![]()
به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ک که له ڕۆژنامه‌کانی ئه‌مریکادا
بڵاوکراوه‌ته‌وه، کۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ستیکردووه به به‌رهه‌مهێنیانی
ئامێری ئای پاد 2.
ده‌نگۆی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌یه‌کی نوێی ئای پاد له ساڵی 2011دا ده‌مێکه له نێو شه‌قامی ئه‌مریکیدا به‌ربڵاوه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان میدیاکان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که کۆمپانیای ئه‌پڵ به پراکتیکی ده‌ستیکردووه به به‌رهه‌مهێنانی ئامێری ئای پاد 2 له‌ناو کارگه‌کانییدا. |
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی wall street journal بڵاویکردۆته‌وه، که
کۆمپانیای ئه‌پڵ په‌له ده‌کات له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه نوێیه‌که‌ی ئای
پاددا، به‌و هۆیه‌ی کۆمه‌ڵێک له کۆمپانیاکانی دیکه له ماوه‌ی ساڵی
ڕابردوودا ئامێرێکی هاوشێوه‌ی ئای پادیان به‌رهه‌مهێناوه و بازاڕی ئای
پادیان به‌ره‌و لاوازبوون بردووه، بۆیه کۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌یه‌وێت ئه‌و
پێشه‌نگییه له ده‌ست نه‌دات و له ئێستادا به پراکتیکی ده‌ستیکردووه
به به‌رهه‌هێنانی ئامێری ئای پادی نوێ.
ڕۆژنامه‌ی wall street journal بڵاویشیکردۆته‌وه که ئامێره نوێیه‌کی
ئای پاد، کێشی که‌متره و ئه‌ستوورییه‌که‌شی که‌متره له‌چاو نه‌وه‌که‌ی
پێشووداو وێب کامێکشی پێوه په‌یوه‌سته تاوه‌کو بۆ video callی
ئینته‌رنێت به‌کاربهێنرێت.
چاوه‌ڕێ ده‌کرێت نرخی تێچوونی ئامێره نوێیه‌که‌ی ئای پاد له‌نێوان 928 بۆ 994 دۆلاری ئه‌مریکی بێت.