
هه‌موومان
حه‌زده‌که‌ین باشترین بین‌و تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی که ده‌توانین جوانتر
بێینه به‌رچاو. زۆربه‌ی خاتونه‌کان پاره‌یه‌کی زۆر بۆ کڕینی که‌ره‌سته‌ی
میکیاج‌و جل‌و به‌رگ خه‌رج ده‌که‌ن.
کۆمه‌ڵێک رێگه‌ی ساده بۆ جوانتربوون هه‌یه که به‌ئاسانی به‌هۆی هه‌ندێک
که‌ره‌سته‌وه که به‌هه‌میشه‌یی له‌به‌رده‌ستانه‌و بێئه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی
بۆ خه‌رج بکه‌ن، ده‌توانن به‌ده‌ستی بهێنن، وا له‌خواره‌وه حه‌وت زانیاری
ساده ده‌خه‌ینه‌ڕوو که زۆر یارمه‌تیتان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر
بکه‌ونه به‌رچاوی ئه‌وانیدیکه:
1. بۆله‌ناوبردنی ئاوسانی ده‌وری چاو، به‌یه‌ک قه‌تره رۆن گه‌رچه‌ک ده‌وری چاوتان مه‌ساج بکه‌ن.
2. ئه‌گه‌ر دوای یه‌ک رۆژی کاری چاوه‌کانتان هیلاک بوو، ده‌توانن بۆ
ئارامکردنه‌وه‌ی سوود له‌خه‌یار وه‌ربگرن. خه‌یاره‌که قاش قاش بکه‌ن‌و بۆ
ماوه‌یه‌ک له‌سه‌ر چاوتانی دابنێن. هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌شیری ساردیش بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته سوودوه‌ربگرن. هه‌ندێک شیری سارد به‌له‌تێک قوماشی
که‌تانی یان لۆکه‌وه بکه‌ن، ئه‌وکات بیخه‌نه سه‌ر چاوتان‌و بۆ ماوه‌یه‌ک
رابکشێن.
3. پێش ئه‌وه‌ی بچنه ناو جێگه‌ی نوستنه‌وه، یه‌ک قه‌تره گوڵاو بکه‌نه
ناو چاوتانه‌وه. ئه‌وکاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هیلاکی چاوه‌کانتان
له‌ناو بچێت.
4. بۆئه‌وه‌ی رێگه به‌قڵیشانی لێوه‌کانت بگری، سه‌ره‌تا لێوه‌کانت بخه
به‌ر هه‌ڵمی ئاو، دواتر تێکه‌ڵاوی وازلین‌و هه‌نگوین له‌لیوه‌کانت بده.
ئه‌و کاره سێ رۆژ له‌هه‌فته‌دا دووباره بکه‌وه.
5. بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌درووستبوونی خاڵ‌و لک له‌سه‌ر ده‌سته‌کانت بگری،
که به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن دروست ده‌بێت، سوود له‌لیمۆی ترش
وه‌ربگرن. لیمۆترش قاش بکه‌و له‌ده‌سته‌کانتی هه‌ڵسوو و دوای 20خوله‌ک
ده‌سته‌کانت بشۆ. ئه‌و کاره درووستبوونی لکه‌کان دوا ده‌خات.
6. بۆ رێگرتن له‌وه‌رینی م‌و، ئه‌و خواردنانه بخۆن که بیوتین (جۆرێک
ڤیتامین b) تێدایه، بۆ نمونه مۆز، هه‌نگوین، ماست‌و شیری که‌م چه‌وری
بیوتینی تێدایه. ده‌توانی ئه‌و شتانه پێکه‌وه تێکه‌ڵاو بکه‌ن‌و
به‌خه‌راته تێکه‌ڵی بده‌ن‌و بینه‌که خواردنه‌وه‌یه‌ک‌و به‌رده‌وام
بیخۆنه‌وه.
7. بۆئه‌وه‌ی پرچتان دره‌وشتاوه‌تر بێته به‌رچاو، له‌داوهه‌مین قۆناغدا که سه‌رتان شوشت، جارێکیش به سرکه بیشۆن