هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

دوو کوورته شێعر بۆ خۆشه ویستم





بڕیارم دابوو تا دوایین هه ناسه م


له ناو کۆڵانی هیچ عه شقێکا

پیاسه ی دڵداری نه که م

به ڵام که چاوه کانتم دی

دڵم

خۆی بوو به کۆڵانێک

بۆ پیاسه ی هه ناسه ی تۆ

۲.

که نه قاشێک تابلۆیه ک ئه خوڵقێنێ

چی له دڵ بێ

ئه ی نه خشێنێ و

ئه ی ڕه نگێنێ

من دڵنیام که قه ڵه مم ئه گرمه ده ست

هه ستم

ته نیا باڵای به رزت ئه نه خشێنێ

خۆشەویستی... پیاوێک شێت و سەرگەردان دەکات


خۆشەویستی بەهایەکی پیرۆزەو مەحاڵە رەوڕەوەی ژیان بێ خۆشەویستی بەردەوام بێت، خۆشەویستی میوانێکی هێسک سووکەو زۆر بە هێمنی لە دەرگای دڵ دەدات و دێتە ژوورەوە، دیارە کەس نییە لە ئێمە گەر گوێبیستی چیرۆکی بەسەرهاتی دوو خۆشەویست نەبێ و بە کۆتایی هاتنی مەرگی یەکێک لە عاشقەکان فرمێسکی بۆ دانەبارێنێ، ئەو کۆمەڵگایەی سێدارەی مەرگ بۆ خۆشەویستی دادەنێت کۆمەڵگایەکی سەرلێشێواو و پەرتەوازەیە، دیارە چیرۆک و بەسەرهاتی خۆشەویستی گەلێ زۆرن و کاریگەری بەهێز لەسەر تاکەکان جێدەهێڵێی رۆژ نەبوو کاتی چوونم بۆ دەوام چاوم بەو پیاوە ریش هاتوو بێ سەرو بەرە نەکەوێت کە لەبەردەم ئەم دوکان و سەر شەقامەکان دەسووڕایەوە، هەندێ رۆژ تووڕەو تووندو لەبەرخۆیەوە جنێوی دەداو هەندێ رۆژیش زۆر بە کەیف و لەبەرخۆیەوە گۆرانی دەگوتەوە، بۆیە زۆرم حەزکرد راستی بەسەرهاتی ئەم پیاوە بزانم هەرچەندە گوێبیستی هەندێکی بووبووم لە خەڵکی ، بەڵام گەیشتنم بە راستییەکە کارێکەو پێویستی بە ماندووبوونە، بۆیە بڕیارمدا چەند رۆژێکی بۆ تەرخان بکەم، ئەوەبوو کە لە دووکاندارەکانم پرسی گوتیان: لە کاتی خۆی عاشق بووەو بەرگەی کۆتایی هاتنی مەرگی خۆشەویستەکەی نەگرتووەو شێت بووە، ئەوان لەم چەند وشەیەیان زیاتر نەدەزانی و گوتیان: ئەگەر دەتەوێت بگەیتە راستی بەسەرهاتەکە دەتوانی مام(عەلی) ببینی و ئەو دەیناسێ و دەزانێ کوڕی کێیەو لەوانەیە ئەو راستی بەسەرهاتەکەت هەمووی بۆ بگێڕێتەوە، کە
ادامه مطلب ...

گه‌ر زۆر جوانی ئه‌وا بترسه‌


ێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ده‌روونی ئاشکرایکرد: ئه‌و که‌سانه‌ی جوان و سه‌رنجڕاکێشن په‌یوه‌ندیه‌کانیان که‌متر جێگیریی و سه‌رکه‌وتن به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ به‌به‌راورد به‌وانه‌ی که‌که‌متر جوانن.رۆژنامه‌ی Sunday Times بڵاویکرده‌وه‌: پسپۆڕان له‌کالیفۆرنیا بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌په‌یوه‌ندی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو پشت به‌ڕواڵه‌تیان ده‌به‌سترێت وه‌ک نمایشکاری جلوبه‌رگ و ئه‌کته‌ره‌کان، زووتر کۆتایی پێدێت وه‌ک له‌و که‌سانه‌ی پارێزه‌رن یان خوێندکار یان پزیشکن.

له‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا که‌دوو ساڵی خایاندووه‌، ده‌رکه‌وتووه‌ که‌زۆربه‌ی نمایشکارانی جلوبه‌رگ له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز وتویانه‌: هۆی سه‌ره‌کی له‌پچڕاندنی په‌یوه‌ندیه‌کانیان ئه‌وه‌یه‌ که‌هاوبه‌شه‌کانیان هه‌رگیز هه‌ستیان به‌ڕه‌زامه‌ندی نه‌کردووه‌ به‌ڕواڵه‌تی جه‌سته‌ییان ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ره‌خنه‌گرتن و به‌نهێنی گه‌ڕان به‌شوێن که‌سێکی تردا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خاسیه‌تانه‌ی له‌هاوبه‌شه‌که‌یدا نیه‌ له‌یه‌کێکی تردا بیدۆزێته‌وه‌.

ناڕه‌زایی ژنان له‌ هه‌ڵسوکه‌وتی‌ هاوسه‌ره‌کانیان دوای‌ مانگی‌ ه


هه‌ندێک له‌ ژنان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به‌گۆڕانی‌ هه‌ڵسوکه‌تی‌ هاوسه‌ره‌کانیان پاش ماوه‌یه‌کی‌ که‌م له‌دوای‌ هاوسه‌رگیری‌، پاش لادانی‌ ئه‌و ده‌مامکه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌م‌و چاویان بوو له‌سه‌ره‌تای‌ چه‌ند مانگی‌ یه‌که‌می‌ ژن‌و هاوسه‌رێتیاندا ژنان تووشی‌ سه‌رسامی‌ یان ( شڵه‌ژان) ده‌بن، واده‌زانن که‌ ئه‌وان له‌خه‌ودا بوون‌و له‌و خه‌وه‌ ڕاپه‌ڕیون، یان له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌کی‌ تردا بوون نه‌ک هاوسه‌ره‌کانیان.
ژنان بۆچوونیان وایه‌ که‌ ڕاستی‌ که‌سایه‌تی‌ پیاو ده‌رناکه‌وێت هه‌تا دوای‌ گواستنه‌وه‌، داواکارن کێشه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی‌ ئه‌فسوونگه‌رانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت که‌ زۆربه‌ی‌ له‌دوای‌ مانگی‌ هه‌نگوینیه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات .
(س ) که‌ مامۆستایه‌ ده‌ڵێت: مێرده‌که‌م دیلی‌ کردبووم چونکه‌ من به‌شێوه‌و ڕوخساری‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تام.
ئه‌و ده‌ڵێت: ته‌نها چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر شوکردنه‌که‌یدا تێپه‌ڕیوه‌‌و چیتر ناتوانێت خۆڕاگربێت به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵسوکه‌وتی‌ هاوسه‌ره‌که‌ی‌.

ادامه مطلب ...

