|
![]()
- سه‌رباری ئه‌وه‌ی که جه‌نگه ناوچه‌ییه‌کانی ژاپۆن له‌گه‌ڵ چین
و ڕوسیا و کۆریا به‌گشتی و جه‌نگه‌کانی یه‌که‌م و دووه‌می جیهان
به‌تایبه‌تی، زیانی گه‌وره‌ی مرۆیی و ئابوورییان له‌و وڵاته‌دا و برینی
قوڵیان له‌جه‌سته‌ی کرد و تائێستاش زامه‌کانی هێرشی ئه‌تۆمی سه‌ر
شاره‌کانی هێرۆشیما و ناکازاکی به‌ته‌واوی |
ساڕ‌ێژ نه‌بوون و کاریگه‌ری
خراپیان هه‌ر ماوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژاپۆنییه‌کان ده‌رس و
په‌ندی گه‌وره‌یان له‌جه‌نگ وه‌رگرت و له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان بیری
سه‌ربازییان فه‌رامۆشکرد و هه‌موو وزه و توانای خۆیان بۆ بواری
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات و پیشخستنی بواره‌کانی دیکه‌ی ئابووری و
پیشه‌سازی و بازرگانی و فه‌رهه‌نگی خسته‌گه‌ڕ و له‌و بوارانه‌شدا
سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه و ئێستا
وڵاته‌که‌یان، یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی جیهان که پێشکه‌وتنی گه‌وره و
سه‌رسوڕهێنه‌ری له هه‌موو بواره‌کانی ژیان به‌گشتی و بواری ئابووری و
بازرگانی و پیشه‌سازی به‌تایبه‌تی به‌ده‌ستهێناوه و بۆته زلهێزێکی
ئه‌وتۆی ئابووری که له‌سه‌ر شانۆی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی دیار و سه‌نگینی
هه‌یه و بۆته جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان. له‌به‌ر
گرنگی بایه‌خی ئه‌و وڵاته به‌پێویستم زانی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و
وڵاته ئاماده بکه‌م و تێیدا ئه‌گه‌ر به‌کورتیش بێت تیشک بخه‌مه سه‌ر
لایه‌نه جیا جیاکانی ئه‌و وڵاته و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی
زۆر کورت باسی مێژووی ئه‌و وڵاته بکه‌م و له‌هه‌ندێ ڕووی تره‌وه ئه‌و
وڵاته بناسێنم و باسی سیستمی حوکمڕانی و ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆر و بواری
ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاگه‌یاندن و په‌روه‌رده و خوێندن بکه‌م و له‌کۆتایشدا
باسی سیحر و نهێنی پێشکه‌وتنی ئه‌و وڵاته بکه‌م.
یه‌که‌م: مێژووی نوێی ژاپۆن
ژاپۆن به‌مانای وڵاتی خۆری پرشنگدار یاخود ئه‌و وڵاته‌ی که خۆری لێوه
هه‌ڵدێ، دێت. ئه‌م ناوه‌ش چینییه‌کان لێیان ناوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که
که‌وتبووه خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یانه‌وه.
ئه‌مریکا ئه‌و سنوورداخستنه‌ی ژاپۆنی پێ باش نه‌بوو، هه‌ربۆیه‌ش له ساڵی
1853دا چوار که‌شتی جه‌نگی ئه‌مریکی گه‌مارۆی ژاپۆنیان دا و فشاریان
خسته‌سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی سنووره‌کانی واڵا بکات، ژاپۆن به‌ناچاری له‌ژێر
ئه‌و فشاره سه‌ربازییه‌دا سنووره‌کانی واڵا کرد و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی
سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا ئیمزا کرد.
ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی خۆشکرد که ژاپۆن له‌هه‌مان
ساڵدا چه‌ند ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی تری دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری وه‌ک
ڕوسیا و به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا ئیمزا بکات و پاش چوار ساڵی تریش
ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسادا ئیمزا کرد.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ره‌به‌گه‌کانی ژاپۆن له‌دژی کرانه‌وه بوون له‌گه‌ڵ
دنیای ده‌ره‌وه‌دا، هه‌ربۆیه‌ش زۆر به‌توندی دژی ئیمزاکردنی ئه‌و
ڕێککه‌وتننامانه بوون، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێکی سه‌خت
و خوێناوی ناوخۆ که ماوه‌ی 10 ساڵی خایاند و به‌شکستی حکومه‌تی توکوجاوای
سه‌ربازی لایه‌نگری ده‌ره‌به‌گه‌کان کۆتایی هات و ساڵی 1868 ده‌سه‌ڵات و
سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته بۆ میجی ئیمپراتۆر گه‌ڕایه‌وه.
به‌بڕوای پسپۆڕانی بواری مێژوو، مێژووی نوێ و هاوچه‌رخی ژاپۆن له‌دوای
شکستی ڕژێمی ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌وه ده‌ستپێده‌کات، له‌و مێژووه به‌دواوه
ڕووخساره ڕاسته‌قینه‌کانی ڕێنیسانسی ژاپۆنی هاوچه‌رخ له هه‌موو
بواره‌کانی ژیاندا به‌رجه‌سته‌بوو. هه‌ر له‌و قۆناغه نوێیه‌دا پایته‌ختی
ژاپۆن له کیوتۆه‌وه بۆ تۆکیۆ گواسترایه‌وه.
له‌دوای سه‌رده‌می میجیه‌وه سێ قۆناغ و سه‌رده‌می دیکه دێن که
ئه‌مانه‌ن (سه‌رده‌می تایشۆ 1912، سه‌رده‌می شوو، سه‌رده‌می ئیمپراتۆری
ئێستا (هیسی)که به‌سه‌رده‌می هیسی ناسراوه و له ساڵی 1989ه‌وه ده‌ستی
پێکردووه.
ژاپۆن له مێژووی کۆن و نوێیدا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین جه‌نگی خوێناوی
وێرانکه‌ر بۆته‌وه، له‌وانه جه‌نگه‌کانی ژاپۆن و وڵاتانی چین و ڕوسیا و
کۆریا، دواتریش جه‌نگه‌کانی یه‌که‌م و دووه‌می جیهان، هه‌موو ئه‌و
جه‌نگانه زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆر و زه‌وه‌ندی مادی و مرۆییان له‌و
وڵاته‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌پێکردنه هێرشه ئه‌تۆمییه‌کانی
ئه‌مریکا بۆ سه‌ر هه‌ردوو شاری هێرۆشیما و ناکازاکی برینێکی قووڵ و پڕسوێی
له جه‌سته‌ی گه‌لی ئه‌و وڵاته‌دا دروستکرد که تائێستاش ساڕ‌ێژ نه‌بووه و
شوێنه‌واری هه‌رماوه. ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه وای له ژاپۆن کرد که
له بواری جه‌نگ و سه‌ربازی دووربکه‌وێته‌وه و بایه‌خ به‌بواره‌کانی
دیکه‌ی وه‌ک پیشه‌سازی و بازرگانی و ئاوه‌دانی بدات، ئه‌وه‌ش وایکرد ئه‌و
وڵاته پێشکه‌وتنێکی گه‌وره و سه‌رسورهێنه‌ر به‌ده‌ست بهێنێ و ببێت
به‌یه‌کێک له وڵاته هه‌ره پێشکه‌وتووه‌کان و وه‌ک زلهێزێکی ئابووری
ڕۆڵی خۆی له‌سه‌ر شانۆی جیهانی وازی بکات.
دووه‌م: ناساندنی ژاپۆن
به‌پێی نوێترین ئاماری ڕه‌سمی ژماره‌ی دانیشتوانی ژاپۆن (127) ملیۆن
که‌سه، به‌وه‌ش له‌ڕووی چڕی دانیشتوانه‌وه حه‌وته‌م وڵاتی جیهانه،
ڕووبه‌ره‌که‌شی (881396) کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه.
