پێش ئه‌وه‌ی کرداره‌که ئه‌نجام بده‌یت بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ قژه‌که‌ت مه‌شۆ, تا ڕێگه به‌زه‌یتی سروشتی قژه‌که‌ت بده‌یت ڕه‌گه‌که‌ی بپارێزێت‌و ڕێگه له‌وه‌رین‌و خراپبوونی قژه‌که‌ت بگرێت له‌کاتی ڕه‌نگکردنیدا پێویسته قژه‌که ته‌واو وشک بێت.
چۆنێتی ڕه‌نگکردنی:
قژه‌که له‌ناوه‌ڕاستدا ئه‌که‌ین به‌دووبه‌شه‌وه‌و به‌باشی شانه‌ی
ده‌که‌ین, ئه‌م به‌شکردنه هاوکاریمان ده‌کات که‌زییه‌کان وه‌ک یه‌ک
هه‌ڵبژێرین. ئێستا به‌شێکیان به‌ته‌وقه که‌پس ده‌که‌ین پاشان
به‌شانه‌یه‌ک که کۆتاییه‌که‌ی درێژبێت به‌شه‌که‌ی تری قژه‌که
ده‌که‌ین به‌چه‌ند که‌زییه‌که‌وه به‌ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه,
ئێستا ئه‌و که‌زییانه جیاده‌که‌ینه‌وه که ئه‌مانه‌وێت ڕه‌نگی بکه‌ین.
ئینجا ڕه‌نگه‌که ئاماده‌بکه‌و به‌و فڵچه‌یه‌ی قژه‌که‌ت پێ جیاکرده‌وه
که‌زییه‌کانی پێ ڕه‌نگ بکه به‌مه‌رجێ ئینجێک یان دووئینج له‌ڕه‌گی
قژه‌که‌وه دووربێت, ڕه‌نگه‌که‌ی لێبده ئاگاداربه پێویسته که‌زییه‌که
هه‌موو ڕه‌نگ بکه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ر قژه‌که بکه‌وێت، پاشان
به‌ئه‌له‌منیۆم بیپێچه.
بۆپاراستنی ڕوخسارت له‌کاریگه‌ری ئه‌م ڕه‌نگه ئه‌توانیت پێش
ده‌ستپێکردنی کاره‌که ڤازلینی لێبده‌یت, ئه‌گه‌ریش به‌ر پێستت که‌وت
یان کاریگه‌ری به‌جێهێشت ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ پاکی بکه‌ره‌وه ده‌رمانی
ددان شتن پاککه‌ره‌وه‌یه‌کی باشه بۆئه‌م مه‌به‌سته که‌مێکی لێبده‌و
دواتر به‌ئاوی سارد بیشۆ.
شتێکی تریش که گرنگه باس بکرێت دانانی خاولی یان پارچه قوماشێکی
ڕه‌نگ تاریکه له‌سه‌ر شانت بۆئه‌وه‌ی پۆشاکه‌کانت پیس نه‌بن، پاش
ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌که‌ت لێدا ماوه‌ی 25 - 45خوله‌ک لێیگه‌ڕێ به‌بێ
ئه‌وه‌ی دایبپۆشیت واته ته‌نها با ئه‌له‌منیۆمه‌که‌ی پێوه‌بێت, یان
ئه‌توانی له‌ژێر سشواردا دابنیشیت بۆئاسانکردنی کاره‌که دوای
ته‌واوبوونی ئه‌وماوه‌یه قژت ته‌نها به‌ئاوو به‌لسه‌م بشۆ.