده که ی سارد ده بێته وه،ئێستا مه خلوتی -شه کراوه که-ی تێ ده که ین و جوان لێکی ده ده ین٠ ئه گه ر مه خلوته که زۆر غه لیز نه بووه؛ته نیا-یه ک ده قه-له سه ر ئاوره که ی داده نێینه وه
ده توانی به پسته و بادام حه لواکه ت برازێنێوه
نۆشی گیان

کفته



-برینج ١٠٠ گره م
-گۆشتی ورد کراو"قیمه" ٥٠٠ گره م
-ئارد ١٠٠ گره م
-سه وزی کفته-جه فه ری،شیوت،نه عنا،ته ره تیزه-
-هێلکه ٣ دانه
-له په ١٠٠ گره م
-پیواز ٣ دانه
-روبی ته ماته ٥ که وچک
-خوێ،زه رده چێوه
-په تاته ٣،٤ دانه
برینجه که له ئاو ده که ین نه رم بێ،له په که ده شۆینه وه و ده یکوڵێنین تا نه رم ده بێ،ئێستا گۆشته که و سه لکێک پیواز و خوێ و زه رده چێوه و که مێک ئارد و هێلکه کان تێکه ڵ ده که ین،سه وزێکانیش ده شۆینه وه و وردی ده که ین و تێی ده که ین،ئێستا ده بێ جوان لێکی ده ین و گلۆله"کفته" ی به ئه ندازه ی دڵخواز-نه زۆر چکۆ له و نه زۆ ر گه وره-پێ ساز که ین٠
ئێستا پیوازه کانی دیکه ده که ین به رۆن و پیواز و روبی ته ماته و زه رده چێوه شی لێ ده ده ین٠دوایه ٥ په رداخی ئاو تێ ده که ین تا ده کوڵێ،ئێستا ئاوره که که م ده که ینه وه و گلووله کانی به ئارامی تێ ده که ین٠
په تاته کانیش پاک ده که ین و قاشی خریان ده که ین و له گه ڵ که مێک له په تێکه ڵی کفته کانمانی ده که ین٠
نۆشی گیان

تاس که‌باب

 

گۆشتی مه‌ڕ یان مانگا به ئێسکه‌وه:250 گڕه‌م

په‌تاته:4 دانه‌ی گه‌وره

پیواز:4دانه‌ی گه‌وره

ئاوی لیمۆ،خوێ،زه‌رده‌چێوه یان ڕوبی ته‌ماته به دڵخواز
ڕۆن
پیوازه‌کان پاک ده‌که‌ی و قاشی خڕیان ده‌که‌ی،گۆشته‌که‌ش ورد ده‌که‌ی و له‌گه‌ڵ پیوازێک سووری ده‌که‌یه‌وه،-ناهێڵی زۆر سوور بێته‌وه- خوێ و زه‌رده‌چێوه‌شی لێ ده‌ده‌ی .ئێستا ئاوی تێ ده‌که‌ی و ڕایده‌گری نیوه کوڵ بێت.

په‌تاته‌کان و سێ پیوازه‌که‌ی تر قاشی خڕ ده‌که‌ی و تێکه‌ڵ شتی مه‌نجه‌ڵه‌که‌ی ده‌که‌ی و بنه‌که‌ی بۆ که‌م ده‌که‌ی ورده ورده بکوڵێ. پاشان ئاوی لیمۆ یان ڕوبی ته‌ماته-یه‌کیان- به دڵخواز لێ ده‌ده‌ی.

