هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

ماچکردنی کچ‌و کوڕ له‌شوێنه‌ گشتییه‌کان حه‌رام نییه‌

2011

جه‌مال ئه‌لبه‌نا پیاوی ناسراوی ئاینی میسر، پێیوایه‌ که‌ له‌روانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ ماچکردنی کوڕان‌و کچان له‌شوێنه‌ گشتییه‌کان حه‌رام نییه‌. فه‌تواکه‌ی به‌نا هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی له‌میسر لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ئه‌لبه‌نا له‌لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لساعه‌ رایگه‌یاند”ماچکردنی کچان‌و کوڕانی نامه‌حره‌م له‌شوێنه‌ گشتییه‌کان نیشانه‌ی لاوازبوونی مرۆڤه‌، گوناحی که‌بیره‌ نییه‌‌و هه‌ربۆیه‌ به‌کاره‌ باشه‌کانی دواتر ئه‌و گوناحه‌ بچووکه‌ پاک ده‌بێته‌وه‌”.

ناوبراو له‌شیکردنه‌وه‌ی فه‌تواکه‌یدا وتی”له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئیمکانی هاوسه‌رگیری لاوازه‌‌و هه‌ربۆیه‌ کچان‌و کوڕان ناچارن بۆ تێرکردنی پێداویستییه‌ سێکسیه‌کانیان، که‌غه‌ریزه‌یه‌که‌ له‌لایه‌ن خواوه‌ خراوه‌ته‌ جه‌سته‌ی مرۆڤه‌کانه‌وه‌، په‌نا بۆ کۆمه‌ڵێک مه‌سه‌له‌ی وه‌ک ماچکردن به‌رن”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ “فه‌تواکه‌ی من به‌مانای بانگهێشتکردنی خه‌ڵک بۆ ناپاکی‌و پیسی نییه‌. به‌ڵام ده‌بێ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ تێبگه‌ین که‌ چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری، زۆربوونی گرفته‌کان‌و بێکاری ده‌بنه‌ هۆکاری دروستبوونی گوناحه‌ بچووکه‌کانی وه‌ک ماچکردن”.

ده‌رکردنی ئه‌و فه‌توایه‌ هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی له‌وڵاتی میسر لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌‌و زۆربه‌ی پیاوانی ئاینی ئه‌زهه‌ر داوایان له‌جه‌مال ئه‌لبه‌نا کردووه‌ که‌ فه‌تواکه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ناپاکی‌و به‌ره‌ڵایی”.

ئایا ٢٠٣٥ قیامەت دێت؟


باراک ئۆباما ناوی‌ هاتوه‌ که‌ شه‌ڕی‌ یه‌ئجوج و مه‌ئجوج له‌ساته‌وه‌ختی‌ فه‌رمانڕه‌وای‌ ئه‌ودا ده‌بێت * جه‌نگی‌ ئیسرائیل له‌ئێرانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات و سوریاو حیزبوللاَ ده‌بنه‌ هاوپه‌یمانی‌ ئێران * له‌نێوان سالاَنی‌ 2011و 2012 بومه‌له‌رزیه‌کی‌ گه‌وره‌ ئیسرائیل ده‌هه‌ژێنێت و بورجی‌ ته‌لئه‌بیب به‌سه‌ر دانیشتوانه‌که‌یدا ده‌ڕوخێت * نه‌یزه‌کێک له‌ ئه‌مریکا ده‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌و لافاوو گه‌رده‌لولێکی‌ گه‌وره‌ دروست ده‌کات.
ادامه مطلب ...

» خۆشه‌ویستى و دڵدارى ‌ئایاحه‌ڵاڵه‌ یان حەرام؟؟؟


سەرە تا باپێناسەیەکی کورتی دڵداری بکەین

پێناسه‌ى خۆشه‌ویستى(دڵدارى) : بریتى یه‌ له‌ : په‌یوه‌ندییه‌کى مۆڵه‌ت پێ نه‌دراو له‌ نێوان هه‌ر دوو رِه‌گه‌زى نێر و مێ دا به‌مه‌به‌ستى چێژ وه‌رگرتن له‌ یه‌کتر.

جا پێش ئه‌وه‌ى باسى حوکمى دڵدارى یان خۆشه‌ویستى یان ئه‌ویندارى له‌شه‌رعدا بکه‌ین پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانین مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ چین ،
تا بتوانین حوکمى شه‌رعیان به‌سه‌ردا بده‌ین چونکه‌ وه‌ک گوتراوه‌ (الحکم على الشیء فرع عن تصوره) ده‌بێ له‌ پێشدا ماناو رِاستى ئه‌م زاراوانه‌مان لا ڕوون بێت ،


ادامه مطلب ...

بەرماڵێک دروستدەکات کە ژمارەی رکاتەکانی نوێژ دەژمێرێت

هاوڵاتییەکی وڵاتی تونس بەرماڵێک دروستدەکات کە ژمارەی رکاتەکانی نوێژ دەژمێرێت و لەڕێی ناردنی ئاماژەی تیشکییەوە نوێژخوێن ئاگادار دەکاتەوە. سایتی عەرەبییە بڵاویکردەوە حەمادی ئەلئەبیەز، هاوڵاتی خەڵکی تونس بەرماڵێکی داهێناوە کە نیشانەی تیشکیی لەکاتی رکوع و کڕنوشدا دەنێرێت و نوێژخوێنەکە لەژمارەی رکوع و کڕنوشەکانی ئاگادار دەکاتەوە. لەهەمانکاتدا مشتومڕیش لەنێوان زانایاندا دەنێتەوە. دروستکەری

ادامه مطلب ...