دانانی ناوەدۆمەینێک بۆ کورد هەوڵ و کۆششی چەندین کۆمەڵەی زانستی وەک زانستپەروەرانی کورد، ئەکادیمیای کوردی و کوردئایتی گروپ و هیتر بووە. خەونێکە بۆ هەموو کوردێک کە ناوی تایبەتی خۆی هەبێت، دۆتکوردیش بەپشتیوانی کۆمەڵە کوردییە زانستییە خۆبەخشەکان و هەموو تاکێکی کورد، لە هەرشوێنێکی ئەم دونیایە بن، هەڵساوە بە هەوڵدان بۆ وەدەستهێنانی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد، بەو ئامانجەی کە بتوانین شوێنی ناوی کورد بکەینەوە لە وێبدا، ئەمەش مافێکی ڕەوای کوردە هەم وەکوو نەتەوەیەک، هەم وەکوو زمانێک.پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد بەپشتیوانی کورد خۆی دەگاتە ئاکام، بۆیە داوادەکرێت کە هەموو تاکێکی کورد بەپڕکردنەوەی فۆڕمی پشتیوانی، پشتگیریی خۆی بۆ پرۆژەکە ڕابگەیەنێت.
له ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌زگای FBI توانی هه‌وڵی تۆڕێکی چه‌ته‌یی ئینته‌رنێت پوچه‌ڵ بکاته‌وه که بۆ دزینی ٧٠ ملیۆن دۆلار به‌رنامه‌یان داڕشتبوو ، په‌رپرسانی FBI ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند که ئه‌م تۆڕه له ئۆکرانیاوه ڤایرۆسێکیان به‌کارهێناوه بۆ دزینی ورده‌کارییه‌کانی کاری پشکی تاکه‌که‌سی له بانکێکی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا ، که له‌م که‌یسه‌دا ٩٢ که‌س له ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان تاوانبار کراون و هه‌ندێکیان له ئینگلته‌را نیشته‌جێن و هه‌ندێکی دیکه‌شیان له ئۆکرانیا ده‌ستگیرکراون .
ادامه مطلب ...له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیا جیاوازه‌کان، زانستێکی نوێ له‌نێوان زانستی فیزیک
و ماتماتیکدا دروست بوو که ئه‌ویش زانستی ئای تییه.
IT له دوو وشه‌ی ئینگلیزی پێکهاتووه و بووه‌ته ده‌سته‌واژه‌یه‌ک که له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌کاردێت،
که کورتکراوه‌ی دوو وشه‌یه و ئه‌ویش information technology یه، که ئه‌گه‌ر وه‌ریبگێڕینه
سه‌ر زمانی کوردی ده‌بێته ته‌کنۆلۆژیای زانیاری، واته ئه‌و ته‌کنۆلۆژیایه‌ی که مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیارییدا ده‌کا
گه‌ڕان به‌دوای وشه‌ی (سێکس) دا یه‌کێکبوو له‌و وشانه‌ی که زۆرترین گه‌ڕانی بۆکراوه له لایه‌ن ئه‌و منداڵانه‌ی که ئه‌نته‌رنێت به‌کار ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌دێت که گه‌ڕان به‌دوای ئه‌م وشه‌یه‌دا پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێناوه له‌دوای وشه‌کانی یوتیوب و گۆگڵ و فه‌یس بوک‌و.
ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ش له‌لایه‌ن ماڵپه‌ری (بی بسی ماگزین)ی تایبه‌ت به بواری منداڵان بڵاو کراوه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وردیان له‌سه‌ر نزیکه‌ی 14,6 ملیۆن منداڵکردووه له ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵیه‌وه، که 10 مانگی پێچووه، ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه ئه‌م دیارده‌یه‌شی به شتکی مه‌ترسیدار ناوبردوه.
بێگومان زۆرمان ویندۆزى XP به‌کار ئه‌هێنین رۆژانه روکارى Error مان به‌رجاو
ئه‌که‌وێـت و پێى ناره‌حه‌ت ئه‌بین..