*له کاتی کوڵان دا ئه‌گه‌ر ئاوی که‌م بوو تێی ده‌که‌ی

*ده‌بێ له کۆتایی دا که‌مێک ئاوی بمێنێ

*نابێ بهێڵی زۆر بکوڵێ و له‌ت بن

 

په‌شیمانی

چۆن دڵت هات عشقی پاکم بخنکێنی گه‌ڵا گه‌ڵای ته‌مه‌نم به‌ جارێک هه‌ڵوه‌رێنی له‌ دوای کۆچت سه‌روسیمام بشێوێنی د ڵ و گیان و هه‌ناسه‌م له‌ خۆشه‌ویستیت بتۆرێنی،
ژیانم به‌هار بوو پایزانه‌ پێشوازیت لێکردم خه‌یاڵی عه‌شقت به‌ره‌و سه‌رابێکی نادیاری بردم خۆشه‌ویستیت
 وه‌کو پشکۆ هه‌موو گیانی سوتانم تازه‌په‌شیمانی چی که‌فرمێسکی چاوت ڕژاندم

 

ماچ

گوڵم له‌ ئێستاوه‌ به‌خه‌یاڵی ماچی لێوت

 لێوی جگه‌ره ماچ ئه‌که‌م دڵنیابه‌ ته‌رکی‌

ناکه‌م تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ لێوی تۆی تیاماچ ئه‌که‌م

خۆشم دەوێی



خۆشم دەوێی

وەک چۆن درەخت

گەڵاکانی خۆی خۆش دەوێ

بەوەرینیان

نەوەک کۆستێ

هەزاران کۆستی ئەکەوێ

خۆشم ئەوێی

وەک چۆن جەستەی بێ پەناگەی

هەڵ لەرزیوی

دەم بەگریان

لە شەوانی پڕ بەفرو بارانی زستان

کولانەێی و

پێخەفێکی دەست ئەکەوێ

خۆشم ئەوێی

چۆن داستانی سۆزو ئەوین

بەدوای چیرۆکی دوو دڵدار

چرکە چرکەو

سات لەدوای ساتی نێو دیرۆک

تاوێ دانیشتن نازانێ

خۆشم ئەوێی

خۆشەویستی

سنوری دەریاو ئۆقیانوس

ئێرەو ئەوێو

مان و نەمان

بەگرفتی خۆی نازانێ

خۆشم ئەوێی

گرنگ نییە

کێ ئەیزانێ و

کێ نایزانێ
خۆشم ئەوێێێێێێێێێی

میژووی گۆگڵ

گۆگل ئه‌م سایته‌یه‌ که‌ هه‌موومان بینیومانه‌ بۆ گه‌ڕان به‌ کار دێت لیره‌دا باسی میژووی گۆگڵتان بۆ ده‌که‌م له‌ درێژه‌ی بابه‌ته‌که‌ مێژوی ببینه‌
مێژووی گووگڵ بێ گومان ماڵپه‌ڕی "له‌ شوێنگه‌ڕان"ی www.google.com، نه‌ته‌نیا به‌ربڵاوترین ماڵپه‌ڕی له‌ شوێنگه‌ڕان، به‌ڵکوو ده‌بێ ناوی گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕی ئینترنێتی لێ بنرێ. تکنۆلۆژی تایبه‌ت به‌م ماڵپه‌ڕه‌، پشتیوانی زمانه‌ جۆراوجۆره‌کان و له‌ خۆ گرتنی ماڵپه‌ڕگه‌لی deja.com (پێشڕه‌و له‌ سیسته‌می usenet ) و blogger.com (پێشڕه‌و له‌ لایه‌نی وێبلاگه‌ که‌سییه‌کانه‌وه‌) ته‌نیا به‌شێکی زۆر که‌می ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌تییه‌ن. گووگڵ یانێ چی؟ له‌فزی google له‌ گه‌مه‌ یان پیتی وشه‌ی googol پێک هاتووه‌. وشه‌ی googol یانێ: ژماره‌ی 1 و سه‌د سفر له‌ پێشیه‌وه‌. له‌ دونیا دا هیچی تر به‌ قه‌د "گووگڵ" نابێ. نه‌ ئه‌ستێره‌کان، نه‌ زه‌ڕاتی مه‌عه‌ڵه‌ق و نه‌ ژماره‌ی هه‌موو ئوتومه‌کان. ئه‌م ئایده‌ش که‌ ناوی گووگڵ بۆ ماڵپه‌ڕێکی له‌ شوێنگه‌ڕان هه‌ڵبژێرن، تێکۆشانی ئه‌م شیرکه‌ته‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانیان بوو که‌ رێکوپێک و ده‌سته‌به‌ندی ئه‌و هه‌موو زانیاریانه‌یه‌ که‌ له‌ جیهانی ئینترنێتدان. پێش له‌ گووگڵ هه‌وه‌ڵین چاوپێکه‌وتنی پێکهێنه‌رانی گووگڵ "له‌ڕی په‌یج" (Page larry) و "سه‌رگی برین" (Sergey Brin )، هه‌مووی به‌ باس و وتوێژ ده‌رباز بوو. ئه‌م دووانه‌ش بۆ یه‌که‌م جار هاوینی 1995 له‌ زانکۆی کامپیۆته‌ریی ئستنفۆرد دا یه‌کترییان بینی. ئه‌و کات "له‌ڕی" 24 ساڵه‌ تازه‌ لینسانسه‌که‌ی له‌ زانکۆی "میشیگان"دا وه‌رگرتبوو و بۆ ئاشنایی به‌
ادامه مطلب ...

