ئه‌و پیاوانه‌ی خاوه‌نی باشترین ژنن له‌ژیانیاندا پێتده‌ڵێن که هیچشتێک هێنده‌ی ئه‌وه قایلکه‌ر نییه که هاوبه‌شێکی باش له‌ته‌نیشتت بێت.
بۆهه‌ندێ له‌و پیاوانه‌ی سه‌ڵتن، هه‌ڵبژاردنی ئافره‌تی ڕاسته‌قینه ململانێیه. به‌هه‌زاره‌ها ئافره‌تی باش هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێ له‌پیاوان به‌به‌رده‌وامی هاوبه‌شی نالێهاتوو هه‌ڵده‌بژێرن. ئه‌گه‌ر تۆ له‌و جۆره پیاوانه‌یت، لێره‌دا هه‌شت هه‌ڵه‌ی پیاوانت نیشان ده‌ده‌ین که له‌کاتی ده‌ستنیشانکردنی هاوبه‌شه‌کانیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له‌وانه:
1. شاژنی جوانی: ڕه‌نگه ئه‌مه ته‌واو نامۆ بێته پێش چاو، به‌ڵام تۆ
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی کچێکی جوان له‌سه‌ر بنه‌مای جوانی جه‌سته‌یی
پێویسته دووجار بیر بکه‌یته‌وه. ئێمه هه‌موو ئافره‌تی جوانمان
خۆشده‌وێت، به‌ڵام ڕووخساری جوان پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پته‌و ناکات.
پیاوان تاڕاده‌یه‌کی زۆر دروستکراوێکی بینه‌کی(بصری)ن‌و ئێمه هه‌ندێ
کات له‌ده‌ستنیشانکردنی ئافره‌تاندا‌و له‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌دگاره
جوانه‌کانی دی نشوستی دێنین. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕاستی سه‌رنجڕاکێشه
ئه‌وه باشه، به‌ڵام باشترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کان فه‌رامۆش نه‌که‌یت که
ئه‌و خاوه‌نێتی. ئه‌گه‌ر جوانی تاکه سیفاتی ئه‌و بێت، ئه‌و له‌وه‌دا
ته‌نها نییه.
2. ئافره‌تی که‌یفخۆش: ئه‌وه ڕاسته. هه‌ڵبژاردنی ئافره‌تێک
له‌به‌رئه‌وه‌ی قسه خۆش‌و کراوه‌یه بڕیارێکی زۆر ژیرانه نییه.
هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه پیاوان زۆر به‌گرنگی ئه‌و ژنانه‌یان ده‌وێت که
هاوکار، ئاسووده‌به‌خش، خه‌مخۆرن. ئێمه به‌دوای ئه‌و هاوه‌ڵه
مێینانه‌دا ده‌گه‌ڕێین واهه‌ست ده‌که‌ین ئه‌وان ببنه دایک‌و ژنێکی باش.
ئه‌وه که‌یفخۆشییه له‌ده‌وری کچێکی به‌جۆش بیت، به‌ڵام ئایا ئه‌و
ئافره‌ته‌یه بێته نێو ماڵه‌که‌ی تۆ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌تێکه حه‌ز
به‌خۆشی ده‌کات، به‌ڵام تێکه‌ڵی جۆرێک له‌جۆش‌و خرۆش، ڕووناکبیریی،
لێپرسراوێتییه، که‌وابوو ئه‌و گه‌وهه‌ره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌نها
ئاماده‌یی گاڵته‌وگه‌په‌و هیچی تر ئه‌وا خه‌ونی درێژخایه‌نی تۆ کورت
ده‌بێت.
