|
![]() که‌واته ئه‌و مه‌ترسیانه چین، هه‌ر وه‌ک بۆب سوله‌یفان له پێگه‌ی هه‌واڵی ته‌کنۆلۆژی (ئیم ئیس ئینی پی سی) ده‌ڵێت؟ چاودێری پێگه‌ی جوگرافیت: • دیاریکردنی پێگه‌ی جوگرافی: به‌کارهێنانی تویته‌ر بۆ زۆر مه‌به‌ست ده‌بێت، به‌ڵام به‌کارهێنانی (فۆرسکوێر) ده‌توانرێت بۆ مه‌به‌ستی توێژینه‌وه به‌کاربهێنرێت. |
هه‌ر بۆیه، تووشی سه‌رسوڕمان
ده‌بێت له‌کاتی به‌کارهێنانی هه‌ر که‌سێک بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی
که پشت ده‌به‌ستێت به‌و پێگانه‌ی که ئه‌و کۆمپانیایانه بۆ مه‌به‌ستی
دیکه به‌کاری ده‌هێنن به‌پێچه‌وانه‌ی به‌جێهێنانه دیاریکراوه‌کانی
دیکه له‌وپه‌ڕی توانای پله‌ی به‌کارهێناندا. ئه‌وه‌ی جه‌ختی
لێکراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه که (فۆرسکوێر) چه‌ند توانستێکی نایابی
خولقاندووه له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێکاندا، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ئه‌و
که‌سه به‌دڕه‌وشتانه‌ش که دێنه نێو ئه‌م پێگانه‌وه ده‌توانن بۆ
مه‌به‌ستی خراپ به‌کاری بهێنن.
دیاره زانینی شوێنی نیشته‌جێبوون و کار بۆ که‌سی تۆمارکراو له
(فۆرسکوێر)دا ئه‌وه‌نده کارێکی گرنگ نییه به‌لای زۆربه‌یه‌وه، به‌ڵام
تاوانباران هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م خاسیه‌ته بقۆزنه‌وه له ساڵی 2011دا،
به‌شێوه‌یه‌کی گشتیش، پێویسته تا ئه‌وپه‌ڕی توانا به‌ئاگابین له
مامه‌ڵه‌کردنمان له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزارییه‌کانی پێگه‌که‌دا.
• سه‌کۆی نوێی ڕاگه‌یاندن: به‌کاربه‌ران پێخۆشحاڵن به‌و ئامێرانه‌ی
که ئه‌و به‌جێهێنانه‌یان تێدایه که ڕێگه به گه‌ڕان به‌نێو
ئینته‌رنێتدا ده‌دات تا له‌ناو ته‌واوی ماڵه‌که‌تدا به‌کاری بهێنیت،
بۆچی نا؟، زۆر خۆشه ڕاسته‌وخۆ فیلمه‌کان له ته‌له‌فزیۆنه‌وه
دابه‌زێنیت بێ ئه‌وه‌ی په‌نا به‌ریت بۆ ئه‌و به‌سته‌ره ئاڵۆزانه‌ی که
کۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ و ته‌له‌فیزیۆنه‌کان به‌یه‌که‌وه په‌یوه‌ست ده‌کات،
به‌ڵام ده‌بێت به‌ئاگابین، هه‌روه‌کو کۆمپانیای (مه‌کافی) سیکورییه‌تی
ئینته‌رنێت جه‌ختی لێده‌کاته‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه زۆر کۆمپانیای
دروستکه‌ری ئه‌م جۆره ئامێرانه پێشبڕکێ ده‌که‌ن له‌پێناو خستنه‌ڕووی
له بازاڕه‌کاندا ئه‌وه‌ش وه‌ک دابینکردنێک بۆ به‌جێهێنانی خواسته‌کانی
داواکاران، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای لێده‌کات که گرنگی گونجاو نه‌دات به
مه‌سه‌له ئاسایشییه هه‌سته‌وه‌ره‌کان.
کۆمپانیاکه له‌و باره‌یه‌وه هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه که (ئه‌م
ئامڕازانه مێژوویان به‌وه ناسراوه که خاوه‌ن سیستمی کۆد و
به‌رنامه‌ی ئاسایشی (سه‌لامه‌تی) لاوازن، که ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ده‌دات به
تاوانباران له‌ڕێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه، که کۆمه‌ڵه ئامێرێک
وه‌ده‌ستخه‌ن له‌پێناو به‌جێهێنانی خراپ و ناڕێکدا). ئه‌مه‌ش چه‌ند
مه‌ترسییه‌کی ساده‌ی له‌خۆگرتووه، وه‌کو ده‌رکه‌وتنی لاپه‌ڕه‌ی
ئه‌لیکترۆنی فێڵاوی له‌سه‌ر شاشه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن که داوا له
به‌کارهێنه‌ران ده‌کات زانیاری که‌سێتی پڕبکه‌نه‌وه.
