* لێکچوونی ئاوازه‌کانه یان شێوه‌ی ئه‌داکردنی تۆ که زۆرینه‌ی گۆرانییه‌کانت یه‌ک شێوازی وه‌رگرتووه؟
- من چه‌ندین ستایلم وتووه، به‌ڵام زۆرتر له ستایلی ته‌ره‌ب و ڕۆمانسی
کار ده‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌یه‌ک چوون هه‌بێت ئاساییه، چونکه ئه‌دای هه‌ر
جۆره ستایلێک شێوه و ورده‌کاری خۆی هه‌یه.
* هاوچوونییه‌ک هه‌یه له نێوان ده‌نگی تۆ له‌گه‌ڵ ده‌نگی
هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو (ئه‌سمه‌هان) ئه‌م لێکچوونه ڕێکه‌وته یان له
کاریگه‌ریی و حه‌زی تۆیه بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده؟
- ده‌نگی من هه‌ر له منداڵیه‌وه وا بووه، به‌ڵام من زۆر سه‌رسامم
به‌ده‌نگی ئه‌و حه‌زم به ده‌نگیه‌تی زۆریش پێم وتراوه جۆر و ئه‌دامان
له‌یه‌ک ئه‌چێت، به‌ڵام هه‌ریه‌که‌مان به شێوه‌ی خۆی.
* بۆ سه‌رجه‌می ئاوازه‌کانت له هونه‌رمه‌ند هه‌ڵکه‌وت زاهیر
وه‌رده‌گری؟ ناکرێ پانتایی ده‌نگی به‌ڕێزتان له ئاوازی که‌سێکی
تره‌وه جوانتر و باشتر ده‌ربکه‌وێ؟ یان ته‌نها ئاوازه‌کانی هه‌ڵکه‌وت
به‌سن؟
- که‌سێک له‌گه‌ڵ پادشای میلۆدی مامۆستا هه‌ڵکه‌وت زاهیر کاربکات ئه‌چێت
له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه کار بکات پێموایه زه‌حمه‌ته جوانترین پانتای
ده‌نگم و توانای من له ڕێ مامۆستا هه‌ڵکه‌وت زاهیر ده‌رکه‌وت، قه‌ت
ئاماده‌نیم جگه له میلۆدی مامۆستا هه‌ڵکه‌وت زاهیر کاری که‌سی تر بڵێم،
چونکه به بێگومان که‌سی له‌و جۆره‌مان نییه له‌کوردستاندا.
* له‌م دواییه‌دا گۆرانییه‌کی فارسیت وتۆته‌وه، که ده‌قاوده‌ق
ئاوازێکی فارسی کۆنه و ته‌نانه‌ت شێوه‌ی وێنه‌گرتنه‌که‌شی هه‌مان
بیرۆکه‌یه، ئایا ئه‌مه ڕه‌وایه کاتێک نه‌نووسراوه میلۆدی وه‌رگیراو؟
- کێ ئه‌ڵێت ئه‌مه ده‌قاو ده‌ق میلۆدیه‌کی فارسیه ئه‌زانی هیچ شتێک به
قسه‌کردن ناکرێت کۆتای پێ بهێنرێت، کێ وا ده‌ڵێ بۆ نایه‌ت نۆته‌کانی بنوێ
و بیسه‌لمێنی که‌وایه ئه‌وه‌ی بیری لێده‌که‌نه‌وه زۆر دووره له‌وه‌وه
په‌نا بردنه قسه‌ی بێ بنه‌مایه، تایبه‌ت به وێنه‌گرتن هه‌زاره‌ها
گۆرانی له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ وتراوه و ده‌کرێت بڵێت ئه‌مه هه‌موو یان
وه‌ک یه‌ک وان.
* تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کچێکی شۆخ و شه‌نگیت، ده‌نگیشت سۆزێکی خۆش و پڕ
هه‌ستی تیایه، چی ده‌ڵێت به‌وانه‌ی که ته‌نها ڕووخسار ده‌که‌نه
بنه‌مای سه‌ره‌کی ده‌رکه‌وتنیان؟
- من حه‌قی که‌سم نییه جگه له کاری خۆم هه‌موو کارێک هونه‌رمه‌نده‌که
خۆی به‌رپرسیاره هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو خانمه هونه‌رمه‌نده‌کان.
* جگه له به‌رهه‌مه‌کانی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵکه‌وت زاهیر و ئه‌و گروپه‌ی
له‌گه‌ڵیدا ئیش ده‌که‌ن، ئایا ئاگاداری هیچ هه‌وڵێکی تری
هونه‌رمه‌ندانی کوردیت، ئه‌ی به کێ سه‌رسامیت؟
- ئاگاداری هه‌موو کارێکم گوێ بۆ هه‌مووی ده‌گرم.
* دووا وته‌ت له نێو فه‌زای هونه‌ریی کوردیت و دووا هه‌وڵه‌کانت چییه؟
- هیوادارم تابێت هه‌وڵی هونه‌ری بۆ پێشکه‌وتنی هونه‌ر له‌کوردستاندا
بنرێت، من دوو ئه‌لبومم ئامادایه یه‌کێکیان به زاراوه‌ی کرمانجی و
ئه‌ویتریان به سۆرانی هیوادارم بتوانم له ئاینده‌یه‌کی نزیک بڵاویان
بکه‌مه‌وه سوپاس بۆ ئێوه به‌ڕێز.