کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا سه‌رقاڵی به‌رنامه‌رێژییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی شه‌ش ئۆتۆمبێلی نوێی (دوو سووته‌مه‌نی) به‌نزینی ـ ئه‌لکتریکی تا ساڵی 2012.
به‌پێی هه‌واڵێکی سایتی تاپ سپید، کۆمپانیای تۆیۆتا پێشتر رایگه‌یاندبوو
ئۆتۆمبێلی ئه‌لکتریکیrav4 که به‌هاوکاری کۆمپانیای ته‌سلا
درووستده‌کرێت، له‌ساڵی 2012دا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، که ئه‌و هاوکارییه
به‌هۆی به‌کارهێنانی ته‌کنۆلۆژیای نوێی ئه‌و کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری
پاترییه ده‌بێت.
پاترییه‌کانی به‌رهه‌می کۆمپانیای ته‌سلا بۆ ئۆتۆمبێله هایبردییه‌کان
(دوو سووته‌مه‌نی) یۆنی لیتیۆمی ده‌بێت‌و کاره‌که‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و
پاتریانه‌یه که له لاپ تۆپه‌کاندا به‌کارده‌هێنرێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه کۆمپانیای تۆیۆتا سه‌رقاڵی دانوستانه له‌گه‌ڵ
کۆمپانیای ئه‌ڵمانی دایمله‌ر (به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌کانی مارسیدس
بێنز) تا ته‌کنۆلۆژیا‌و به‌شه‌کان‌و ئامێره‌کانی ئۆتۆمبێله دوو
سووته‌مه‌نییه‌کان بداته ئه‌و کۆمپانیایه.
به‌پێی هه‌واڵێکی سایتی ئۆتۆنیوز کۆمپانیای دایمله‌ر به‌هیوایه تا ساڵی
2013 له‌ته‌کنۆلۆژیای کۆمپانیای تۆیۆتا له‌به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله دوو
سووته‌مه‌نییه‌کاندا سوودوه‌ربگرێت.
پێشتریش کۆمپانیای دایمله‌ر له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی بی ئێم ده‌بلیو
بۆبه‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی هایبریدی (دوو سووته‌مه‌نی) هاوکاری کردبوو.
کۆمپانیای دایمله‌ر ساڵی رابردوو یه‌که‌مین ئۆتۆمبێلی هایبریدی خۆی
به‌یارمه‌تی کۆمپانیای بی ئێم ده‌بلیو نمایشکرد، هه‌روه‌ها ئه‌و
کۆمپانیایه گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ دوو کۆمپانیای رینۆڵت‌و نیسان
ئیمزاکردووه که به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته ئه‌و سێ کۆمپانیای ئۆتۆمبێله
سه‌باره‌ت به‌درووستکردنی ئۆتۆمبێلی هایبریدی‌و نه‌وه‌ی داهاتووی
ئۆتۆمبێله‌کان پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه کۆمپانیای تۆیۆتا رایگه‌یاندووه که له‌گه‌ڵ
کۆمپانیاکانی دیکه‌ی ئۆتۆمبێلسازی سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی ته‌کنۆلۆژیای
درووست‌کردنی ئۆتۆمبێلی هایبریدی هاوکاری ده‌کات.
هاوکاری ئه‌و هاوکارییانه له‌لایه‌ن ئه‌و کۆمپانیایه‌وه گه‌شه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله دوو سووته‌مه‌نییه‌کان راگه‌یه‌نراوه، ئه‌مه‌ش
له‌کاتێکدایه که کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلسازی جیهان له‌سه‌رانسه‌ری
جیهاندا له‌هه‌وڵدان تا به‌سه‌رمایه‌گوزاری به‌ربڵاو له‌سه‌ر ته‌کنۆلۆژیا
نوێیه‌کانی وه‌ک ئۆتۆمبێله هایبریدی‌و ئه‌لکترییکییه‌کان تێچووی
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه که‌مبکه‌نه‌وه.
کۆمپانیای تۆیۆتا 13ساڵ پێش ئێستا یه‌که‌مین ئۆتۆمبێلی هایبریدی جیهانی
به‌ناوی "پریۆس" نمایشکرد. ئه‌و ئۆتۆمبێله له‌دوو سووته‌مه‌نی به‌نزینی‌و
ئه‌لکتریکی سوودوه‌رده‌گرێت.
کۆمپانیای تۆیۆتا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای
مه‌زدا ئیمزاکردووه که به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته به‌شه‌کانی ئۆتۆمبێله
هایبریدییه‌کان بداته ئه‌و کۆمپانیایه. کۆمپانیای تۆیۆتا له‌گه‌ڵ
کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی نیسانیش له‌و بواره‌دا هاوکاری ده‌کات.