![]()
به‌وته‌ی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی گفتوگۆمان له‌گه‌ڵکردن هه‌ندێکیان
له‌گه‌ڵ بوونی فره‌ژنیدا نین به بێ بوونی هیچ بیانوویه‌ک ده‌ڵێن ئه‌و
مه‌رجانه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ردراوه بۆته‌هۆی
ئه‌وه‌ی پیاوان بتوانن به‌ئاسانتر ژنی دووه‌م بهێنن، هه‌ربۆیه فره‌ژنی
تادێت له‌هه‌ڵکشاندایه زۆرێک له‌کچانیش ئاماده‌ن سه‌ربه‌هه‌وێ پرۆسه‌ی
هاوسه‌رگیری پێک‌بێنن.
|
کێشه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
سه‌روه‌ر که‌ریم ڕۆژنامه‌نووس، پێیوایه "کۆمه‌ڵگای ئێمه سه‌دان کێشه‌ی
ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه، که‌چی په‌رله‌مان نه‌ک
نایه‌ت هه‌وڵی چاکردنی ئه‌و بوارانه بدات و ڕێگه‌چاره‌ی گونجاویان بۆ
بدۆزێته‌وه، وه‌ک بڕیارێک په‌سه‌ندی بکات و حکومه‌ت ناچاربکات بۆ
جێبه‌جێکردنی، تاکو ئه‌وه‌ی ژیانی هاوڵاتیان به‌ره‌وباشی بچێت و
ده‌سه‌ڵاتدارنیش، به‌ئاگابێنن له‌و ژیانه ناهه‌مواره‌ی یه‌خه‌ی به
مرۆڤه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه گرتووه، پێیوایه په‌رله‌مان خۆی
له‌قه‌ره‌ی بابه‌تێکی له‌وجۆره نادات و هه‌میشه خۆی لێ به‌دوور
ده‌گرێت، کاتێک فره‌ژنی په‌سه‌ند ده‌کرێت ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌کان سوودمه‌ند ده‌بن لێی".
ژنی دووره وڵات
سه‌میره عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری له مافی ژنان
له په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌و بۆچوونیوایه فره‌ژنی لایه‌نی ئیجابی و
سلبی خۆی هه‌یه، جاران خه‌ڵک فره‌ژنی پێ قبوڵ بوو به‌پێی ئاینی ئیسلام
ده‌ڕۆیشتن ده‌یان وت قیسمه‌ت و نسیبه ته‌حه‌مولییان ده‌کرد ژنانی ئیستا
ده‌ڵێن ده‌بێت ته‌نها خۆمان بین، سه‌میره ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد "ئیستا
پیاوان ژنی دووه‌م دێنن ده‌چن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان عه‌قدی
زه‌واج ده‌که‌ن و به‌نهێنی ماره‌ی ده‌که‌ن"، وتیشی: "ئه‌و پیاوانه‌ی ژنی
دووه‌م دێنن ناچن کچانی به‌ته‌مه‌ن یان بێوه‌ژنان بێنن، به‌ڵکو کچانی
ته‌مه‌ن منداڵ دێنن"، وتیشی: "یاسایه‌ک بۆ ئیستا زه‌روره تاکو پیاوان
به‌ئاره‌زووی خۆیان فره‌ژنی نه‌که‌ن ئه‌مه ڕێگه‌ی بۆ پیاوان
ئاسانکردووه ده‌بێت ڕێوشوێنی یاسایی بگیرێته‌به‌ر به‌داخه‌وه ئه‌و
یاسایه‌ی بۆ فره‌ژنی دانراوه وه‌کو خۆی جێبه‌جێ ناکرێت".
نووسینگه‌ی ژن دۆزینه‌وه
مامۆستا فایه‌ق حه‌مه سوور به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌ی په‌یمان بۆ
هاوسه‌رگیری له سلێمانی سه‌باره‌ت به فره‌ژنی وتی: "خه‌ڵکانێکی زۆر هه‌ن
بۆ فره‌ژنی ئه‌وانه زۆربه‌یان کێشه‌یان هه‌یه له‌ڕووی (جه‌سته‌یی و
ته‌ندروستی و جنسی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه) ئه‌مه‌ش پێویسته
سنوورێکی بۆ دابنرێت نه‌ک هه‌رکه‌سه و هه‌ستا بڵێت حه‌زده‌که‌م ژن بێنم
لایه‌نی مادیم باشه، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد من بۆ ئه‌وانه‌ی که ژنی
یه‌که‌می بێت و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ربێت ئافره‌ته‌که خۆی بێت پشتگیری
ڕه‌سمیمان بۆ بێنێت ئه‌و که‌سه‌ی دێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی هه‌بێت ئیسلام پێی
قبووڵه ئینجا ژنی دووه‌می بۆ ده‌دۆزینه‌وه دوایی وه‌ک که‌سێکی ئاسایی
کێی ده‌وێت ئیتر ئه‌و که‌سه ئازاده ده‌توانێت به‌ئاره‌زووی فۆڕمه‌که
پربکاته‌وه، ئێمه‌ش ئه‌وکاته که‌سێکی بۆ ده‌ستنیشان ده‌که‌ین موراعاتی
هه‌ستی به‌رامبه‌ر ده‌که‌ین به‌پێی دڵی خۆی تائیستا پێنج ژن خۆیان هاتوون
ژنی دووه‌م بۆ پیاوه‌کانیان بهێنن به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆیان.
