
- چاودێری برژانگه‌کانت بکه:
ئه‌و جۆه ماکیاژانه‌ی که‌به‌کاریده‌هێنیت و ئه‌و مادانه‌شی
که‌به‌کاریده‌هێنیت بۆ لابردنی ماکیاژه‌که‌ت به‌هه‌مان شێوه کاریگه‌ری
خراپی هه‌یه بۆ وشککردن و بێهێزبوونی برژانگه‌کانت، بۆیه پێویسته
له‌هه‌فته‌یه‌کدا چه‌ند جار ئه‌و ماسکاره‌یه به‌کار بهێنیت که‌خۆراکی
به‌سودی تێدایه.
هه‌روه‌ها خاڵێکی دیکه‌ی گرنگ هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌رگیز نابێت
به‌ماسکاراوه بخه‌ویت، چونکه وا ده‌کات برژانگه‌کانت زووتر بشکێن.
2- کاتێک ماسکاره به‌کاربهَێنه که پاشماوه‌ی ماکیاژی پێوه نه‌بێت:
هه‌وڵبده مقه‌ستی برژانگ به‌کاربهێنه، چونکه یارمه‌تی ده‌دات بۆ
ئه‌وه‌ی چاوه‌کان کراوه‌و گه‌ش ده‌ربکه‌ون، به‌ڵام ئاگاداربه زۆر به‌هێز
مقه‌سته‌که دامه‌گره، چونکه وا ده‌کات برژانگه‌کانت زوو بشکێن.
باشتریشه تۆزێک مقه‌ستی برژانگه‌کانت گه‌رم بکه‌یت به‌مجه‌فیفه، پێش
ئه‌وه‌ی برژانگه‌کانت که‌وان بن (قه‌وس)، پێویسته ئه‌وه‌شت له‌بیر بێت
که به‌ر له‌وه‌ی ماسکارا به‌کاربهێنیت ئه‌وا مقه‌ستی برژانگه‌که به‌کار
بهێنه و به‌شێوه‌ی زیکزاک ماسکاراکه به‌کاربهێنه، بۆ ئه‌وه‌ی
برژانگه‌که‌ت به‌یه‌که‌وه نه‌نووسێت.
3- ماوه‌ی به‌سه‌ر چوونی هه‌ر ماسکارایه‌ک 3 مانگه، به‌ڵام ئه‌توانی
زووتر بیگۆڕێت، ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد ماسکاراکه وشکبووه، له‌کاتی
به‌کارهێنانی ماسکارادا به‌خێراییه‌کی زۆر فلچه‌که له‌سه‌ره‌وه بۆ
خواره‌وه نه‌به‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وای تینه‌چێت و ماسکاراکه وشک
نه‌کاته‌وه.