
که‌م
مرۆڤ هه‌یه حه‌ز به‌گۆشتی سور نه‌کات یاخود لانیکه‌م چێژ له‌شله‌ی پڕ
له‌گۆشت نه‌بینێ، له‌هه‌مانکاتدا پزیشکه‌کان ئاگادارمان ده‌که‌نه‌وه که
ده‌بێ ئاگاداری ڕێژه‌ی خواردنه‌که‌ی بین.
دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی ئه‌مریکی له‌ئاماری ساڵانه‌ی خۆیدا
رایگه‌یاند: به‌ڕێژه‌ی 75%ی ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌مریکیانه‌ی که
دووچاری نه‌خۆشییه‌کانی دڵ، زیادبوونی کۆلیستڕۆڵ‌و گوشاری خوێن
بوونه‌ته‌وه ئه‌و هاووڵاتیانه بوون که زۆرترین گۆشتی سور
له‌ژه‌مه‌کانی خواردنیاندا هه‌بووه، چونکه ئه‌م گۆشته کۆمه‌ڵێک چه‌وری
تێدایه زوو هه‌رس ده‌بن‌و ڕێژه‌ی کۆلیستڕۆڵ‌و چه‌وری خوێن به‌رز
ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ئاشکرای ده‌کات که گۆشتی سور ڤیتامین B12ی
تێدایه که پارێزگاری له‌خانه‌کانی ده‌مارو پێکهاته‌ی ئێسکی مرۆڤ
ده‌کات، به‌ڵام واباشه هه‌فتانه هیچ مرۆڤێ له400گرام زیاتر گۆشتی سور
نه‌خوات، ئه‌گه‌رنا زیانه‌کانی له‌قازانجی زۆرتر ده‌بێت.