یه‌کێک له‌لایه‌نه خراپه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیا، خراپ به‌کارهێنانێتی له‌بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌وه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانیه‌کان جێهێشتووه.
خیانه‌ت له‌ناو هاوسه‌رگیریدا
"هاوسه‌ره‌که‌م خۆشناوێت، چونکه به‌ده‌ستی خۆم هه‌ڵم نه‌بژاردووه بۆیه هیچ کات خۆشحاڵنیم له‌گه‌ڵی بژیم کاری کردۆته سه‌ر هه‌موو کاروبارێکی ژیانی ڕۆژانه‌م دایک و باوکم نه‌بوو له ته‌مه‌نی 13
ساڵیدا ممنیان دابه‌شوو، ئه‌مانه به‌وته‌ی ماری محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 28
ساڵه و ئیستا له ژیانی هاوسه‌ریدایه و دوو منداڵیشی هه‌یه، وتی:
"ته‌کنه‌لۆژیا ده‌روازیه‌ک بوو بۆئه‌وه‌ی به‌ئاسانی بتوانم په‌یوه‌ندی
ببه‌ستم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه په‌یوه‌ندیم به‌ستووه".
چاره‌ی من ته‌نها ئه‌وه‌یه "قه‌ناعه‌تم به‌خۆشه‌ویستی دوای زه‌واج
هه‌یه" واته که‌سێک که بتوانێت عه‌شق و خۆشه‌ویستیت پێببه‌خشێت و
به‌دڵت بکات، ئه‌مه "پێی ناوترێت خیانه‌تی زه‌وجی" پێویستم به پیاوێکه
خۆشی بوێم خۆشم بوێت هه‌ستم پێ‌بکات هه‌ستی پێبکه‌م، هاوسه‌ره‌که‌م لێم
ده‌یات جنێوم پێده‌یات بۆیه هه‌وڵمداوه کوڕی تر بناسم و سێکسی له‌گه‌ڵ
بکه‌م، چونکه ئه‌و وه‌کو هاوسه‌ره‌که‌م مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ناکات، مافی من
له‌ژێر پێی مێرده‌که‌م دایه، به‌ڵام مافی ئه‌و له کۆشی مندایه، دواجار
وتی: "ژن چه‌کی پیاوه بیه‌وێت چۆن به‌کاری بێنێت به‌کاری دێنێت".
(14) ساڵه دڵم لای ئه‌وه
ئه‌وین قادر دایکی سێ منداڵه، وتی: "پێش ئه‌وه‌ی زه‌واج بکه‌م کوڕێکم خۆش
ده‌ویست، 14 ساڵه زه‌واجم کردووه ئیستاش هه‌ر دڵم لای
خۆشه‌ویسته‌که‌مه"، ئه‌و وتی: "بۆیه شووم به‌و نه‌کرد وتی ده‌بێت تۆ
له‌چک نه‌که‌یت منیش که‌سێکی له‌چک به‌سه‌ر بووم"، به‌ڵام ئێمه له‌هه‌موو
ڕویه‌کی تره‌وه گونجاوبووین بۆیه‌کتری ئه‌وه‌ش دیاره قه‌ده‌ربوو که
بۆیه‌ک نه‌بووین ئیستا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م کاتێک ناخۆشیمان ده‌بێت
ئه‌وا دڵم ده‌چێت بۆلای یاره کۆنه‌که‌م"،به‌ڵام گه‌ر باش نه‌بێت ئه‌وا
هه‌موو ده‌قه‌یه‌ک بیر له‌خۆشه‌ویستی یه‌که‌مم ده‌که‌مه‌وه "زۆرجاریش بیر
له پیاوی تر ده‌که‌مه‌وه به‌شوێن هه‌لێک ده‌گه‌ڕێم ئه‌مه‌ش بێگومان
له‌به‌رئه‌وه‌یه هاوسه‌ری خۆم له‌گه‌ڵم باش نییه وه‌ک پێویست"، کاتێ
هاوسه‌ره‌که‌م باشه‌بێت له‌گه‌ڵم واهه‌سته‌که‌م که‌س له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا
نییه ئه‌و نه‌بێت.
عیرفان (41) ساڵ، ئه‌و پیاوه وتی: "دوژنم هێناوه ژنی یه‌که‌مم پێکه‌وه
نه‌گونجاوین له‌یه‌ک جیابووینه‌ته‌وه، سێ منداڵیشم لێی هه‌یه ئیستاش ژنی
دووه‌مم هه‌یه یه‌ک منداڵی تریشم بووه ئه‌و پێیوابوو ". ئه‌و پیاوه 41
ساڵه وتی: "ژن بێت یان پیاو له‌چوارچێوه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتیدا گه‌ر
نه‌توانێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری هه‌قی ته‌واو به‌ن به‌یه‌کتری ئه‌وا مه‌جبوور
له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه شه‌رعیه هه‌وڵی پڕکردنه‌وه و تێرکردنی ئه‌و
غه‌ریزه سێکسیه بیه‌ن".