3. نه‌ناسینی خوود: وه‌ک پیاوێکی پێگه‌یشتوو تۆ خۆت ده‌ناسیت‌و ده‌زانیت
چیت له‌ئافره‌ت ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وێنه‌ی خوودیی تۆ شێوا ڕه‌نگه
ژنێکی ناکارامه هه‌ڵبژێریت‌و زۆر به‌زوویی خۆت بخه‌یته نێو
په‌یوه‌ندی یه‌ک یان ته‌نانه‌ت هاوسه‌رگیرییه‌وه. ئه‌و پیاوانه‌ی
له‌کارێکدا دامه‌زراو نین یان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه گرفتیان هه‌یه،
هه‌ندێ کات ئافره‌تێک هه‌ڵده‌بژێرن که پێیانوایه ده‌یانکاته هه‌موو
شتێک. ئه‌مه‌ش ده‌بێته کاره‌سات، چونکه هه‌ندێجار هاوبه‌شه‌که‌ت
له‌ئاکامی شکستهێنان له‌ته‌واوکردنی تۆدا ڕووبه‌ڕووی ڕق ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر تۆ هێشتا له‌قۆناغی (نازانم ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌مدا چی
بکه‌م) دایت واده‌رئه‌که‌وێت ده‌ستپێکی په‌یوه‌ندییه‌کی درێژخایه‌ن بۆ
نیگه‌رانییه‌کانت زیاد بێت.
4. په‌له‌کردن: به‌ڵێ، کاتێ دێته سه‌ر ناسینی ئافره‌تان سنورێک بۆ
خێرایی هه‌یه. له‌بۆنه‌یه‌کدا ڕه‌نگه چاوت به‌ئافره‌تێک بکه‌وێت
به‌خێرایی ڕێ بکات، به‌ڵام ئه‌مه ڕه‌فتارێکه زیاتر له‌لایه‌ن
پیاوانه‌وه نیشان ده‌درێت. ڕه‌نگه چه‌ند هۆکارێک هه‌بێت بۆچی پیاوان
به‌و جۆره‌ن یه‌که‌م: ترسی له‌ده‌ستدانی هاوه‌ڵه‌که‌یان. دووه‌م:
ڕوانینی نادروست به‌رامبه‌ر به‌خوود. سێیه‌م: له‌ڕووی سۆزدارییه‌وه
ناسه‌ربه‌خۆو خه‌مۆکن.
کاتێ ئێمه (پیاوان) شتێکی باش به‌دی ده‌که‌ین، زوو پێوه‌ی په‌یوه‌ست
ده‌بین، به‌ڵام ئه‌و پیاوه‌ی له‌ڕووی سۆزدارییه‌وه دڵنیایه خۆی بۆ
په‌یوه‌ندیه‌ک ئاماده ده‌کات به‌هۆی پشت ئه‌ستووربوونی کاتێ بڕیارێک
ده‌دات له‌باره‌ی ئافره‌تێک له‌دیدی خۆیه‌وه. ئه‌و ڕێگا به‌وه نادات
بوونی ئه‌و (سه‌رباری ئه‌و ڕاستیه‌ش که به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ده‌وێت)
بیروبۆچوونی ئه‌م بگۆڕێت. له‌بری ئه‌وه شوێنی ده‌که‌وێت‌و
کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت تا ئه‌وکاته‌ی حه‌زی ئافره‌ته‌که بۆئه‌م زیاد
ده‌کات.
5. نه‌ناسینی ئه‌و: ناسینی خێزانی داهاتووت زۆر گرنگه له‌گونجان‌و
سه‌رکه‌وتنی درێژخایه‌ندا. ئه‌مه وه‌ک وته‌یه‌کی سوواو وایه، به‌ڵام
بوونه باشترین هاوڕێی یه‌کتر یه‌کێکه له‌گرنگترین هه‌نگاوه‌کان کاتێ
تۆ ئه‌و ده‌ناسیت.
زۆر له یاران پێکه‌وه ده‌مێننه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی گونجاوه، یان
فێرده‌بن ئه‌و کارانه بکه‌ن سوودی ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێ له‌وانه
سۆزیان بۆ یه‌کتری نییه به‌بێ حه‌ز به‌رده‌وام ده‌بن. ئه‌مانه باشترین
هاوڕێ نین.
بۆئه‌وه‌ی په‌یمانێکی پته‌و بده‌یت، پێویسته هێنده‌ی ده‌کرێت
له‌باره‌ی دڵخوازه‌که‌ته‌وه بزانیت. پیاوان هه‌رگیز ناترسن
له‌پرسیارکردن‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌کان. هه‌موو ڕاستییه‌ک
له‌باره‌ی به‌شه گرنگ‌و چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی خۆته‌وه هاوکارت ده‌بێت
له‌بڕیاردان له‌وه‌ی ئایا ئه‌و له‌تیمی تۆیه یان نه‌یاره.