وڵاتی ژاپۆن له (400) دوورگه پێکهاتووه و دوورگه‌کانی (هونسۆ، شیکوکو،
کیوشو، هوکایدۆ) به چوار دوورگه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و وڵاته داده‌نرێن.
حکومه‌تی ژاپۆن هه‌موو دوورگه‌کانی له‌ڕووی ئیدارییه‌وه بۆ (43) ویلایه‌ت
و (4) شاره‌وانی دابه‌شکردووه.
ژاپۆن سروشتێکی جوان و دڵفڕێنی هه‌یه و هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵی خۆشه،
ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌ی ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی داهێنان و ئه‌فراندنی ڕۆشنبیری
و پیشه‌سازی و ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بۆته وڵاتێکی گه‌شتیاری و
گه‌شتیاران له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه سه‌ردانی ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر سه‌یری پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ژاپۆن بکه‌ین، ده‌بینین ژاپۆنیه‌کان
ڕێژه‌ی 4ر99% و کۆرییه‌کان ڕێژه‌ی 5ر0%و که‌مینه‌کانی تر 1ر0% ی
دانیشتوانی ئه‌و وڵاته پێکده‌هێنن.
ڕێژه‌ی 79%ی دانیشتوان له شاره‌کان و ڕێژه‌ی 21%یان له گونده‌کان ده‌ژین.
ڕێژه‌ی 35% ی دانیشتوان له‌بواری پیشه‌سازی و ڕێژه‌ی 27%یان له‌بواری
کشتوکاڵی کارده‌که‌ن، ڕێژه‌که‌ی تریشیان له‌بواری بازرگانی و پیشه‌ی
سه‌ربه‌ست و داموده‌زگا حکومی و دامه‌زراوه تایبه‌ته‌کاندا کارده‌که‌ن.
سێیه‌م: سیستمی حوکمڕانی ژاپۆن
سیستمی حوکمڕانی ژاپۆن له سێ ده‌سه‌ڵات پێکدێت که له یه‌کتری جیاواز و سه‌ربه‌خۆن و ئه‌مانه‌ن:
ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان خۆی له په‌رله‌ماندا ده‌بینێته‌وه و له‌ژاپۆن به
په‌رله‌مان ده‌وترێت (دایت). په‌رله‌مان باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی وڵات و تاکه
سه‌رچاوه و دامه‌زراوه‌ی یاسادانانه.
ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له ژاپۆن له‌دوو ئه‌نجومه‌ن پێکدێت، ئه‌وانیش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژکارانه.
ئه‌م دوو ئه‌نجومه‌نه له‌و ئه‌ندامانه پێکدێت که له‌لایه‌ن گه‌له‌وه
به‌هه‌ڵبژاردن متمانه‌یان پێده‌رێت و نوێنه‌رایه‌تی چین و توێژه
جیاجیاکانی گه‌ل ده‌که‌ن.
په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیران و په‌سه‌ندکردنی
بودجه و هه‌موارکردنی ده‌ستووری هه‌یه. پاش وه‌رگرتنی متمانه‌ی
په‌رله‌مان، سه‌رۆک وه‌زیران کابینه‌ی حکومه‌ت پێکده‌هێنێ که له (20)
وه‌زاره‌ت پێکدێت. ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش ده‌سه‌ڵاتیکی سه‌ربه‌خۆیه و
به‌ئازادی کاره‌کانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆری ژاپۆن
به‌پێی ده‌ستووری ژاپۆن، ئیمپراتۆر هێمای ده‌وڵه‌ت و یه‌کێتی گه‌له و ده‌سه‌ڵاتی له‌ئیراده‌ی گه‌له‌وه وه‌رده‌گرێت.
