|
|
به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیواری سه‌رجه‌م ژووره‌کانی ماڵه‌که‌ی
پڕکردووه له وێنه‌ی خانمه گۆرانیبێژ هانی و به‌رده‌وام سی دی
گۆرانییه‌کانی ئه‌و لێده‌دات، ژنێکی دانیشتووی شاری سه‌قز له
کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، له دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و شاره سکاڵایه‌کی
یاسایی دژ به هاوسه‌ره‌که‌ی تۆمارکرد و داوای جیابوونه‌وه‌ی کرد.
|
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس نه‌جده‌تی ڕه‌حیمی، له په‌یوه‌ندییه‌کدا له
کوردستانی ئێرانه‌وه به (ئاسۆ)ی ڕاگه‌یاند: "ژنه‌که له سکاڵاکه‌یدا
باسی له‌وه کردووه که مێرده‌که‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه ماڵه‌که‌ی
پڕکردووه له وێنه‌ی جۆراوجۆر و کاسێت و سی دی گۆرانییه‌کانی هانی،
به‌رده‌وام خه‌وی پێوه‌ده‌بینێ و هیواداره ڕۆژێک له نزیکه‌وه
بیبینێت، له‌به‌رئه‌وه حه‌زناکات چیتر له‌گه‌ڵیدا ژیان به‌سه‌ربه‌رێت،
چونکه هه‌موو شتێکی لێ بۆته هانی و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ژیانی
فه‌رامۆشکردووه".