لێره‌دا پێم خۆشه بۆتان شی بکه‌مه‌وه ئایا چۆن ئه‌توانین خۆمان رزگار بکه‌ین له‌و Error
برۆ بۆ statrt کلیک بکه له‌سه‌ر run بنوسه command
2- پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌کی ره‌ش ده‌بێته‌وه بنوسه cd کلیک له‌سه‌ر enter بکه و پاشان بنووسه cd کلیک بکه له‌سه‌رenter
3- بنوسه cd شه‌ش ئه‌ستێره بکه له نێوانیان s کلیک له‌سه‌ر بکه له‌سه‌ر enter پاشان بنوسه
cd system32 کلیک بکه له‌سه‌ر enter
4- بنوسهsetup کلیک بکه له‌سه‌ر enter
ئه‌گه‌ر نامه‌یه‌ک هات به‌م شێوه‌یه
(please go to the control panel to instaill and configure system components )
ئه‌وا بزانه که کۆمپیوته‌ره‌که‌ت هیچ ڤایرۆسێکی تێدانیه
ئه‌گه‌ر نامه‌که نه‌هات ئه‌وا ڤایرۆسی تێدایه
به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند ئامێرێکی نوێی هاوشێوه‌ی کۆمپیوته‌ر له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا،
له‌لایه‌ن کۆمپانیا به‌ناوبانگه‌کانی بواری ئه‌لیکترۆنیاته‌وه، سیگناڵێکی جیاوازی بۆ کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی کیبۆرد و ماوس نارد، سیگانه‌ڵه‌که‌ش بریتی بوو له ئه‌گه‌ری وه‌ستاندنی به‌رهه‌مهێنانی کیبۆرد و ماوس و ئامێره‌کانی هاوشێوه‌یان.
پێشبڕکێکردن به‌ره‌و نوێبوونه‌وه له جیهانی ته‌کنه‌لۆژیادا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری به تایبه‌ت، هه‌رگیز ناوه‌ستێت، چونکه که‌سه به تواناکانی ئه‌م بواره ڕۆژانه داهێنانی نوێ ده‌خه‌نه ڕوو، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌کرێت به هاتنی چه‌ند ساڵێکی دیکه سه‌رجه‌م به‌کارهێنه‌ری کۆمپیوته‌ر بتوانێت له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره تایبه‌تیه‌که‌ی خۆی به‌هۆی ده‌ست لێدان و له شاشه‌ی کۆمپوته‌ره‌که‌ی کاربکات، به‌پێی ڕاپۆرتێکی ساڵی 2008ی به‌شی ته‌کنه‌لۆژیای ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی، مایکرۆسۆفت کۆتاییه‌کی بۆ به‌کارهێنانی ماوس و کیبۆرد داناوه و ڕه‌نگه له چه‌ند ساڵێکی دیکه‌شدا به ته‌واوه‌تی بکه‌وێته جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره‌یه‌وه، یه‌که‌مین هه‌نگاویشی ویندۆزی 7 بوو
ادامه مطلب ...ئه‌و جۆره کۆمپیوته‌رانه‌ی که له ئێستادا بۆ ته‌نها کارکردنی یه‌ک که‌س به‌کاردێت و زۆربه‌ی دانیشتوانی جیهان وه‌ک ئامێرێکی که‌سێتی به‌کارده‌هێنن، بریتیه له یه‌کێک له جۆره‌کانی کۆمپیوته‌ر که له جیهانی ئای تی-ی‌دا به PC ناوده‌برێت واته personal computer.
هه‌موو ئه‌و کۆمپیوته‌رانه‌ش جۆرێکی تایبه‌تی پڕۆگرام و سیسته‌می ئیشپێکه‌ری بۆ به‌کاردێت و له ئێستادا چه‌ند کۆمپانیایه‌ک له بواری به‌رهه‌مهێنیانی (Operating system)دا کارده‌که‌ن.
به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له دوای ساڵی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه کۆمپانیاکان، به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌میان بۆ ئه‌و کۆمپیوته‌ره که‌سییه‌کانه‌یان کرده به‌رهه‌مێکی سه‌ره‌کی.