|
|
فۆتۆ: سه‌فین ئیسماعیل
سوران ـ هونه‌رمه‌ند هانی، گۆرانی (سه‌نگی هه‌واران) یه‌کێک له
گۆرانییه‌کانی ئه‌لبوومی سه‌ندرێلای کلیپ کرد، ئه‌م گۆرانییه له
هۆنراوه‌ی سه‌ید هه‌ورامی-یه و کلیپه‌که‌شی له سیناریۆ و ده‌رهێنانی
پشتیوان گوڵپیه و له‌لایه‌ن کۆمپانیای (ڕیک گروپ)ه‌وه به‌رهه‌مهێنراوه
و کاری وێنه‌گرتنی بڕیار فه‌تاح و شاریۆ و کرێن خه‌یبه‌ر ڕه‌شیده و کاری
مۆنتاژیش له‌لایه‌ن ڕێکه‌وت محه‌مه‌د ئه‌نجامده‌درێت.
|
دیمه‌نه‌کانی ئه‌م کلیپه له ناوچه‌ی هه‌ورامان له گوندی به‌ڵخه و
ته‌وێڵه وێنه گیراوه و چه‌ند دیمه‌نێکی دیکه‌شی له ناوچه‌کانی سلێمانی
وێنه‌گیراون، له‌و کلیپه‌دا هانی ڕۆڵی مامۆستا ده‌بینێت و ژماره‌یه‌ک له
پیاوانی هه‌ورامانیش به‌هه‌ڵپه‌ڕکێ به‌شداری ده‌که‌ن.