• ته‌له‌فۆنه مۆبایله‌کان: تائێستاش ته‌له‌فۆنه مۆبایله‌کان..
ته‌نانه‌ت مۆبایله زیره‌که‌کانیش، له چوارچێوه‌ی ژینگه‌یه‌کی زۆر
دیاریکراودا، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی ژینگه‌ی (ئه‌ندریۆد) که چه‌ندان
به‌جێهێنانی کراوه‌ی هه‌یه و هه‌روه‌ها (ئایفۆنیش) ژینگه‌یه‌کی زۆر
ئاسانی بۆ ئه‌وانه‌ی دێنه ناوه‌وه فه‌راهه‌م کردووه.
ڕه‌نگه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی ئامێره‌کانی ته‌له‌فۆنی
مۆبایل له‌مساڵدا گۆڕه‌پانێکی تازه بکاته‌وه له ڕووی گاڵته‌جاڕه‌کان،
هه‌روه‌ها هانده‌رێکی تازه بێت بۆ پێکانی ئه‌و سیستمی ئیشپێکردنانه‌ی
که ئیش به مۆبایله زیره‌که‌کان ده‌که‌ن. شیکه‌ره‌وه‌کاره‌کانی ئه‌م
بواره پێیانوایه له ساڵی 2011دا پتر له 50 ملیۆن ئامێر له هه‌موو
جۆره‌کانی مۆبایل ده‌فرۆشرێت.
• کورتکردنه‌وه‌ی ناونیشان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت (URL): چه‌ندان
خزمه‌تگوزاری له‌به‌رده‌ستدان بۆ کورتکردنه‌وه‌ی ناونیشان له‌سه‌ر
ئینته‌رنێت، وه‌کو (bit.ly)، له‌هه‌مان کاتدا وه‌ک ئامانجێکی ئاسان لێی
ده‌ڕوانرێت بۆ هاککه‌ره‌کان که ده‌توانن به‌هۆیه‌وه لاپه‌ڕه‌ی
ئه‌لیکترۆنی چاوه‌ڕوان نه‌کراوت بۆ بنێرن.
• ئاگری هاوڕێکان (النیران الصدیقه): له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا
نه‌وه‌یه‌کی نوێ له ڤایرۆسه‌کان دێنه ئاراوه، وه‌کو (کۆبفیس)،
هاککه‌ره‌کان پێویسته له‌سه‌ریان تێڕوانینێکی که‌سی بده‌نه
هێرشه‌کانیان، ئامڕازێک به‌کارده‌هێنن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری
له‌باره‌ی که‌سێکی دیاریکراوه‌وه که یارمه‌تیان ده‌دات له ناردنی
نامه‌ی ئاماده‌کراو بۆ پێکانی به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌ڕێی پۆستی
ئه‌لیکترۆنیه‌وه، شان به‌شانی جۆری دیکه له‌و هێرشانه. کۆمپانیای
(مه‌کافی) هۆشداری ئه‌وه‌یداوه که سه‌رکه‌وتنی ئه‌مانه ده‌بێته‌هۆی
زیادبوونی چه‌ندان کۆتوبه‌ندی ئینته‌رنێتی.
• کۆتایی ئه‌و نامه ئه‌لیکترۆنیانه‌ی که حه‌زیان پێ ناکه‌یت:
ساڵی پار نزمترین ئاستی نامه ئه‌لکترۆنییه بێزراوه‌کانی به‌خۆوه
بینی. هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که تاوانبارانی ئینته‌رنێت به‌و
ئاڕاسته‌یه‌وه جوڵه ده‌که‌ن که خه‌ڵکی ڕووی تێده‌که‌ن و
کۆده‌بنه‌وه. هه‌ر بۆیه ئێستا هه‌مووان به‌ره‌و ئه‌و سه‌کۆیه‌ی
په‌یوه‌ندی ده‌ڕۆن که زۆر ئاڵۆزه، وه‌کو (فه‌یس بووک). به‌م
هۆیه‌شه‌وه ده‌بینین له‌و کاته‌ی نامه ئه‌لیکترۆنیه
هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌کان له ماوه‌ی ساڵی 2004دا بڵاوده‌بوونه‌وه، ئه‌وا
نموونه‌ی ساڵی 2011 ئه‌و نامانه‌یه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ئینته‌رنێت که
هاوڕێن و داوای پاره و شتومه‌ک ده‌که‌ن. ئه‌و نامانه‌ی (تویته‌ر) که
له هاوڕێیانه‌وه دێت ده‌بێته‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆس. هه‌روه‌ها
خزمه‌تگوزارییه‌کانی چات له (فه‌یس بووک)دا وا له به‌کارهێنه‌ران
ده‌کات که زانیارییه که‌سێیه‌کانیان ئاشکرا بکه‌ن.
