|
![]()
هه‌ندێک جار یه‌ک شاشه به‌س نییه بۆ ته‌واوکردن و جێبه‌جێکردنی
کاره‌کانمان له‌سه‌ر مۆبایل، ئه‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه له‌بازاڕدا هه‌یه
ته‌نها مۆبایلی یه‌ک شاشه‌ییه، به‌ڵام ئایا ئه‌م یه‌ک شاشه‌یه ده‌توانێت
هه‌موو داواکارییه‌کانی ئێمه جێبه‌جێ بکات؟ یان یه‌ک شاشه له
دووشاشه باشتره یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه؟ . |
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین بێگومان دووشاشه باشتره هۆی ئه‌مه‌ش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌دووشاشه ده‌کاته دوو مۆبایل،
به‌واتایه‌کی تر ده‌توانیت له‌م داهێنانه‌دا له‌یه‌ک کاتدا دووکاری
مۆبایل پێکه‌وه ئه‌نجام بده‌یت وه‌کو: کارپێکردنی ڤیدیۆ له‌شاشه‌یه‌کیان
و ئه‌وی تریان خه‌ریکی نامه نووسین بیت، یان گه‌ڕانی به‌ناو
ئینته‌رنێتدا و ئیش پێکردنی ئه‌و گۆرانییه‌ی که‌خۆت مه‌به‌سته،
ئه‌مانه پێکه‌وه له‌یه‌ک مۆبایلدا ئه‌نجام ده‌درێن که ئه‌ویش
مۆباییلێکی نوێیه که له‌لایه‌ن کۆمپانیای یابانی (Kyocera) به‌ناوی
(ECHO) به‌رهه‌م هێنراوه و ده‌توانیت به‌شێوه‌ی یه‌ک شاشه‌یی به‌کاری
بهێنیت وه‌کو هه‌ر مۆبایلێکی ئاسایی.
کۆمپانیای ناوبراو ئاماژه‌شی به‌وه‌شداوه که له‌به‌هاری ئه‌مساڵدا له
بازاڕه‌کانی جیهاندا بڵاوی ده‌کاته‌وه و نرخی له‌نێوان 200$ بۆ 250$
ده‌بێت
Echo کار به سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی کۆمپانیای گوگڵ ده‌کات، ئه‌م مۆبایله
هه‌ردوو شاشه‌که‌ی به‌شێوه‌ی touch کارده‌کات. به‌ڵام ئه‌م جۆره مۆبایله
ته‌نها کامێرای له‌به‌شی دواوه هه‌یه واته کامێرای پێشه‌وه‌ی نییه.