"عاشقان ئەگەر تووشی هەر بەڵایەک ببن مادام لە خۆشەویستەکانیان نزیکن، وا هەستدەکەن ئەو بەڵایە هیچ نییە". گوگوشی هونەرمەندی نێوداری فارس، ئەو قسەیەی بۆ 1000 ئامادەبووی ئەو کۆنسێرتە کرد، کە لە رۆژی 12/9/2010 لە شاری هەولێر سازکرا، ئەوەش وەک دڵدانەوەیەک بۆ ئەو کەسانەی نەیانتوانی بەهۆی رێگرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری کۆنێسرتەکەی بکەن.
ادامه مطلب ...گۆرانبێژ سپیدە، کە بە فارسی گۆرانی دەڵێت بۆ (رووداو)ی ئاشکراکرد کە ئەو کوردەو خەڵکی کرماشانە "دەزانن من کوردم". سپیدە کە لە ئەمریکا دادەنیشێ، لەیەکەم سەردانیدا بۆ باشووری کوردستان دڵخۆشی خۆی بە بە جوانی سروشت و کچانی کوردستان نیشاندا و گوتیشی " کەش و هەواو سروشتی کوردستان سەت جار لە کەشوهەوای لاسڤیگاس و لۆس ئەنجلس خۆشترە". سپیدە داوای لێبووردنی لە هەوادارانی کرد، کە نەیتوانی لە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ لە شاری هەولێر کۆنسێرتیان بۆ ساز بکات، چونکە ئێران سنووری گرت و بلیت کەم فرۆشران و کۆنسێرت نەکرا. سپیدە گەورەترین ئارەزووی خۆی بۆ (رووداو) ئاشکرا کرد‌و گوتی " گەورەترین ئارەزووم ئەوەیە ئێستا سواری ئۆتۆمبێلێک ببم و 4 کاتژمێری دیکە لەوبەر سنوور بم و بچمە ئێران".
ناوی ته‌واوی "ئه‌حمه‌د مه‌حموود"ه و به "ئه‌حه‌ی خوله‌سنه‌یی" ناسراوه له ساڵی 1923 له گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام له شاری سلێمانی له خێزانێکی هه‌ژار و ده‌ستکورتی له‌دایکبوو. له‌سه‌ره‌تادا ده‌خرێته حوجره بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز، که ئه‌وکات حوجره‌کان بڕه‌وێکی زۆریان هه‌بووه، له‌به‌ر هه‌ژاری وازی له خوێندن هێناوه و ده‌ستی به‌کارکردن کردووه و ئاواره‌ی شاران بووه، خه‌م و که‌سه‌ر و مه‌ینه‌ت ده‌بێته به‌شێک، له‌ژیانی ئه‌م که‌ڵه‌هونه‌رمه‌نده هه‌ر له سلێمانی ژنی هێناوه و چه‌ند منداڵێکی خستۆته‌وه، که ئه‌وانیش "جه‌مال و جه‌لال و جه‌زا و شه‌ماڵ و ناسک و به‌ناز"یان ناوه
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (چۆپی)، ساڵانێکە لەبواری گۆرانی گوتندا کار دەکات و خاوەنی چەندیین بەرهەمی گۆرانییە، ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەو چەند رۆژەی دوایی دا، بەسەردانێک گەڕایەوە بۆ کوردستان، لەمیانەی لێدوانێکی دا بۆ هەفتەنامەی "هونەر" هاتە ئاخاوتن و باسی لەچەند کار و پرۆژەیەکی تازەی هونەریی خۆی کرد