• کۆمپیوته‌ره‌کانی (Cloud): بیرتانه (ویب 2) چی بوو؟ ته‌نیا
ده‌سته‌واژه‌یه‌کی بازاڕی بوو هه‌وڵی ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌دا
چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر به‌جێهێنانه‌کانی ئینته‌رنێت ده‌ست بکات به‌وه‌ی
یه‌ک به‌یه‌کدیه‌وه په‌یوه‌ندی ببه‌ستێت، وه‌کو فه‌یس بووک و
خزمه‌تگوزاری دیاریکردنی شوێن و پێگه (جی پی ئێس) له ته‌له‌فۆنی
مۆبایلدا. کۆمپیوته‌ری (Cloud) هه‌مان مانا ده‌گرێته‌وه.
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌سته‌واژه‌ی بازاڕیی وه‌سفی جیهانێک ده‌کات که
تیایدا خه‌ڵک زانیاری خه‌زن ده‌کات و له به‌جێهێنانه‌کانی کۆمپیوته‌ره
دووره‌کاندا به‌کاری ده‌هێنن، له جیاتی کۆمپیوته‌ره شه‌خسی و
لاپتۆپه‌کانیان. کۆمپانیای (ئی إس سی إیه لاپس) ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که
چه‌ته‌گه‌ری له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌کانی (Cloud) زۆر ده‌رده‌سه‌ری ده‌بێت.
• هاتنه پێشه‌وه‌ی شه‌پۆلێکی جوڵه‌ی هاککه‌ره‌کان: به‌ده‌ر له
هه‌ڵسه‌نگاندنی که‌سێتی (ئاسان جولیان)، له‌لایه‌نی ئاسایشیه‌وه،
(ویکیلیکس) وه‌ک سه‌رکه‌وتووترین و کاریگه‌رترین نموونه داده‌نرێت
سه‌باره‌ت به‌جوڵه‌ی ئه‌وانه‌ی دێنه نێو ئینته‌رنێته‌وه. مه‌کافی
ئاماژه به‌وه ده‌دات که ئایا له‌پشت کاری له‌م جۆره حکومه‌ته‌کان
هه‌ن، به‌ڵام ڕه‌نگه حکومه‌ته‌کانیش بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆیان
په‌نابه‌رنه به‌ر ئه‌م جۆره که‌سانه تا بتوانن بچنه ناو ئه‌و پێگه
ئه‌لیکترۆنیه ئینته‌رنێتانه‌ی که خۆیان مه‌به‌ستیانه.
• ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی به پشتیوانی ده‌وڵه‌تی ده‌ره‌کیه‌وه ئاڕاسته
ده‌کرێن: ئێستا گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی که جه‌نگه‌کان له‌ڕێی تۆڕی
ئینته‌رنێته‌وه ڕه‌نگه کاریگه‌ریی ته‌واوی خۆیان هه‌بێت. ڤایرۆسی
(ستوکس نێت) سه‌رده‌مێکی نوێی له دنیای کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت
هێنایه ئاراوه. ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که ئه‌م ڤایرۆسه
بۆ په‌کخستنی دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌کان دروستکراوه. پێده‌چێت وا دیزاین
کرا بێت بۆ مه‌به‌ستی په‌کخستنی دامه‌زراوه‌یه‌کی ئه‌تۆمی له
شوێنێکی دیاریکراوی جیهاندا که خۆیان مه‌به‌ستیانه. له کۆتایی
تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوودا (ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێران)
وتی: (نه‌یارانی وڵاته‌که‌ی سه‌رکه‌وتوون له دروستکردنی کێشه بۆ
ئامێره‌کانی دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌که‌ی)، به‌مه‌ش دانی به‌وه‌دانا که
(ستوکس نێت) ئامانجی خۆی پێکاوه.