|
![]()
ـ به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستی ژن
خواستی هه‌مووانه، له هه‌مانکاتیشدا خواستێکی مه‌حاڵ نییه‌و ده‌کرێت
بهێنرێته‌دی، ئه‌ویش به هاوکاریی نێوان هه‌ردوولا، ناشکرێت هه‌میشه
ده‌ستپێشخه‌ریی ته‌نها له‌لایه‌ن (حه‌وا)وه بێت، |
پێویسته له‌سه‌ر
(ئاده‌م)یش له‌و نیشانه‌یه‌ی خۆشه‌ویستی بگات، که پێویسته به‌ده‌م
خۆشه‌ویسته‌که‌ته‌وه بچیت کاتێک که ڕووی له تۆیه یاخود به واتا
مه‌عنه‌وییه‌که‌ی پشتی له تۆیه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێگایانه نازانیت که چۆن ده‌تکه‌نه هاوسه‌رێکی ڕۆمانسی،
هه‌ندێک ئامۆژگاریت پێشکه‌ش ده‌که‌ین، که سه‌رنجی ژنه‌که‌ت ڕابکێشیت بۆ
لای خۆت‌و وای لێ بکه‌یت که سۆز‌و خۆشه‌ویشتی بۆت زیاد بێت، له‌و
ئامۆژگارییانه:
ـ ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ت نه‌یتوانی خواردن ئاماده بکات، تۆ ده‌ستپێشخه‌ریی
بکه‌و خواردنی ئاماده بکڕه، بۆ نموونه پیتزایه‌کی پارچه‌کراو‌و
ئاماده، که گوزارشت له پێزانین‌و خۆشه‌ویستی تۆ بکات بۆ
هاوسه‌ره‌که‌ت.
ـ ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ت نه‌خۆش بێت، تۆ هه‌سته به وه‌رگرتنی موڵه‌ت له
کاره‌که‌ت‌و بۆ به هاناوه‌چوون‌و ئاگاداربوون له هاوسه‌ره‌که‌ت.
ـ له کاتێکه‌وه بۆ کاتێکی دیکه هه‌سته به ئه‌نجامدانی گه‌شتێکی ڕۆمانسی له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌تدا.
ـ له بۆنه تایبه‌ته‌کاندا به تایبه‌تی له یادی ڕۆژی له دایکبوونی
هاوسه‌ره‌که‌تدا یاخود جه‌ژنی خۆشه‌ویستیدا هاوکاریی هاوسه‌ره‌که‌ت
بکه‌و هه‌سته به ئاماده‌کردنی خواردنی به‌یانی، ده‌بینیت ئه‌و
هه‌نگاوه‌ت چه‌ند کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژنه‌که‌ت جێده‌هێڵێت.
(گریگۆری جودیک)ی نووسه‌ری ئه‌مریکی که خاوه‌نی کتێبی (هه‌زار
ڕێگه‌ی جۆراو جۆری ئاسان بۆ ڕۆمانسییه‌ت) ده‌ڵێت: ژیان کورته‌و
پێویسته ڕۆمانسی بیت، تۆش که‌سێکی رۆمانسی به‌و ئه‌و کاره‌ش ئاسانه.