ناشیرنترین خۆشه‌ویستی
رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی شاعیر، قسه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م باسه و وتی:
"خۆشه‌ویستی دوای هاوسه‌رگیری ئه‌مه خیانه‌تی پێده‌وترێت و کێشه‌کان
له‌وێوه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، بۆیه هیچ پێویست ناکات ژێر به‌ژێر ئه‌مه
بکرێت، به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکی ناشیریینه چ دین و کلتووری کوردیش پێی
قبووڵ نییه من وه‌ک کچه شاعیرێکی کورد "پێم جوان نییه ئافره‌تێک یان
پیاوێک هاوسه‌رداربێت و بچێت ژێر به‌ژێر ئه‌و کاره بکات"، پێموایه
پێویسته مرۆڤه‌کان بچنه‌وه به‌خۆیانا، ئه‌گه‌ر ویستی ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ
که‌سێکی تردا په‌یوه‌ندی ببه‌ستێت ئه‌وا "باشتره جیاببێته‌وه له
هاوسه‌ره‌که‌ی له دادگا به‌بێ عاجزبوون"، چونکه ئه‌و تازه هیچ
خۆشه‌ویستیه‌کی بۆ ئه‌و پیاوه نه‌ماوه وتیشی: "چیدی باوی ئه‌وه
نه‌ماوه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت بکه‌یت گه‌ر ئه‌وت به‌دڵ نییه بڕۆ
له‌گه‌ڵ یه‌کێکی تردا ئیسراحه‌ت بکه که ده‌ته‌وێت".
خیانه‌ت له هاوسه‌ر به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانی ناهێڵێت مرۆڤیش
به‌ئاکاره‌کانیه‌وه جوانه درۆکردن و خیانه‌ت یه‌ک شتن ئێمه "هه‌تا
ڕه‌وشتمان جوان بێت ئه‌وا گیروگرفتمان که‌م ده‌بێته‌وه".
ئیسلام حه‌رامی کردووه
مامۆستا ئه‌حمه‌دی شافیعی به‌رپرسی لیژنه‌ی باڵای فتوای کوردستان و
خوێندکاری دکتۆرا له زانسته شه‌رعییه‌کان، ئاماژه‌ی به‌خیانه‌تی زه‌وجی
کرد له‌ڕووی شه‌رعیه‌وه ئه‌م تاوانه به‌پێی قورئان و فه‌رمووده
"هه‌ڕه‌شه‌ی قورسی له‌سه‌ره و ئه‌وه‌ی زینا بکات له‌م دنیا و له‌و دنیاش
سزا ده‌درێت"، چونکه زینا ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
"هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان" خوای گه‌وره هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه له‌وانه‌ی
ده‌یانه‌وێت خراپه و تاوان بڵاوبکه‌نه‌وه ده‌فه‌رمووێت: "ئه‌وانه‌ی
پێیان خۆشه کرداری ناشیرین و زیان و زینا بڵاوبێته‌وه له‌ناو خه‌ڵکی
ئیمانداردا سزای سه‌ختیان بۆ هه‌یه له‌ڕۆژی دوایدا، به‌تایبه‌ت بۆ ژنێک
که شووی کردبێت یان پیاوێک ژنی هێنابێت و تووشی داوێن پیسی بووبێت
گه‌وره‌ترین سزای هه‌یه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ئه‌ویش ڕه‌جم کردنێتی
له‌به‌رچاوی خه‌ڵک تا ئه‌مرێت".
به‌بێ جیاوازی
مامۆستا ئه‌حمه‌دی شافیعی وتی: "له‌سزای ئه‌م جۆره تاوانانه‌دا هیچ جۆره
جیاوازیه‌ک له‌نێوان ژن و پیاودا نییه ، نه له‌ڕووی شه‌رعیه‌وه نه
له‌ڕووی یاساییه‌وه وه‌ک یه‌ک سزای خۆیان وه‌رده‌گرن".
نه‌بوونی متمانه
هه‌ڵۆ خه‌لیل کاکه‌وه‌یس توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له که‌رکوک، هۆکاره‌کانی
خیانه‌تی زه‌وجی گه‌ڕانه‌وه بۆ "نه‌بوونی متمانه" له‌نێوان پیاو و ژن‌دا
هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و سێکسی یان به زۆر به‌شوودانی کچان ئه‌مه‌ش
ده‌بێته‌هۆی دروسبوونی هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ناخیدا گه‌شه‌بکات
به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت په‌رچه‌کرداری له‌لادروست ده‌بێت و په‌ناده‌بات بۆ
ڕێگای نادروست، ئه‌و توێژه‌ره وتی: "قوربانی یه‌که‌م منداڵه له‌ڕووی
ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه".
نه‌مانی ئینتیما
ئه‌گه‌ر دایکێک په‌نا بباته‌به‌ر ئه‌و ڕێگایه ئه‌وه ئاماژه‌یه‌که بۆ
ئه‌وه‌ی "هیچ ئینتیمایه‌کی بۆ ئه‌و منداڵه نه‌ماوه" تاوانێکی تر
به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵانه ده‌کرێت که باوکه‌که د‌رکی پێکردبێت دایکی
منداڵه‌کان ڕێگایه‌کی وای گرتۆته‌به‌ر ئه‌وه خۆشه‌ویستی نامێنێت
به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵه ، ده‌ورووبه‌ری منداڵه‌که هاوسێ به‌کرده‌وه‌ی
باوک یان دایکه‌که‌ی زانی ئه‌وا ئه‌و منداڵانه له‌ناو خه‌ڵکیدا تووشی
تانه‌وته‌شه‌ر ده‌بن "تووشی حاڵه‌تێکی ده‌روونی خراپ ده‌بن و کاریگه‌ری
ده‌بێت له‌داهاتوویان" قسه‌ی له‌سه‌ر پیاو هه‌بوو و وتی: "له‌وانه‌یه
تووشی ئیدمانی ئه‌و جۆره دیاردانه بووبێت نه‌یه‌وێت بچێته ناو ژیانی
هاوسه‌رێتیه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری باوک و دایکی قسه‌ی خه‌ڵکی ژنی
هێناوه.