6. ڕۆڵه‌ی دایه: له‌کاتێکدا هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری ژیان
له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌یفخۆشه پێشنیاز ناکرێت، هه‌ڵبژاردنی ئافره‌تێک
له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆره‌وییه‌کانت بۆ ده‌شوات بڕیارێکی ژیرانه نییه.
هه‌ندێ له‌پیاوان ژنانی ماڵیکراویان خۆشده‌وێت‌و به‌دوای ئه‌و
هاوسه‌رانه ده‌گه‌ڕێن که چێشت لێده‌نێن، ماڵ پاک ده‌که‌نه‌وه‌و
خه‌مخۆری ئه‌مانن. ئه‌گه‌ر باش سه‌رنجت دابێت ئێمه له‌سه‌ده‌ی بیست‌و
یه‌کدا ده‌ژین، ژنان حه‌ز ده‌که‌ن له‌م لێپرسراوێتییانه‌دا هاوکاری بکرێن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ژنان ئاماده‌ن چاودێری خۆشحاڵی تۆ
بکه‌ن، تۆ پێشبینی مه‌که. تۆ باشتره له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی پێگه‌یشتوو و
ڕاستگۆدا بیت که خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ژن‌و دایکێکی گه‌وره بێت‌و
سروشتی خه‌مخۆرانه‌ی هه‌بێت.
7. فه‌رامۆشکردنی ئه‌وه‌ی ئاشکرایه: هه‌موو به‌سه‌رمان هاتووه. تۆ
کچێکی جوان ده‌دۆزیته‌وه که زیره‌ک‌و جوانه‌و تۆی زۆر خۆشده‌وێت.
جێگه‌ی داخه نه‌گونجاندن هه‌موو چانسه‌کانی سه‌رکه‌وتنێکی درێژخایه‌ن
ده‌شێوێنێ. تۆ ئه‌م ڕاستیه ده‌زانیت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر
شوێنی ده‌که‌ویت.
شوێنکه‌وتنی ئافره‌تێک که خاوه‌نی سیمایه‌کی خراپی که‌سایه‌تیه یان
هه‌ر نه‌گونجاندنێکی تر گه‌وره‌ترین گرفتی پێشبینیکراو به‌دوای خۆیدا
دێنێ. ڕه‌نگه دواجار ڕق‌و کینه‌ت هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و، چونکه
باشترین خه‌ڵات نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌ی ئه‌و نییه. به‌رله‌وه‌ی
چه‌ند مانگ یان ساڵێک له‌په‌یوه‌ندییه‌کی چه‌قیودا ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌و
خاڵانه دیاری بکه هۆکاری نه‌سازان‌و نه‌گونجانی نێوانتانه‌و له‌خۆت
بپرسه ئایا من ده‌توانم به‌درێژایی ژیانم له‌م جیاوازیانه ببورم؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی سه‌ره‌تایی تۆ نه‌خێر بوو، ئه‌وا دڵنیابه جوانی ئه‌و،
گونجاندنی سێکسی، بڕی پاره‌ی زۆری ئه‌و ناتوانێت جیاوازییه‌کان
بشارێته‌وه.
8. به‌ئاسانی نیگه‌ران ده‌بین: په‌یوه‌ندیه‌کان سه‌ختن. ئه‌وه گرنگه
پیاوان له‌یادیان بێت که هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کان(ته‌نانه‌ت
هاوسه‌رگیرییه سه‌رکه‌وتووه‌کانیش) کێشه‌یان تێده‌که‌وێت. هیچکام له‌و
دووانه بێخه‌وش نین‌و به‌پێی کات ده‌گۆڕێن. وه‌ک هاوبه‌شێکی خوازیار
له‌په‌یوه‌ندییه‌که‌دا پێویسته فێربیت ڕه‌وشه پێشبینی نه‌کراوه‌کان
کۆنترۆڵ بکه‌یت، هه‌رکات ڕووبه‌ڕووی گرفت بوویته‌وه پشت هه‌ڵنه‌که‌یت.
پشت ئه‌ستووری‌و چه‌سپاوی سه‌رنجی ئافره‌تان ڕاده‌کێشن، به‌ڵام له‌و
کاته‌ی ناهه‌مواری به‌ره‌و ڕووت دێت پێویسته ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه
به‌رده‌وام بن.