پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆوه که به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵ چوار و
پێشکه‌شکاری کۆره‌ک تیڤی (ئه‌ڤین ئاسۆ) بریندار کراوه به‌و هۆیشه‌وه
به‌رنامه‌ی تۆ نمونه‌یت راگیراوه، سه‌رچاوه‌یه‌کی له که‌ناڵ
چوار-کۆره‌ک تیڤی به سایتی خه‌ندان – ی راگه‌یاند ئه‌و ده‌نگۆیانه
ناڕاستن و به پڕوپاگه‌نده‌ی خه‌ڵکی ناوبرد‌و وتی:" 5ی ئه‌م مانگه
یاخود 11ی ئه‌م مانگه به‌رنامه‌که پێشکه‌شده‌کرێت."
هاوکات به‌رپرسه‌که‌ی که‌ناڵ چوار-کۆره‌ک تیڤی ،ئاماژه‌شی به‌وه‌کرد
ستافی به‌رنامه‌ی تۆ نمونه‌یت به ئه‌ڤین ئاسۆشه‌وه خه‌ریکی
ئاماده‌کردنی منداڵه به‌شداربوه‌کانی به‌رنامه‌که‌ن بۆ خولی کۆتایی و
دواکه‌وتنی به‌رنامه‌که‌ش به‌هۆی ئه‌م هۆکاره‌وه بووه.
سه‌رچاوه‌که که نه‌یویست ناوی ئاشکرابکرێت وتیشی " ئه‌ڤین سه‌لامه‌ته و ته‌ندروستی زۆر باشه".
به‌رنامه‌ی تۆنمونه‌یت به‌رنامه‌یه‌کی پڕجه‌ماوه‌ری هه‌فتانه‌ی
ته‌رفیهیه له کۆره‌ک تیڤی پێشکه‌ش ده‌کرێت و تێدا چه‌ند منداڵێک
راده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببنه گۆرانیبێژ و به‌هره‌کانیان بخه‌نه کار.