ئه‌گینا ئێمه وه‌کو نووسینگه فۆڕم نایه‌ین به یه‌کێک خێزانداربێت، به‌ڵکو ده‌یده‌ین به کچ و کوڕێ جیابووبێتنه‌وه له‌یه‌کتری".
حه‌ڵاڵه به مه‌رج
مه‌لا عوزێر حافیز نه‌زیر، یه‌کێک له مامرستا ئاینییه دیاره‌کان وتی:
"هه‌ندێک جار زه‌واج واجبه ئه‌گه‌ر کوڕه‌که له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه
توانای هه‌بوو ترسا له‌وه‌ی تووشی خراپه ده‌بێت، هه‌ندێک جاریش
حه‌رامه پیاو ژن بێنێت ئه‌وکه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ژن بێنێت ده‌بێت توانای
مادی، جنسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت گه‌ر ئه‌مه‌ی نه‌توانی ئه‌وا بۆی
نییه ژن بهێنێت".
مامۆستا عوزێر سه‌باره‌ت به "ژنهێنانی دووه‌م حه‌رامه به‌تایبه‌ت
ئه‌گه‌ر ژنی یه‌که‌م ته‌ڵاق بدات منداڵ سه‌رگه‌ردان بکات ئه‌وه نه‌ک
حه‌رامه، به‌ڵکو به‌ده‌ستی منبووایه ئه‌وا هه‌ردووکیانم زیندانی
ده‌کرد".
یه‌کێک له حیکمه‌ت و سوودی ژنهێنان بۆ پاراستنی توخمی مرۆڤایه‌تییه
فره‌ژنی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌یه نه‌ک دروستکردنی کێشه ژن هێنانی
دووه‌م و سێیه‌م بۆ زه‌روریه‌ته نه‌ک تێرکردن و بۆ چێژوه‌رگرتن. له
99%ی پیاوان کاتێک فره‌ژنی ده‌که‌ن زوڵم و سته‌م له ژنی یه‌که‌م
ده‌که‌ن.
سه‌ندنه‌وه‌ی ئازادی
نیاز محه‌مه‌د فه‌تاح توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد دیارده‌ی
فره‌ژنی به‌یه‌کێک له خاڵه‌کانی توندوتیژی داده‌نێت پێویسته به‌ره‌نگاری
بووه‌ستینه‌وه ئه‌مه دابونه‌ریتێکی کۆنه بۆمان ماوه‌ته‌وه
له‌هه‌مانکاتدا ژنانی ئێمه وشه‌ی جیابوونه‌وه به‌وشه‌یه‌کی زه‌خم
سه‌یرده‌که‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێی نه‌وترێت ژنێکی ته‌ڵاق دراوه، خێزانیش
هاوکاری ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جارێکی تر مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ژیانێکی
نوێ دروست بکاته‌وه، ئه‌وه واده‌کات ژنه به‌ته‌واوی له‌ڕووی
ده‌روونیه‌وه بڕووخێت ئێمه له‌کۆمه‌ڵگادا باس له ئازادی ده‌که‌ین،
به‌ڵام فره‌ژنی واته کۆت و به‌ندکردن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئازادییه".
نیازی توێژه‌ر وتی: "ئه‌و که‌سانه‌ی ژنی دووه‌م دێنن کامیان بێوه‌ژنێک یان
کچێکی به‌ته‌مه‌نی هێناوه بێگومان کچێکی 18 ساڵ ده‌هێنن بۆئه‌وه‌ی گه‌نج
ببنه‌وه له‌گه‌ڵیان، پێیوایه کۆمه‌ڵگای ئێمه ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ی وا
په‌روه‌رده‌کردووه مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ته‌ماح بخاته‌سه‌ر هه‌موو کچێک و
بیهێنێت ئه‌مه پێویستی به‌کارکردنی ورد هه‌یه تا ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا
بێنین". دواوته‌ی وتی: "کاتێک پیاوێک توانی حه‌قی ته‌واو بدات به ژنی
یه‌که‌م ئه‌وا بۆی هه‌یه ژنی دووه‌م بهێنێ ئێمه ناتوانین ئازادی لێ
زه‌وت بکه‌ین"