ئیمپراتۆر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های نییه، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی کۆتکراوه و
زۆربه‌ی بڕیاره‌کانی جێبه‌جێ نابن تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی
له‌سه‌ر نیشان نه‌دات.
به‌پێی ده‌ستووری ژاپۆن، ئیمپراتۆری وڵات ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:-
چواره‌م: ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌گه‌ری له ژاپۆن
سه‌ره‌تای کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له ژاپۆن بۆ ساڵی 1870 زاینی و سه‌رده‌می ڕێنیسانسی نوێی چه‌رخی میجی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مرۆڤی ژاپۆنی بایه‌خێکی زۆر به‌بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاگه‌یاندن ده‌دات و
80%ی کاته‌که‌ی (جگه له له‌کاتی کارکردن) به وه‌رگرتنی زانیارییه‌وه
خه‌ریک ده‌کات، ئیدی یاگۆڤار و ڕۆژنامه ده‌خوێنێته‌وه یا گوێ له ڕادیۆ
ده‌گرێت یاخود سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌کات.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و پاش سه‌رکه‌وتنی ژاپۆن به‌سه‌ر چین و ڕوسیادا
و ده‌رکه‌وتنی وه‌ک هێزێکی ئاسیایی، ژماره و تیراژی ڕۆژنامه‌کان له‌و
وڵاته‌دا زیادی کرد. ڕاگه‌یاندنی ژاپۆنی له پێش و له‌کاتی جه‌نگی جیهانی
دووه‌مدا له‌ژێر کۆنترۆڵ و چاودێری دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیدا بوو، گه‌لی
ژاپۆنی بۆ مه‌جهودی سه‌ربازی ساز ده‌دات و شێوازی شمولیه‌ت باڵی به‌سه‌ردا
کێشابوو. له‌دوای ئه‌و شکسته گه‌وره و تاڵه‌ی له جه‌نگی دووه‌می
جیهاندا به‌سه‌ر ژاپۆندا هات، په‌نجه‌ی تاوان ئاراسته‌ی داموده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندن کرا که له‌خزمه‌تی جه‌نگ و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی ژاپۆندا
بوون، به‌وه‌ش ڕاگه‌یاندن متمانه‌ی گه‌ل و جه‌ماوه‌ری له‌ده‌ستدا.
ده‌سه‌ڵاتی ئیحتلالی سه‌رکه‌وتووی جه‌نگی دووه‌می جیهان له دوای جه‌نگ
له داموده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ژاپۆنیان دا‌و سیاسیه‌ت و به‌رنامه‌ی نوێی
ڕاگه‌یاندنیان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری نوێ و ئاشیخوازانه‌ی وڵات‌دا
داڕشته‌وه.
له‌دوای سه‌ربه‌خۆیی ژاپۆن له ساڵی 1951دا، داموده‌زگا نوێییه‌کانی
ڕاگه‌یاندن ڕۆڵی دیاریان له بواری بوژانه‌وه‌ی ئابووری وڵات‌دا وازیکرد.
ڕۆژنامه‌کانی ژاپۆن له ڕووی دابه‌شکردنه‌وه له جیهاندا به‌پله‌ی
یه‌که‌م دێن و له‌و وڵاته‌دا 126 ڕۆژنامه ده‌رده‌چن و ڕۆژانه 65 ملیۆن
نوسخه‌یان لێ دابه‌ش ده‌کرێت.
پێنجه‌م: په‌روه‌رده و خوێندن له‌ژاپۆن
ژاپۆنییه‌کان له ساڵی 1872 کاریان به‌سیستمی نوێی خوێندن کرد و
قوتابخانه‌ی سانه‌وی و ناوه‌ندییان له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا دامه‌زراند،
له ساڵی 1886 بڕیاری ئه‌وه درا که به‌شێوه‌یه‌کی ئیلزامی هه‌موو
منداڵێک بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ بخوێنێت، ساڵی 1900 بڕیاردرا خوێندنی ئیلزامی
به خۆڕایی بێت و ساڵی 1908 بڕیاردرا خوێندنی ئیلزامی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ
بێت، له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیش ماوه‌ی خوێندنی ئیلزامی کرا به نۆ
ساڵ.