10 ئامۆژگاری‌ بۆ پابه‌ند بوونت به‌که‌سی‌ به‌رامبه‌ره‌وه‌

چی‌ پیاوان ئاره‌زووی‌ پابه‌ند بوون ناکه‌ن، ئایا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ که‌سێک دا هه‌یه‌؟ ئه‌و که‌سه‌ پێت ده‌ڵێت گرنگیت پێ‌ ده‌ده‌م ‌و خۆشم ده‌وێیت به‌لاَم باس له‌ گرنگی‌ تۆ بۆ ئه‌و نه‌کراوه‌ تاچه‌نده‌ گرنگی‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌که‌ت ده‌ده‌یت له‌گه‌ڵی‌ دا به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ زۆرێک له‌ پیاوان ئه‌و پرسیاره‌ له‌خۆیان ده‌که‌ن ئایا بۆ له‌کات په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ دا ئه‌و گرنگییه‌ ناده‌ن به‌ که‌سی‌ به‌رامبه‌ر وه‌کو پێشتر گرنگیان پێ‌ داوه‌.
ئه‌مانه‌ چه‌ند ئامۆژگاریه‌کن بۆ ڕزگاربوون له‌و پرسیاره‌:
1-بوارێک بده‌ به‌ گفتوگۆکردن‌و ئاخافتن پێ‌ مه‌بڕه‌و گوێی‌ لێ‌ راگره‌ به‌بێ‌ ئامۆژگاری‌ کردن‌و ره‌خنه‌ گرتن.
پیاوان پێویستیان به‌ حه‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌کاتێک دا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌کانیان دا ده‌بن هه‌ست به‌ حه‌وانه‌وه‌یه‌کی‌ زۆر ده‌که‌ن‌و له‌کاتی‌ گفتوگۆش دا نایانه‌وێت باس له‌ رابردوو بکرێت‌و ئامۆژگاری‌ بکرێن، پێویسته‌ ئافره‌تیش خۆشه‌ویستی‌ خۆیان بۆ ده‌ربڕن‌و گرنگیا پێ‌ بده‌ن تاوه‌کو هه‌ست به‌و خۆشه‌ویستیه‌ بکه‌ن‌و له‌ترسی‌ دڵه‌ڕاوکێ‌ ڕزگاریان ببێت که‌ زۆرێک له‌ پیاوان باوه‌ڕ به‌خۆشه‌ویستی‌ ئافره‌تان ناکه‌ن تاوه‌کو ماوه‌یه‌کی‌ زۆریش دوای‌ خۆشه‌ویستی‌ .
2-ئافره‌تان ده‌بێ‌ وا له‌ پیاوان بکه‌ن که‌ یه‌که‌مین که‌سه‌ له‌ ژیانیانداو باشترین که‌سه‌ له‌ ژیانیان دا.
3-پێویسته‌ به‌ساده‌یی‌ هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌یت واته‌ خودی‌ خۆت چۆنه‌ ئاوا هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ت بکه‌یت وه‌ نابێت هیواو ئاره‌زووه‌کانی‌ خۆت بشاریته‌وه‌ چونکه‌ دوورنیه‌ دوای‌ ده‌رکه‌وتنی‌ سروشتی‌ خۆت ببێته‌ هۆی‌ جیابوونه‌وه‌ تان.
4- هه‌ست‌و سۆزی‌ خۆتی‌ بۆ ده‌ربڕه‌ به‌وه‌ی‌ که‌ له‌ده‌ستت نه‌داوه‌و هیچ نه‌بێ‌ به‌ڕێژه‌یه‌کی‌ که‌میش بێ‌ ئه‌گه‌ر له‌دوای‌ هه‌ر کێشه‌یه‌کیش بێ‌ که‌ به‌رامبه‌ره‌که‌ت جۆرێ‌ له‌ بێ‌ هیوایی‌ له‌لا دروست ببێت.
5-کارێکی‌ وامه‌که‌ که‌هه‌موو شتێک له‌ پێناوت دا بکات وه‌یان خه‌رجیه‌کی‌ زۆر بکات ئه‌گه‌ر له‌لایه‌نی‌ ماددیی‌ یه‌وه‌ به‌رامبه‌ره‌که‌ت باشتر بوو له‌تۆ .
6-له‌سه‌ره‌تای‌ گرنگی‌ پێ‌ دانت دا له‌لایه‌ن که‌سی‌ به‌رامبه‌ره‌وه‌ هه‌ست به‌ دڵه‌راوکێ‌‌و دڵپیسی‌ مه‌که‌ چونکه‌ سه‌ره‌تای‌ هه‌ست کردنێتی‌ به‌خۆشه‌ویستی‌ یه‌که‌و گرنگیت پێ‌ ده‌دات.
7-پێویسته‌ پابه‌ند بیت به‌ خۆشه‌ویستی‌‌و هه‌ستوسۆزه‌وه‌ به‌رامبه‌ری‌.
8-پێویسته‌ راستگۆ بیت له‌ ده‌ربڕینی‌ راستیه‌کان داو چونکه‌ ئه‌و که‌سه‌ی‌ به‌رامبه‌رت پێویستی‌ پێته‌و تۆی‌ خۆش ده‌وێت.
9-دوای‌ ماوه‌یه‌ک له‌ ناسینی‌ که‌سایه‌تی‌ که‌سی‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵ بده‌ له‌دوای‌ مانگێک که‌سی‌ خێزانه‌که‌ی‌ بناسیت‌و گرنگترین که‌سیش له‌لای‌ کێیه‌.
10-ئاگاداربه‌ له‌وه‌ی‌ که‌پێی‌ ده‌به‌خشیت له‌ هه‌رشتێک بێ‌ وه‌ک له‌وه‌ی‌ که‌ پابه‌ند ده‌بیت پێوه‌ی