پووکانه‌وه‌ی شانه پاڵپشته‌کانی ددان
پاش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌کانی پووک گه‌شه‌ده‌که‌ن، هێدی هێدی ئه‌و شانانه‌ی
که ددانیان ڕاگیرکردووه ده‌پووکێنه‌وه، که بریتیین له ئێسکی
شه‌ویلگه‌و ڕیشاڵه ڕاگیرکه‌ره‌کان، به‌هۆی ئه‌مه‌وه ددانه‌که له جێی
خۆی ده‌جوڵێت‌و له چاڵه‌که‌ی وه‌ده‌ردێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک درێژبوونی
ددانه‌که ده‌رده‌که‌وێت.
رۆچوونی پووک له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌م پووکانه‌وه‌یه‌دا
ده‌بێته‌هۆی ده‌رکه‌وتنی ناوچه‌یه‌کی زیاتر له ددانه‌که، ئه‌مه‌ش وه‌ک
درێژبوونه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هیچ کام له‌مانه
درێژبوونه‌وه نییه.
هه‌ڵکێشانی ددان
ئه‌و کاته‌ی ددانێک هه‌ڵده‌کێشرێت وا ده‌زانن ته‌نیا ئه‌و ددانه
له‌ده‌ستده‌درێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ددانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر‌و هه‌ردوو
ته‌نیشتی زیانیان پێده‌گات. به‌هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌میشه له کاتی داخستنی
ده‌مدا دوو ددانی به‌رامبه‌ریه‌ک له شه‌ویلگه‌دا به‌یه‌ک ده‌که‌ون،
له‌کاتی هه‌ڵکێشانی یه‌کێکیاندا ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری له داخستنی ده‌مدا
به‌ر بۆشایی ده‌که‌وێت، به‌هۆی ئه‌وه‌وه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا
له‌جێی خۆی ده‌جوڵێت‌و له چاڵه‌که‌ی وه‌ده‌ردێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک درێژبوونی
ددان به‌رچاوده‌که‌وێت.
کێمه توره‌که
پاش ئه‌وه‌ی کلۆریی ددان درێژه ده‌کێشێت‌و له کرۆکی ددانه‌وه ڕووه‌و
ڕه‌گ‌و له‌وێشه‌وه بۆ ئێسکی شه‌ویلگه ده‌ڕوات، چالاکییه‌کانی به‌کتریا
له‌وێدا ڕووده‌دات‌و ده‌ردراوه‌کانی به‌کتریا له‌نێو توره‌که‌یه‌کدا
کۆده‌بێته‌وه‌و له بۆشایی نێوان ئێسک‌و ماسولکه‌دا کۆده‌بێته‌وه، له
قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کاندا هه‌ستی پێناکرێت، به‌ڵام له قۆناغه
پێشکه‌وتووه‌کاندا ده‌بێته‌هۆی ئاوسانی ڕوو. ئه‌و توره‌که‌یه له ده‌وری
ڕه‌گی ددانه‌که‌دا دروستده‌بێت‌و ده‌بێته‌هۆی جوڵاندنی، ئه‌مه‌ش که‌مێک
له چاڵه‌که‌ی خۆی وه‌ده‌ریده‌نێت‌و له کاتی داخستنی ده‌مدا نه‌خۆشه‌که
وا هه‌ستده‌کات درێژبووه.
خوارهاتنی ددان
ده‌رهاتنی ددان کۆمه‌ڵێک هۆکاری فسیۆلۆژی، میکانیکی‌و بۆماوه‌یی کۆنترۆڵی
ده‌کات، له‌کاتێکدا ددانه‌که نه‌یتوانی له ڕێڕه‌وی خۆیدا بێت،
لاده‌دات‌و له ته‌نیشت ددانه‌کانی تردا سه‌ر ده‌ردێنێت، ئه‌مه‌ش زۆرجار
وه‌ک درێژبوون ده‌رده‌که‌وێت.
که‌ڵبه
له ڕووی زانستییه‌وه ددانه‌کانی که‌ڵبه درێژترین ددانی مرۆڤن، به‌هۆی
ئه‌وه‌ش که ددانه‌کانی پێشه‌خڕێ پاش که‌ڵبه‌کان دێنه ناو ده‌مه‌وه،
هاووڵاتی واده‌زانێت ئه‌م ددانانه درێژن‌و زۆرجار داوا له پزیشک ده‌که‌ن
که بۆیان کورت بکاته‌وه، ئه‌مه‌ش بیرێکی هه‌ڵه‌یه‌و ده‌ستکارییان ناوێت.
