ـ سه‌ره‌ڕای ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ی که به‌هۆی خواردنی تووره‌وه
له ده‌می مرۆڤه‌کاندا درووست ده‌بێت، ئه‌مه نابێته ڕێگر له‌وه‌ی که
ئیتر توور نه‌خۆێن، چوونکه ئه‌و سووده‌ی که له‌خورادنی تووردا ده‌ستمان
ده‌که‌وێت له‌که‌م سه‌وزه‌ی دیکه‌دا به‌ده‌ست ده‌که‌وێت. دیاره له ڕووی
ته‌ندرووستیه‌وه خواردنی توور زۆر باشه بۆ ڕێگرتن له تووشبوون به
نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و لابردنی به‌ردی گورچیله و به‌هێزکردنی بینایی چاوو
که‌مکردنه‌وی ئیلتیهاب له له‌شدا و چاره‌سه‌رێکی زۆر باشیشه بۆ جومگه
کانی قاچ و پشت ئێشه. مێژوونووسی به‌ناوبانگ هیرۆدۆس به‌ر له زاین
نووسیویه‌تی ئه‌و کرێکارانه‌ی که له‌درووستکردنی ئه‌هرامه‌کانی میسر
کاریانکردووه له‌بری کریێ کاره‌کانیان توور و پیاز و سیریان پێدراوه!
گرنگی توور ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی ڤیتامیناتی A-B-C و کبریت و یۆد
و ئاسن و کالسیۆم. ده‌رکه‌وتووه که تووری سپی یارمه‌تیده‌رێکی زۆر باشه
بۆ توواندنه‌وه‌ی چه‌ووری و دابه‌زینی کێش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که توور
یارمه‌تی کردنه‌وه‌ی ئیشتیها ده‌دات بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیشتیهایان
که‌مه.
|