دوای لێکۆڵنه‌وه گه‌لێکی زۆر له‌سه‌ر کاریگه‌ری چه‌ره‌سات له باشکردنی ته‌ندروستی مرۆڤدا،پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی گه‌شتوونه‌ته ئه‌و ده‌رنجامه که خواردنی چه‌ره‌سات نه‌ک هه‌ر تام وچێژێکی خۆش بۆ مرۆڤه‌کان دابین ده‌کات به‌ڵکو تندروستیشیان باشده‌کات، یه‌کێک له‌و جۆره چه‌ره‌ساتانه‌ی که خه‌ڵک به‌گشتی ئاره‌زووی خواردنی ده‌کات بریتیه له فسته‌ق، به‌و پێیه‌ی که فسته‌ق ده‌بێته که‌مکردنه‌وه‌وهه‌ڵمژینی کاربۆهیدرات، ئه‌توانێت ڕێژه‌ی شه‌کره‌ی خوێن دابه‌زێنێت. توێژه‌ره‌وانی زانکۆی تۆره‌نتۆ گه‌شتونه‌ت ئه‌و بڕوایه‌ی که خواردنی فسته‌ق له‌گه‌ڵ ئه‌و خواردنانه‌ی که زۆربه‌ی ڕۆژ مرۆڤه‌کان ده‌یخۆن بۆ نمونه ( نان)ی سپی، ده‌بێته هۆی هه‌ڵمژینی کاربۆهیدراتی ناو پێکهاته‌ی نانه‌که، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زین و که‌مکردنه‌وه‌ی شه‌کره‌ی خوێن. شایه‌نی باسه فسته‌ق بڕێکی باش پرۆتینی گیایی تێدایه له‌گه‌ڵ نیشاسته‌و پۆتاسیۆم و به‌شێکی زۆر له پێداویستیه خۆراکیه‌کانی له‌ش دابین ده‌کات، سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ش فسته‌ق زۆر باشه بۆ باشکردنی ته‌په ته‌پ و لێدانی دڵ و هێورکردنه‌وه‌ی مێشک و ده‌روون و که‌مکردنه‌وه‌ی کۆکه و به‌هێزکردنی گه‌ده ، هه‌روه‌ها خورادنی فسته‌ق بڕێکی باش ماده‌ی ئاسن و کلیسیۆمی تێدایه، ئه‌مه‌ش سوودێکی باشی هه‌یه بۆ ئێسک وددانه‌کانمان، له‌وه‌ش گرنگتر خواردنی فسته‌ق ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی مێشک . له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خاَله گرنگانه‌ی که له‌م لێکۆڵنه‌وه‌دا ئاماژه‌ی پێکرا، توێژه‌ره‌وان ئامۆژگاری ئه‌وکه‌سانه‌ده‌که‌ن که ڕێجیم ده‌که‌ن زۆر فسته‌ق نه‌خۆن چونکه تایبه‌تمه‌ندی قه‌ڵه‌وبوونی تێداهه‌یه.