ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت که‌سێکی دانابیت ___
1- خه‌فه‌ت بۆ ڕابردوو مه‌خۆ.
2- خه‌فه‌ت بۆ شتێک مه‌خۆ له‌دونیادا که لێتدووره و خه‌مێکه هێشتا نازانیت پێیده‌گه‌یت یان ده‌مریت.
3- ڕق‌و کینه‌ت هه‌رگیز بۆ که‌ێک نه‌بێت که زیانت پێناگه‌یه‌نێت.
بەپێ ی توێژینەوەیەک کە خوێندکاری قۆناغی یەکەمی بەشی زانیاریەکان و کتێبخانەی ئێواران لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی (تیرانا حسین ) ئەنجامی داوە لەسەر جل و بەرگی کوردی . بەپێی ئەو توێژینەوەیە کە لەناو بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیدا ئەنجامدراوە و بە دابەش کردنی (50 ) فۆرمی راپرسی (استمارە الاستبیان )بەسەر کارمەندانی ئەو بەرێوەبەرایەتیە دا لەهەردوو رەگەزی نێر و مێ کە تەمەنیان لە نێوان ( 20-45 ) ساڵدایە و وە زۆربەیان خێزاندارن و بروانامەی ئامادەیی یان هەیە . لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە (66%) بەشداربووانی راپرسیەکە جل‌و بەرگی کوردی ئەپۆشن بەڵام لە (76%) ی خەڵکی تەنها بەمۆدێلێکی ئەزانن وە (30%) دژی ئەو ستایلە نۆێیەی جل و بەرگی کوردین ، وە هەروەها ( 54%) یان تەنها لە بۆنەیەکی تایبەتدا بەکاری ئەهێنن بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانیە (66%) ی بەشداربووانی راپرسیەکە مندڵەکانیان ئاشنا نەکردووە بە جل و بەرگی کوردی بەڵام ئەوەی ئاسانکاری کردووە بۆ بەکارهێنانی ئەم جل و بەرگە بریتیە لە پیشەسازی دەرەکی وەک جل‌و بەرگی ئامادەکراوی کوردی لە وڵاتانی بیانیەوە ئەمە بە باوەری لە (48%) بەشداربوانی راپرسیەکە.
بۆیه هه میشه چاو به گریانم
دورم له یارم خه مگینم ئه مشه و
خوایه به خه و بم به ی بۆ لای ئه و
دورم له دایکم بۆیه بێ که سم
هه ر خه مه به شم هه میشه که ساسم
دورم له گۆری باوکی شه هیدم
خۆزگه له جێی ئه و من ئه مردم
دورم له و که سه ی که خۆشم ئه وێ
دلم به بێ ئه و تازه ناسره وێ
ئه‌ی ته‌مه‌نی پر ئه‌سرینم ئه‌رۆی ئاور ناده‌یته‌وه
ده هه‌زارم دایه ده‌ستت که‌چی باقیم ناده‌یته‌وه
خۆزگه منیش وه‌ک په‌پوله گشت ته‌مه‌نم وه‌رزێک بوایه
وه‌ک جه‌نابت دوکانێکی سوپه‌ر مارکێتم هه‌بوایه
رێگام سه‌دایی ته‌نیاییه‌و که‌سێک نایه بۆسه‌ردانم
رۆژی چوار جار له‌م دوکانه دایئه‌ته‌کێنم گیرفانم
له‌گریانی مناڵیما پێکه‌نینم به‌غه‌م ئه‌هات
دوو کیلۆی فه‌لم بۆدانێ ئه‌گه‌ر قه‌یسی وشکت بۆهات
ئه‌ی هاورێیان چاوم نوقمی نیگارێکی پربه‌هاره
ئه‌م په‌نیره‌ش به‌سه‌رچووه ته‌ئریخه‌که‌ی نادیاره
ئێستاش گه‌ڵای عومری گه‌نجیم وه‌کو پایز هه‌ڵوه‌ریوه
له‌وه‌ته‌ی شت لای تۆده‌کرین مه‌عیده‌مان دارزیوه
هیوادارم بةدلتان بیت
ناوی ته‌واوی "ئه‌حمه‌د مه‌حموود"ه و به "ئه‌حه‌ی خوله‌سنه‌یی" ناسراوه له ساڵی 1923 له گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام له شاری سلێمانی له خێزانێکی هه‌ژار و ده‌ستکورتی له‌دایکبوو. له‌سه‌ره‌تادا ده‌خرێته حوجره بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز، که ئه‌وکات حوجره‌کان بڕه‌وێکی زۆریان هه‌بووه، له‌به‌ر هه‌ژاری وازی له خوێندن هێناوه و ده‌ستی به‌کارکردن کردووه و ئاواره‌ی شاران بووه، خه‌م و که‌سه‌ر و مه‌ینه‌ت ده‌بێته به‌شێک، له‌ژیانی ئه‌م که‌ڵه‌هونه‌رمه‌نده هه‌ر له سلێمانی ژنی هێناوه و چه‌ند منداڵێکی خستۆته‌وه، که ئه‌وانیش "جه‌مال و جه‌لال و جه‌زا و شه‌ماڵ و ناسک و به‌ناز"یان ناوه
کوڕێک ده‌چێته داخوازی کچێک پاش ئه‌وه‌ی ڕازی ده‌بن کچه‌که بده‌نه کوڕه‌که ده‌ڵێنه کچه‌که داواکاریت چیه کچه‌که‌ش ده‌ڵێ خانووێکی دوو قات 100 مسقال زێر سه‌یاره‌یه‌کی 2010 له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌فته‌ر بۆ جل‌و به‌رگ و پێویستیه‌کانی ناو ماڵ که کوڕه‌که گوێی له‌م قسه‌یه ده‌بێت سه‌ری سووڕ ده‌مێنێ و ڕوو له کچه‌که ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پیاوێکی وا هه‌بوو منیش شووی پێ ده‌که‌م
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