|
![]()
یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئیسپانیاش چووه ڕیزی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی
ئه‌وروپا که بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره‌کێشان له شوێنه گشتییه
داخراوه‌کان و کۆفی و چێشتخانه‌کاندا جێبه‌جێ ده‌که‌ن. ورده‌کاری
جێبه‌جێکردنی یاسای |
قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره‌کێشان له وڵاتانی ئه‌وروپا
به‌مشێوه‌یه‌یه:
-ئه‌ڵمانیا: له ته‌مووزی 2008وه جگه‌ره‌کێشانی له چێشتخانه و یانه
و باڕه‌کاندا قه‌ده‌غه‌کردووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵاوێرکردنی هه‌ندێک شوێنی
دیاریکراوی وه‌ک شوێنه دابڕێنراوه تایبه‌تکراوه‌کان بۆ جگه‌ره‌کێشان و
باڕه بچووکه‌کاندا.
- به‌لجیکا: ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی ئێستا بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره‌کێشان
له میوانخانه‌کان و چێشتخانه‌کاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێت، له ساڵانی 2012 –
2014 سه‌رجه‌م کۆفی و باڕه‌کانیش ده‌گرێته‌وه.
- قوبروس: له کانوونی دووه‌می 2010وه جگه‌ره‌کێشان له شوێنه گشتییه داخراوه‌کاندا قه‌ده‌غه ده‌کرێت.
- کرواتیا: دوای مۆڵه‌تێک بۆماوه‌ی (6) مانگ بۆ هه‌موو چێشتخانه و
کۆفیه بچووکه‌کان، کرواتیا له مانگی نیسانی ساڵی ڕابردووه‌وه
ڕێوشوێنی توندتری گرتووه‌ته‌به‌ر.
- دانیمارک: له ساڵی 2007وه یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره‌کێشان له
سه‌رجه‌م ئه‌و باڕ و کۆفی و چێشتخانانه‌دا جێبه‌جێ ده‌کرێت که
ڕووبه‌ره‌کانیان له (100) مه‌تر چوارگۆشه زیاتر نییه.
- فینله‌ندا: به‌پێی زنجیره‌یه‌ک ڕێنمایی و ڕێوشوێنی له تشرینی
یه‌که‌می ساڵی ڕابردووه‌وه وه‌ک یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپا
ڕایگه‌یاند که جگه‌ره‌کێشان له سه‌رجه‌م شوێنه‌کاندا قه‌ده‌غه ده‌کات.
- فه‌ڕه‌نسا: له ساڵی 2008وه جگه‌ره‌کێشانی له کۆفی و باڕه‌کان و
چێشتخانه‌کاندا قه‌ده‌غه کردووه، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا ژماره‌ی
کۆفی و گازینۆکان له‌سه‌ر که‌نار و شۆسته کراوه‌کان زیادیکردووه.
- به‌ریتانیا: له ساڵی 2007وه جگه‌ره‌کێشانی له باڕه‌کان و
چێشتخانه‌کانی ویلز و ئێرله‌ندای باکوور و سه‌رتاسه‌ری ئینگلته‌رادا
قه‌ده‌غه کردووه، به‌ڵام سکۆتله‌ندا له ساڵی 2006وه ئه‌و یاسایه‌ی
جێبه‌جێکردووه.
- یۆنان: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که یۆنان به‌رزترین ڕێژه‌ی جگه‌ره‌کێشی
باڵقی تێدایه که ده‌گاته 40%، به‌ڵام ماوه‌ی 10 ساڵه ڕێنماییه‌کانی
قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره‌کێشان له شوێنه گشتییه داخراوه‌کاندا
به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک جێبه‌جێ ناکات.
- ئێرله‌ندا: له‌م بواره‌دا پێشه‌نگه، چونکه له ساڵی 2004وه له سه‌رجه‌م باڕه‌کاندا جگه‌ره‌کێشانی قه‌ده‌غه کردووه.
- ئیتالیا: له ساڵی 2005وه پێویسته له‌سه‌ر جگه‌ره‌کێشه‌کان له کۆفی
و چێشتخانه‌کاندا بچنه ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر شۆسته‌کان جگه‌ره بکێشن.
- مه‌کدۆنیا: یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره‌کێشان به‌شێوه‌یه‌کی
توندوتۆڵ له به‌رده‌م چێشتخانه و کۆفی و گازینۆکاندا جێبه‌جێکراوه.
- نه‌رویج: له ساڵی 2004وه جگه‌ره‌کێشان له سه‌رجه‌م باڕه‌کان و چێشتخانه‌کاندا قه‌ده‌غه‌کراوه.
- هۆڵه‌ندا: له ته‌مووزی 2008وه بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی
جگه‌ره‌کێشانی له چێشتخانه‌کاندا جێبه‌جێکردووه، به‌ڵام له‌و باڕانه‌دا
که ڕووبه‌ریان له (70) مه‌تر که‌متره جگه‌ره‌کێشان ڕێگه‌پێدراوه،
به‌ڵام به مه‌رجێک خاوه‌نه‌کانیان هه‌ڵسن به به‌ڕێوه‌بردنی به‌بێ
کارمه‌ندان.
- پۆڵه‌ندا: له 15ی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردووه‌وه ڕێگه به
جگه‌ره‌کێشان دراوه له باڕ و چێشتخانه‌کان و شوێنه‌کانی کارکردن‌دا،
به‌ڵام ته‌نها له‌و شوێنانه‌دا که تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
ته‌رخانکراوه.
- سربیا: له باڕه‌کان و کۆفی و گازینۆ بچووکه‌کاندا ڕێگه به
جگه‌ره‌کێشان دراوه، به‌ڵام پێویسته حکومه‌تی سربیا ئه‌وه‌ی
سه‌پاندووه که ده‌بێت شوێنی تایبه‌تی بۆ جگه‌ره‌کێشان دابین بکرێت که
تێیاندا سیستمی هه‌واگۆڕکێی باش بۆیان دابین کرابێت.