ددانی که‌روێشکی
ناوه‌نده بڕه‌ڕه ددانه‌کان یه‌که‌مین ددانه‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ویلگه‌ن
که له ده‌رهاتنی ددانه هه‌میشییه‌کاندا دێنه ناوده‌م، ئه‌مه‌ش له‌ناو
خه‌ڵکیدا وه‌ک ددانی درێژ ده‌بینرێن‌و پێی ده‌ڵێن ددانی که‌روێشکی،
داواکاری بڕینه‌وه‌ی ئه‌م ددانه‌ش دیارده‌یه‌کی باوه که له پزیشکی ددان
ده‌کرێت، به‌ڵام هیچ ده‌ستکاری ناوێت.
له ڕووی زانستییه‌وه درێژبوونه‌وه‌ی ددان هیچ بنه‌مایه‌کی نییه‌و
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه که باسکران له باوترینی ئه‌و هۆکارانه‌ن که
به‌هۆیه‌وه هاووڵاتی واده‌زانێت ددانه‌که‌ی درێژبۆته‌وه، ئه‌مانه‌ی
خواره‌وه‌ش هه‌ندێک هۆکاری کورتبوونه‌وه‌ی ددانن.
ته‌مه‌ن
ڕۆیشتنه سه‌ره‌وه له‌ته‌مه‌ندا ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووی ددانه‌کان
دابخورێن، چونکه به‌کارهێنانی به‌رده‌وامی ددان هۆکاری له‌ده‌ستدانیه‌تی،
ئه‌مه‌ش بڵاوترین هۆکاری کورتبوونه‌وه‌یه‌تی.
ددانه‌کیڕه
ئه‌و دیارده‌یه‌ی که له هه‌ندێک که‌سدا هه‌یه‌و شه‌وانه له کاتی
نووستندا کیڕه‌ی ددانه‌کانیان دێت‌و له توڕه‌بوون‌و دڵه‌ڕاوکێدا جیڕه‌ی
پێده‌که‌ن‌و گازی له نینۆک‌و پێنووس پێده‌گرن، ده‌بێته‌هۆی
کورتبوونه‌وه‌ی ددانه‌کان، ئه‌مه‌ش پتر له ددانه‌کانی پێشه‌وه‌دا
ده‌رده‌که‌وێت.
کیمیکه له‌ده‌ستدانی ددان
له نووسینه‌کانی ژماره‌کانی پێشوودا، ئاماژه‌مان به‌وه‌دا، ترشیی
ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشییه‌کانی ددان‌و پووک، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکاره له
له‌ده‌ستدانی ڕووی ددان‌و کورتبوونه‌وه‌یدا، مژینی لیمۆ، خواردنه‌وه‌ی
زۆری سرکه‌و دڵه‌کزێ‌و ڕشانه‌وه له باوترینی ئه‌و هۆکاره کیمیاییانه‌ن
که ده‌بنه‌هۆی کورتبوونه‌وه‌ی ددان.
ددانه ده‌ستکرده‌کان
دروستکردن ددان گه‌ر زانستییانه ئه‌نجام نه‌درێت‌و ڕه‌چاوی توێکاری
ددانه‌کان نه‌کرێت، له‌کاتێکدا کۆمه‌ڵێک ددان له شه‌ویلگه‌یه‌کدا
دروستده‌کرێن، به‌کارهێنانی هه‌ندێک مادده له‌م کاره‌دا، ده‌بێته‌هۆی
داخورانی ددانه‌کانی به‌رامبه‌ریان‌و کورتبوونه‌وه‌یان.
پاش دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری کورتبوونه‌وه‌یان، پزیشکی ددان چاره‌سه‌ریان بۆ
داده‌نێت‌و چاره‌سه‌ری درێژبوونه‌وه‌ی ددانیش ته‌نیا خۆپاراستن‌و
گوێڕایه‌ڵییه له ڕێنماییه به‌رده‌وامه‌کانی پزیشکی ددان.