خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (چۆپی)، ساڵانێکە لەبواری گۆرانی گوتندا کار دەکات و خاوەنی چەندیین بەرهەمی گۆرانییە، ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەو چەند رۆژەی دوایی دا، بەسەردانێک گەڕایەوە بۆ کوردستان، لەمیانەی لێدوانێکی دا بۆ هەفتەنامەی "هونەر" هاتە ئاخاوتن و باسی لەچەند کار و پرۆژەیەکی تازەی هونەریی خۆی کرد
وه‌ک پسپۆڕانی بواری جوانکاری باسی ده‌که‌ن، گه‌نجان پشکی سه‌ره‌کیان هه‌یه له‌و کاره‌دا، هاوکات پسپۆڕانی ده‌روونناسیش هۆکاره‌که‌ی ده‌ستنیشان ده‌که‌ن، مامۆستایانی ئایینیش جوانکاری به مه‌به‌ستی خۆجوانکردن به حه‌رام له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
له پاییزی 2009دا، شێنێ له‌ناو ماڵی خۆیان له سلێمانی له نزیک په‌نجه‌ره‌که دانیشتبوو، کاتێک به‌ردێک له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه خۆی به په‌نجه‌ره‌که‌دا ده‌کێشێت‌و ورد‌و خاشی ده‌کات، له‌و کاته‌شدا له‌ت‌و پارچه شوشه شکاو‌و وردبووه‌کان به‌رده‌موچاوی شێنێ ده‌که‌وێت‌و برینی قووڵ‌و دیار له‌سه‌ر ڕووخساری شێنێ جێده‌هێڵن.
شێنێی 28ساڵ، ئه‌و برینانه‌ی ده‌موچاویان ناشرین کرد، ته‌نها کاریگه‌ری نه‌کرده سه‌ر ڕووخساری، به‌ڵکو هه‌ر زوو دوای ئه‌و برینانه، ده‌زگیرانه‌که‌ی ماره‌بڕینه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. بۆ خۆڕزگارکردن له جێ برینه‌کانی، شێنێ تائێستا 3 نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری ئه‌نجامداوه.
به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند ئامێرێکی نوێی هاوشێوه‌ی کۆمپیوته‌ر له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا،
له‌لایه‌ن کۆمپانیا به‌ناوبانگه‌کانی بواری ئه‌لیکترۆنیاته‌وه، سیگناڵێکی جیاوازی بۆ کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی کیبۆرد و ماوس نارد، سیگانه‌ڵه‌که‌ش بریتی بوو له ئه‌گه‌ری وه‌ستاندنی به‌رهه‌مهێنانی کیبۆرد و ماوس و ئامێره‌کانی هاوشێوه‌یان.
پێشبڕکێکردن به‌ره‌و نوێبوونه‌وه له جیهانی ته‌کنه‌لۆژیادا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری به تایبه‌ت، هه‌رگیز ناوه‌ستێت، چونکه که‌سه به تواناکانی ئه‌م بواره ڕۆژانه داهێنانی نوێ ده‌خه‌نه ڕوو، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌کرێت به هاتنی چه‌ند ساڵێکی دیکه سه‌رجه‌م به‌کارهێنه‌ری کۆمپیوته‌ر بتوانێت له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره تایبه‌تیه‌که‌ی خۆی به‌هۆی ده‌ست لێدان و له شاشه‌ی کۆمپوته‌ره‌که‌ی کاربکات، به‌پێی ڕاپۆرتێکی ساڵی 2008ی به‌شی ته‌کنه‌لۆژیای ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی، مایکرۆسۆفت کۆتاییه‌کی بۆ به‌کارهێنانی ماوس و کیبۆرد داناوه و ڕه‌نگه له چه‌ند ساڵێکی دیکه‌شدا به ته‌واوه‌تی بکه‌وێته جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره‌یه‌وه، یه‌که‌مین هه‌نگاویشی ویندۆزی 7 بوو
ادامه مطلب ...ئه‌و جۆره کۆمپیوته‌رانه‌ی که له ئێستادا بۆ ته‌نها کارکردنی یه‌ک که‌س به‌کاردێت و زۆربه‌ی دانیشتوانی جیهان وه‌ک ئامێرێکی که‌سێتی به‌کارده‌هێنن، بریتیه له یه‌کێک له جۆره‌کانی کۆمپیوته‌ر که له جیهانی ئای تی-ی‌دا به PC ناوده‌برێت واته personal computer.
