|
![]()
ڕاگه‌یاندنی کۆمپانیای کوردمیلۆدی کۆمپانیای (کوردمیلۆدی) بۆ به‌رهه‌م هێنانی هونه‌ری یه‌که‌مین ئه‌لبومی خاتوونه گۆرانیبێژ "کریستاڵ" به‌ناوی "شارێکی چۆڵ" بڵاوده‌کاته‌وه، که ١٠ تڕاک له خۆ ده‌گرێت و سه‌رجه‌م میلۆدییه‌کانی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ڵکه‌وت زاهیر ئاماده‌کراوه. ئه‌لبومی "شارێکی چۆڵ" یه‌که‌مین ئه‌لبومی کریستاڵ ده‌بێت و له کوردستان و ئه‌وروپا بڵاوده‌کرێته‌وه، که تێکسته‌کانی له لایه‌ن هه‌ریه‌که له "حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن، ره‌نج سه‌نگاوی، ئه‌دیب چه‌لکی، هه‌ڵکه‌وت زاهیر، قادر ئه‌سعه‌د، حه‌سه سه‌عید ئیبراهیم، زه‌یتۆ کانه‌بی" نووسراوه. کاری دابه‌شکردنی موزیکی ئه‌و ئه‌لبومه له لایه‌ن "هێمن حوسێن"، تۆمارکردنی ده‌نگیش له لایه‌ن "کاوه شێخ" ئه‌نجامدراوه، له نێویدا گۆرانییه‌کی به زاراوه‌ی کرمانجی و گۆرانییه‌کی هه‌ڵپه‌رکێش هه‌یه، ئه‌لبومه‌که‌ش له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو دێته بڵاوکردنه‌وه. |