ساڵی 1947 په‌یکه‌ری ئه‌ساسی سیستمی خوێندن دانراو به‌پێی ئه‌و سیستمه
ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان هه‌لی خوێندن بۆ هه‌موان بڕه‌خسێنرێت و
نابێت جیاوازی بکرێت له‌سه‌ر ئه‌ساسی عیراق و باوه‌ڕ و ڕه‌گه‌ز و وه‌زعی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و پێگه‌ی خێزان، هه‌ر به‌پێی ئه‌و سیستمه هه‌ر
په‌یوه‌ندییه‌کی نێوان دامه‌زراوه‌ی خوێندن و حزبه سیاسییه‌کان و
دامه‌زراوه ئاینییه‌کان قه‌ده‌غه‌کرا. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی سیستمی
په‌روه‌رده و خوێندن بۆ شه‌ش قۆناغ دابه‌ش ده‌کرێت که ئه‌مانه‌ن
(دایه‌نگا، باخچه‌ی ساوایان، سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی، ئاماده‌یی، زانکۆ).
خوێندنی ئیلزامی تا قۆناغی ناوه‌ندییه و له قوتابخانه حکومییه‌کاندا
خوێندن به‌خۆڕاییه و له قۆناغی خوێندنی ئیلزامیدا خوێندکار ترسی که‌وتنی
نییه و به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی هه‌موو ئه‌و پۆلانه ده‌بڕێت.
له زۆربه‌ی قۆناغه‌کانی خوێندندا هه‌ر مامۆستایه‌ک سه‌رپه‌رشتی 21 خوێندکار ده‌کات.
ئیداره‌ی سیستمی خوێندن له ژاپۆن ئیداره‌یه‌کی لامه‌رکه‌زییه و ڕۆڵی
وه‌زاره‌تی خوێندن به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ڕۆڵێکی لامه‌رکه‌زییه و ته‌نها
ڕۆڵی ڕێکخه‌ر ده‌بینێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه خوێندکارانی ژاپۆن له هه‌موو ئاسته‌کانی
خوێندندا زۆر جدین و زۆر ڕێز له مامۆستاکانیان ده‌گرن، هێنده‌ش جدی و
به‌دیسپلینن که هه‌ندێک که‌س پۆله‌کانی خوێندن به‌فه‌سڵێکی سه‌ربازی
خاوه‌ن دیسپلین ده‌شوبهێنن.
شه‌شه‌م: نهێنیه‌کانی پێشکه‌وتنی ژاپۆن
ژاپۆن یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی جیهان که پێشکه‌وتنی گه‌وره و
سه‌رسوڕهێنه‌ری به‌ده‌ستهێناوه و بۆته جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامان و زۆر
جار ئه‌و پرسیاره ده‌کرێت که سیحر و نهێنی ئه‌و پێشکه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی
ئه‌و وڵاته چییه؟ ئێمه‌ش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له‌م چه‌ند خاڵه‌دا چڕ
ده‌که‌ینه‌وه:
250 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی شه‌شه‌می زاینی‌دا، ژاپۆن
وڵاتێکی دووره په‌رێز و که‌نارگیر بوو، له‌ترسی هه‌ڵمه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی
ئاینی مه‌سیحی و شاڵاوی ئیستعمار، هه‌موو سنووره‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ دنیای
ده‌ره‌وه‌دا کڵۆم دابوو. ته‌نها ڕێگه به‌چه‌ند گروپێکی بچووک درابوو که
هاتوچۆی ژاپۆن بکه‌ن، له‌وانه هه‌ندێک بازرگانی هۆڵه‌ندی که ڕێگه‌یان
پێ‌درابوو له‌دوورگه‌ی بچووکی ڕیجیمای که‌نداوی ناجاساکی بازرگانی بکه‌ن،
هه‌روه‌ها ڕێگه به‌هه‌ندێک هاوڵاتی چینیی نیشته‌جێی دوورگه‌ی ناجاساکی و
هه‌ندێک نێردراوی تایبه‌تی خێزانی (لی) پادشای کۆریا درابوو به‌ئازادی
سه‌ردانی ژاپۆن بکه‌ن.
