ئایا
به‌خت شتێکی واقعییه یان ته‌نها بۆچونه؟ ئایا که‌سانێک هه‌ن به‌ڕاستی
به‌ختیان باشبێت؟ یان تواناکانیان وایکردووه هه‌موو شتێک
له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بێت. گومانی تێدا نییه که هه‌ردووکیانه,
یاریه‌که له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆنترۆڵی مرۆڤه‌کانه, هه‌روه‌ها ئامادهبوونو
توانای ناوه‌کی له‌قۆستنه‌وه‌ی هه‌له‌کاندا, له‌ڕێگه‌ی ئه‌م تێسته
ساده‌یه‌وه بۆت ده‌رده‌که‌وێت که ئایا خاوه‌نی به‌ختێکی باشیت, یان
توانات هه‌یه له‌قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لانه‌دا که دێنه بهردهمتو
له‌به‌رژه‌وه‌ندیت به‌کاریان دێنیت.
بۆهه‌ر وه‌ڵامێکی به‌ڵی نیشانه‌یه‌ک دابنێ‌و دواتر ئه‌نجامه‌که کۆبکه‌ره‌وه.
1. هه‌میشه یه‌ک جۆری دیاریکراو له‌پیاوان سه‌رنجت ڕاده‌کێشن؟
2. له‌هه‌ر جارێکدا که ده‌ته‌وێت کێشت دابه‌زێنیت یان له‌شیرینی خواردن بوه‌ستیت, سه‌رکه‌وتوو نابیت؟
3. هه‌میشه له‌خۆت ئه‌پرسیت ئایا نهێنی ئه‌وه له‌چیدایه که خه‌ڵکی هه‌میشه وه‌ک که‌سێکی سه‌رنجڕاکێش ده‌تبینن؟
4. ناتوانی په‌یوه‌ندییه‌کت بپچڕێنیت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانی که زیانت پێده‌گه‌یه‌نێت له‌بری قازانج؟
5. زۆرکات پێتوایه هیچ بوارێک له‌به‌رده‌متدا نییه‌و ناتوانی بڕیاڕ بده‌یت؟
6. ده‌گمه‌ن نه‌بێت کاتی ته‌واوت نییه بۆجێبه‌جێکردنی ئه‌و کارانه‌ی پێویسته ئه‌نجامیان بده‌یت؟
7. زۆربه‌ی کات کاره‌کانت دواده‌خه‌یت بۆڕۆژی دواتر؟
8. ڕووی داوه له‌گه‌ڵ که‌سێکدا چویتهدهرهوه، به‌ڵام حه‌زت له‌هاوڕێیه‌تی نه‌بووه؟
9. دوای شکستهێنانی په‌یوه‌ندییه‌کی سۆزداری ماوه‌یه‌کی زۆر بۆی ده‌گریت؟
10. له‌ساڵێکدا زیاد له‌جارێک سه‌ردانی فاڵگره‌وه یان زانای گهردوونیو شتی له‌و بابه‌تانه ده‌که‌یت؟
11. له‌زۆر له‌و که‌سانه‌ی چوارده‌ورت هیوابڕاو بویت؟
12. کاتێک نه‌خۆش ده‌که‌ویت, نه‌خۆشیه‌که‌ت لاوازی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت؟
13. کاتێک که‌سێک له‌کارێکدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت, هه‌ست به‌تاوان یان نیگه‌رانی ده‌که‌یت؟
14. پێتوایه تۆ که‌سێکی بێ شانسیت؟
15. ڕۆژێک له‌ڕۆژان له‌سه‌ر ڕێگاکه‌ت پاره‌ت دۆزیوه‌ته‌وه؟
16. په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌کانت له‌دووساڵ زیاتر به‌رده‌وام نابن؟