به‌بێ به‌رنامه‌ ئینته‌رنیتت خێرا بکه‌!

ێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان زۆر ئه‌ناڵێنین به‌ ده‌ست هێواشی و خاوی ئینته‌رنێـه‌که‌مانه‌وه‌ بۆیه‌ هه‌ندێک رێگه‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی خێرا کردنی ئینته‌رنێته‌که‌ت، به‌و هیوایه‌ی جێبه‌جێی بکه‌ن و بزانن که‌ هه‌ست به‌ خێرایی ئینته‌رنێته‌که‌ت ده‌که‌یت.

بۆ ئه‌وه‌ى 100% سود له‌ هێڵه‌که‌ت ببینیت ئه‌م کرداره‌ ئه‌نجام بده‌
له‌ XP داPacket Scheduler  (20%) ى خیرایى هێڵه‌که‌ت بۆ سنوردار ئه‌کات ، بوَ ئه‌وه‌ى بتوانیت 100% ى خیرایى هێڵه‌که‌ به‌کار بهێنیت ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بده‌، (ئه‌بێت ئه‌و 20% بکه‌ین به‌ سفر)
1.له‌ start ه‌وه‌کلیک له‌سه‌ر  run بکه‌.
2.له‌ run دا ووشه‌ى gpedit.msc لێده‌و ئینجا Ok.
3.چاوه‌رِىَ بکه‌ تا چه‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ ناوى group policy  ه‌وه‌ ده‌کرێته‌وه‌.
4.له‌ ژێر Local Computer Policy دا Computer Configuration بکه‌ره‌وه‌ و له‌ وێشه‌وه‌ Administrative Templates .
5.دواى ئه‌وه‌ Network بکه‌ره‌وه‌ و کلیکێک له‌سه‌ر Qos Packet Scheduler.
6.له‌ به‌شى رِاستى په‌نجه‌ره‌که‌دا ده‌بڵ کلیک له‌سه‌ر Limit reservable bandwidth بکه‌.
7.ئینجا په‌نجه‌ره‌یه‌کى نوێت بۆ ده‌کرێته‌وه‌، له‌ به‌شى Setting داLimit reservable bandwidth  ئه‌کتیڤ بکه‌ (واته‌ Enable ى بکه‌).
8.ئینجا ئه‌و 20 ه‌ بکه‌ به‌ سفر، Apply و Ok لێده‌ و ئینجا په‌نجه‌ره‌ى group policy دا بخه‌.
9.له‌ control panel ه‌وه‌ بروَ بوَ Network Connections.
10. ئینجا کلیکى رِاست بکه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ى که‌ به‌هۆیه‌وه‌ په‌یوه‌ندیت به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ هه‌یه‌ و properties هه‌ڵبژێَره‌ و له‌وێشه‌وه‌ Packet Scheduler ئه‌کتیڤ بکه‌ و ئینجا Ok.
11. کوَمپوته‌ره‌که‌ت رِیستارت بکه‌ره‌وه