75-80%ی خاکی ژاپۆن شاخی بورکانییه، به‌شه‌که‌ی تری خاکه‌که بۆ کشتوکاڵ
و نیشته‌جێکردن و ڕێگه‌وبان به‌کاردێت، ئه‌وه‌ش بۆته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی
نرخی زه‌وی و خانووبه‌ره له‌و وڵاته‌دا، ئێستا ژاپۆن به گرانترین وڵاتی
جیهان داده‌نرێت و ژیان و گوزه‌ران تێیدا قورسه.
1-ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان
2- ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن
3-ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
1-ده‌رکردنی مه‌رسومی تایبه‌ت بۆ دامه‌زراندنی سه‌رۆک وه‌زیران که پێشتر په‌رله‌مان متمانه‌ی پێبه‌خشیوه.
2-ده‌رکردنی مه‌رسومی تایبه‌ت بۆ دامه‌زراندنی سه‌رۆکی دادگای باڵا پاش پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
3-ڕاگه‌یاندنی هه‌موارکردنی ده‌ستوور و یاسا و په‌یماننامه‌کان و مه‌راسیمه تایبه‌تییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
4-هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
5-ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مان.
6-په‌سه‌ندکردنی دامه‌زراندن و به‌خشینی وه‌زیران و به‌رپرسان.
7-په‌سه‌ندکردنی به‌ڵگه‌نامه و ئه‌وراقی متمانه‌پێدانی سه‌فیر و قونسوڵه‌کان.
8-په‌سه‌ندکردنی لێبوردنی گشتی و تایبه‌ت.
9-به‌خشینی میدالیا.
10-پێشوازیکردن له سه‌فیر و نێردراوی قونسوڵگه‌رییه بیانیه‌کان.
11-ئاماده‌بوون له بۆنه ڕه‌سمییه‌کاندا.
1-مرۆڤی ژاپۆنی سوودێکی زۆری له زانسته جیاجیاکانی خۆرئاوا وه‌رگرتووه
و توانیویه‌تی ئه‌و زانستانه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی بگوازێته‌وه و به‌باشی
لاسایی بکاته‌وه و به‌جوانترین شێوه‌ش داهێنانی تێدا بکات و پێشی بخات.
2-مرۆڤی ژاپۆنی پشوودان و نووستن به‌عه‌یبه ده‌زانێت، هه‌ربۆیه‌ش له‌کاتی
کارکردن‌دا زۆر جدی و چالاکه. مۆڵه‌تی ساڵانه تا ڕاده‌یه‌ک وه‌رناگرێت و
پێشیوایه ته‌مه‌نێک نییه ناوی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بێت.
3-مرۆڤی ژاپۆنی له مرۆڤی گه‌لانی تر زیاتر پاشه‌که‌وت ده‌کات و 20-40%ی داهاته‌که‌ی پاشه‌که‌وت ده‌کات.
4-مرۆڤی ژاپۆنی له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌ستڕه‌نگینه و ئه‌و شته‌ی دروستی ده‌کات یان ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجامی ده‌دات نموونه‌ییه.
5-مرۆڤی ژاپۆنی هه‌ستی چاودێری زاتی هه‌یه، بۆ ده‌ستهێنانی بڕێک مادده نه‌فێڵ ده‌کات نه‌ملکه‌چ ده‌کات.
6-مرۆڤی ژاپۆنی بڕوای به‌کاری به‌کۆمه‌ڵ هه‌یه، دژی خۆده‌رخستن و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر که‌سانی تردایه.