گه‌وره‌ترین
گوشاری فسیۆلۆژی که به‌درێژایی ژیانی ئافره‌ت ڕووده‌دات، له‌قۆناغی
سکپڕیدایه که پێویسته ڕه‌چاوی ته‌ندروستی خۆی بکات.
دامه‌زراوه‌ی پاراستنی ئافره‌تانی دووگیان له‌ئیتاڵیا
له‌ئامۆژگارییه‌کدا بۆ ژنانی سکپڕ رایگه‌یاند که ئافره‌ت له‌قۆناغی
ناسکی سکپڕیدا پێویستی به‌کۆمه‌ڵێک وزه‌و خۆراکی باش هه‌یه، چونکه
خواردنی خراپ بۆ ئه‌م ئافره‌تانه ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی
تێکچوون‌و ناره‌حه‌تی وه‌کو که‌مخوێنی، له‌دایکبوونی منداڵی ناته‌واو
یان منداڵی کێش که‌م، هه‌ربۆیه به‌پێی ئامۆژگارییه‌کانی ئه‌و
دامه‌زراوه‌یه، ئافره‌تانی دووگیان ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌م ئامۆژگاریانه
بکه‌ن:
1. رۆژانه ئه‌و خۆراکانه بخوات که ده‌بنه مایه‌ی زۆربوونی وزه‌ی له‌ش.
2. رۆژانه لانیکه‌م شه‌ش په‌رداخ ئاو، گۆشتی که‌م چه‌وری، یه‌ک هێلکه‌و دوو جۆر میوه بخوات.
3. ئاگاداری پاک‌و خاوێنی سکپڕییه‌که‌ی بکات.
4. وه‌رزشی گونجاو بکه‌ن به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌سکپڕی.
5. چاودێری خۆراک بکه‌ن، به‌پێی به‌رنامه‌ی خۆراک کار بکه‌ن‌و خواردنی هه‌مه‌جۆر بخۆن.
6. چاودێری کێشی خۆیان بکه‌ن له‌مانگی یه‌که‌مه‌وه هه‌تا مانگی
کۆتایی به‌شێوه‌ی هه‌فتانه چاودێری ئه‌ندازه‌یی کێشه‌ی خۆیان بکه‌ن،
تا ئه‌گه‌ر کێش زیاد یاخود که‌میکرد، به‌زووترین کات چاره‌سه‌ری بکه‌ن.
7. له‌رۆژانی سکپڕیدا نابێ هیچ جۆره ده‌رمانێکی ئازار یان ده‌رمانی دایک به‌بێ ڕێنمایی پزیشک به‌کاربهێنرێت.
8. پشوودانی ته‌واو بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له‌ماندووێتی‌و نه‌خۆشی.
9. جگه‌ره‌کێشان‌و خواردنه‌وه‌ش قه‌ده‌غه‌یه!