![]()
به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیواری سه‌رجه‌م ژووره‌کانی ماڵه‌که‌ی
پڕکردووه له وێنه‌ی خانمه گۆرانیبێژ هانی و به‌رده‌وام سی دی
گۆرانییه‌کانی ئه‌و لێده‌دات، ژنێکی دانیشتووی شاری سه‌قز له
کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، له دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و شاره سکاڵایه‌کی
یاسایی دژ به هاوسه‌ره‌که‌ی تۆمارکرد و داوای جیابوونه‌وه‌ی کرد.
|
|
![]()
به‌پێی هه‌واڵێک که ئه‌مرۆ میدیاکانی لوبنان بلاَویانکرده،
هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی لوبنانی نانسی عه‌جره‌م دووگیانه‌و
منداڵه‌که‌شی کچه.
هه‌واڵی میدیاکانی لوبنان پشتیان به‌وته‌ی خۆی به‌ستووه کاتێک له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی له‌یلا که‌نعان ده‌رکه‌وتووه و ئاماژه‌ی به دووگیانی خۆیکردووه، |
|
![]()
ڕاگه‌یاندنی کۆمپانیای کوردمیلۆدی کۆمپانیای (کوردمیلۆدی) بۆ به‌رهه‌م هێنانی هونه‌ری یه‌که‌مین ئه‌لبومی خاتوونه گۆرانیبێژ "کریستاڵ" به‌ناوی "شارێکی چۆڵ" بڵاوده‌کاته‌وه، که ١٠ تڕاک له خۆ ده‌گرێت و سه‌رجه‌م میلۆدییه‌کانی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ڵکه‌وت زاهیر ئاماده‌کراوه. ئه‌لبومی "شارێکی چۆڵ" یه‌که‌مین ئه‌لبومی کریستاڵ ده‌بێت و له کوردستان و ئه‌وروپا بڵاوده‌کرێته‌وه، که تێکسته‌کانی له لایه‌ن هه‌ریه‌که له "حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن، ره‌نج سه‌نگاوی، ئه‌دیب چه‌لکی، هه‌ڵکه‌وت زاهیر، قادر ئه‌سعه‌د، حه‌سه سه‌عید ئیبراهیم، زه‌یتۆ کانه‌بی" نووسراوه. کاری دابه‌شکردنی موزیکی ئه‌و ئه‌لبومه له لایه‌ن "هێمن حوسێن"، تۆمارکردنی ده‌نگیش له لایه‌ن "کاوه شێخ" ئه‌نجامدراوه، له نێویدا گۆرانییه‌کی به زاراوه‌ی کرمانجی و گۆرانییه‌کی هه‌ڵپه‌رکێش هه‌یه، ئه‌لبومه‌که‌ش له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو دێته بڵاوکردنه‌وه. |
|
![]() فۆتۆ: سه‌فین ئیسماعیل
|
ئەو ئافرەتە گۆرانیبێژە کاتێک دڵخۆش دەبێ، پێی بڵێى (نازێ عەزیزى چەندە ئەزیزى)، ئەگەر بەنهێنى ئەو وشەیەش نەزانى، دەتوانى پێى بڵێى (دادە گیان). نازێ کە بە سادەترین گۆرانیبێژ دەناسرێتەوە و هەمیشە لە خەمى هاوڕێکانى سەرقاڵە، لەو دیمانەى لەگەڵ (داستان) بەئاشکرا چەند نەهێنییەکى تایبەتى خۆى دەدرکێنێ، هەرچەندە ئامادە نەبوو ناوى خۆشەویستەکەى ئاشکرا بکات، بەڵام گوتى “زۆر لەخۆم گەورەترە”.
ادامه مطلب ...چۆپی یەکێکە لە هونەرمەندە دەنگ زوڵالانەی توانایی خوی سەلماند وە بۆتە ئەستێریەکی نێو هونەری کوردی و جەماوەرێکی بەر چوای هەیە تا ئێستا ئاستێکی باشی پێشکەش کردیە ماوەیەکە خەریک بوین تاکو دیمانیەکی لەکەڵ بکەین لە بارەی ژیانی هونەری کارەکانی هەروەها چەند پرسێکی تایبەت بەخوی و دواین بەرهەمی کەخەریکە لەم نزیکانە بڵاوی بکاتەوە ئەوە بوو توانیمان دیمانێکی تێر‌و تەسەلی لەگەل بکەین، ئەمە دەقەکەیەتی.
- له دیمانه‌یه‌کی (ئاسۆ)دا، نازێ عه‌زیزی تیشک ده‌خاته سه‌ر کاره هونه‌رییه‌کان و ڕایده‌گه‌یه‌نێت که: "جیابوونه‌وه‌م له کولتووری کوردی ئه‌سته‌مه و ته‌واوی کاره هونه‌رییه‌کانیشم باس له ژیانی خۆم ده‌که‌ن، به خۆشی و ناخۆشییه‌کانه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و شیعرانه‌ی هه‌ڵیانده‌بژێرم په‌یوه‌ندی به خۆمه‌وه هه‌یه و ئه‌و ستایلانه‌ی له گۆرانییه‌کانیشمدا هه‌ڵیانده‌بژێرم ئاره‌زووی خۆمن".
ادامه مطلب ...
نوێترین ئەلبوومی هونەرمەند عەزیز وەیسی کە رۆژی پێش جەژنی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەوە، لە چاپی یەکەمیدا کە نزیکەی 70 هەزار دانەی لێ چاپ‌کرا بە 3 رۆژ هەمووی فرۆشرا و ئێستا بۆ جاری دووەم چاپکراوەتەوە.
عەزیز وەیسی رەخنەی لەوەگرت کە لە یەکەم رۆژی بڵاوبوونەوەی ئەلبوومەکەی دەستکرا بە کۆپیکردنی “بەداخەوە هەر لە یەکەم رۆژدا کۆپی کرا، خاوەنی یەکێک لە نووسینگەکانی فرۆشتنی سیدی نزیکەی 500 کۆپی فرۆشتووە، جگە لەوەش یەکێکی دیکە ئەلبوومەکەی منی بەبێ پرسی من چاپکردووەتەوەو لەجیاتی ئاوا گرووپ و ناوەندی ئارۆ کە کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەمە، ناو و تەلەفۆنی خۆی لەسەر داناوە”.
بەیان عوسمان، کە بە وەنەوشە ناسراوە، رایگەیاند لەوێنەگرتنی لەگەڵ هەوادارەکانی خۆی بێزار نابێت و دەشڵێت “نازانم لەبەشی سێیەمی گەردەلوول بەشدارم یاخود نا”.
ادامه مطلب ...