هه‌موو ئه‌و کۆمپیوته‌رانه‌ش جۆرێکی تایبه‌تی پڕۆگرام و سیسته‌می ئیشپێکه‌ری بۆ به‌کاردێت و له ئێستادا چه‌ند کۆمپانیایه‌ک له بواری به‌رهه‌مهێنیانی (Operating system)دا کارده‌که‌ن.
به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له دوای ساڵی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه کۆمپانیاکان، به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌میان بۆ ئه‌و کۆمپیوته‌ره که‌سییه‌کانه‌یان کرده به‌رهه‌مێکی سه‌ره‌کی.
دوای لێکۆڵنه‌وه گه‌لێکی زۆر له‌سه‌ر کاریگه‌ری چه‌ره‌سات له باشکردنی ته‌ندروستی مرۆڤدا،پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی گه‌شتوونه‌ته ئه‌و ده‌رنجامه که خواردنی چه‌ره‌سات نه‌ک هه‌ر تام وچێژێکی خۆش بۆ مرۆڤه‌کان دابین ده‌کات به‌ڵکو تندروستیشیان باشده‌کات، یه‌کێک له‌و جۆره چه‌ره‌ساتانه‌ی که خه‌ڵک به‌گشتی ئاره‌زووی خواردنی ده‌کات بریتیه له فسته‌ق، به‌و پێیه‌ی که فسته‌ق ده‌بێته که‌مکردنه‌وه‌وهه‌ڵمژینی کاربۆهیدرات، ئه‌توانێت ڕێژه‌ی شه‌کره‌ی خوێن دابه‌زێنێت. توێژه‌ره‌وانی زانکۆی تۆره‌نتۆ گه‌شتونه‌ت ئه‌و بڕوایه‌ی که خواردنی فسته‌ق له‌گه‌ڵ ئه‌و خواردنانه‌ی که زۆربه‌ی ڕۆژ مرۆڤه‌کان ده‌یخۆن بۆ نمونه ( نان)ی سپی، ده‌بێته هۆی هه‌ڵمژینی کاربۆهیدراتی ناو پێکهاته‌ی نانه‌که، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زین و که‌مکردنه‌وه‌ی شه‌کره‌ی خوێن. شایه‌نی باسه فسته‌ق بڕێکی باش پرۆتینی گیایی تێدایه له‌گه‌ڵ نیشاسته‌و پۆتاسیۆم و به‌شێکی زۆر له پێداویستیه خۆراکیه‌کانی له‌ش دابین ده‌کات، سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ش فسته‌ق زۆر باشه بۆ باشکردنی ته‌په ته‌پ و لێدانی دڵ و هێورکردنه‌وه‌ی مێشک و ده‌روون و که‌مکردنه‌وه‌ی کۆکه و به‌هێزکردنی گه‌ده ، هه‌روه‌ها خورادنی فسته‌ق بڕێکی باش ماده‌ی ئاسن و کلیسیۆمی تێدایه، ئه‌مه‌ش سوودێکی باشی هه‌یه بۆ ئێسک وددانه‌کانمان، له‌وه‌ش گرنگتر خواردنی فسته‌ق ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی مێشک . له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خاَله گرنگانه‌ی که له‌م لێکۆڵنه‌وه‌دا ئاماژه‌ی پێکرا، توێژه‌ره‌وان ئامۆژگاری ئه‌وکه‌سانه‌ده‌که‌ن که ڕێجیم ده‌که‌ن زۆر فسته‌ق نه‌خۆن چونکه تایبه‌تمه‌ندی قه‌ڵه‌وبوونی تێداهه‌یه.
سپاس بۆ سه‌ردانی ئێوه بۆ ماڵپه‌ره‌که‌مان.ئێوه ده‌توانن هه‌م له رێگای تێلێفۆن و هه‌م له رێگای ئیمێیل په‌یوه‌ندی مان پێوه بکه‌ن.به ئیمێیل:sooranm@gmail.com