ئه‌لبه‌نا له‌لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لساعه رایگه‌یاند”ماچکردنی کچان‌و کوڕانی نامه‌حره‌م له‌شوێنه گشتییه‌کان نیشانه‌ی لاوازبوونی مرۆڤه، گوناحی که‌بیره نییه‌و هه‌ربۆیه به‌کاره باشه‌کانی دواتر ئه‌و گوناحه بچووکه پاک ده‌بێته‌وه”.
ناوبراو له‌شیکردنه‌وه‌ی فه‌تواکه‌یدا وتی”له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئیمکانی هاوسه‌رگیری لاوازه‌و هه‌ربۆیه کچان‌و کوڕان ناچارن بۆ تێرکردنی پێداویستییه سێکسیه‌کانیان، که‌غه‌ریزه‌یه‌که له‌لایه‌ن خواوه خراوه‌ته جه‌سته‌ی مرۆڤه‌کانه‌وه، په‌نا بۆ کۆمه‌ڵێک مه‌سه‌له‌ی وه‌ک ماچکردن به‌رن”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه “فه‌تواکه‌ی من به‌مانای بانگهێشتکردنی خه‌ڵک بۆ ناپاکی‌و پیسی نییه. به‌ڵام ده‌بێ له‌و مه‌سه‌له‌یه تێبگه‌ین که چوونه سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری، زۆربوونی گرفته‌کان‌و بێ‌کاری ده‌بنه هۆکاری دروستبوونی گوناحه بچووکه‌کانی وه‌ک ماچکردن”.
ده‌رکردنی ئه‌و فه‌توایه هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی له‌وڵاتی میسر لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌و زۆربه‌ی پیاوانی ئاینی ئه‌زهه‌ر داوایان له‌جه‌مال ئه‌لبه‌نا کردووه که فه‌تواکه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ناپاکی‌و به‌ره‌ڵایی”.