
له چه‌ند رۆژی رابردوو جارێکی تر نرخی زێڕ له‌بازاڕه‌کانی هه‌رێم به‌رز بۆوه و بۆ یه‌که‌مجار نرخی یه‌ک مسقاڵ زێڕی عه‌یاره21 گه‌یشته 220هه‌زار دینار.
رزگار عه‌بدوڵلاَ خاوه‌نی زێڕنگه‌ری (سۆز) له‌شاری هه‌ولێر له‌باره‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی زێڕ وتی: "بۆ یه‌که‌مجاره نرخی زێر به‌و شێوه‌یه به‌رزبێته‌وه، که ئه‌مڕۆ 220 هه‌زاری تۆمارکردوه، پێشبینیش ده‌که‌ین له‌وه‌ش زیاتر به‌رزبێته‌وه".
ئه‌حمه‌د عه‌بدولرحمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکای ئابوری ناسی کوردستان به‌سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی زێر جیهانییه و به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان و زۆربونی خواست له‌سه‌ر زێڕ ناجێگیری به‌های دراوه جیهانیه‌کان، نرخه‌که‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه.
پێشیوابوو به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی زێڕ بۆ هه‌رێمی کوردستان زیانی ئابوری هه‌یه، چونکه له‌لایه‌ک پاره‌یه‌کی زۆرمان بۆ ده‌ره‌وه ده‌چێت و سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر ده‌وه‌ستێ و هیچ ئالوگۆڕێکی بازرگانی پێناکرێت.