"ته‌نها له‌هاوینی ئه‌مساڵدا چوار پانتۆڵی سێ چاره‌ک‌و 18 به‌دییم کڕیوه‌و ته‌نها بۆ ئه‌م ماوه‌یه‌یه"
زۆرێک له‌و ژن‌و کچانه‌ی سه‌ردانی ئارایشتگاو کۆگاکانی پۆشاک ده‌که‌ن خوازیارن ڕه‌نگێک هه‌ڵبژێرن که له‌گه‌ڵ ڕوخساریاندا بگونجێت‌و خاوه‌نی ئارایشتگایه‌کیش ئاماژه به‌وه ده‌دات که ئافره‌تان خۆیان ڕه‌نگی جلوبهرگو ماکیاژه‌کانیان ده‌گونجێنن.
"بۆهه‌رلایه‌ک بچم ده‌بێت جل‌و پێڵاو‌و ماکیاژه‌م بچێته‌وه سه‌ر ڕه‌نگی
ئه‌و جل‌و به‌رگانه‌ی له‌به‌ری ده‌که‌م"، خه‌زان ئاسۆ به‌مشێوه‌یه دواو
باسی له‌شێوازه‌کانی خۆگۆڕین‌و گونجاندنی جل‌وبه‌رگه‌کانی کرد له‌گه‌ڵ
ڕوخساریدا.
به‌وته‌ی خۆی، به‌پێی وه‌رزه‌کانی ساڵ جل‌و به‌رگه‌کانی ده‌گۆڕێ‌و
له‌وه‌رزی زستاندا ئه‌و ڕیکۆتانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌و وه‌رزه‌دا
ده‌که‌ونه بازاڕه‌وه هه‌موو ڕه‌نگه‌کانی ده‌کڕێ، چونکه زیاتر جلی
سه‌ره‌وه ده‌رده‌که‌وێت، هه‌ربۆیه ئه‌و کچه گه‌نجه که ته‌نها
له‌هاوینی ئه‌مساڵدا چوار پانتۆڵی سێ چاره‌ک‌و 18 به‌دی کڕیوه، جه‌خت
له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌و جل‌وبه‌رگانه "ته‌نها بۆ ئه‌م ماوه‌یه‌یه‌و
زۆر به‌که‌می بۆساڵی داهاتوو ده‌یکه‌مه به‌رم".
گرنگی زۆر به میکیاج ده‌دات
به‌هره که‌ریم گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 25ساڵه‌و زۆر گرنگی به‌ڕێکخستن‌و
گونجاندنی جل‌و به‌رگه‌کانی ده‌دات به‌تایبه‌تی له‌کاتی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی
تایبه‌ت‌و بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌کان دا.
به‌لای ئه‌و کچه گه‌نجه‌وه جوانی جل‌و به‌رگ به‌شێکه له‌جوانی
ڕووخسار‌و هه‌میشه گرنگی تایبه‌ت ده‌دات ماکیاژ‌و جل‌و به‌رگه‌کانی،
هه‌ربۆیه به‌لایه‌وه گرنگ نییه ئه‌و میکیاجه‌ی به‌کاری ده‌هێنێت
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌و جله‌ی له‌به‌ری ده‌کات بگونجێت، چونکه "هه‌ندێجار
ڕه‌نگه ئه‌و جله‌ی له‌به‌ری ده‌که‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌و میکیاجکردنه گونجاو
نه‌بێت، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم ڕه‌نگێک به‌کاربهێنم له‌گه‌ڵ ڕووخسارمدا
بگونجێت"، هاوکات هێشو عه‌لی وه‌ک گه‌نجێک زۆرتر گرنگی به‌ستایلی جله‌کانی
ده‌دات، "حه‌زده‌که‌م نانم نه‌بێت بیخۆم، به‌ڵام جله‌کانم جوان بێت،
چونکه ڕێکخستن له‌جلوبه‌رگدا زۆر گرنگه"، هه‌ربۆیه هێشوو له‌کاتی
گونجاندنی میکیاجه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌و جله‌ی له‌به‌ری ده‌کات، زۆر که‌م
گرنگی به‌وه ده‌دات که هه‌مان ڕه‌نگی مکیاج به‌کاربهێنێت، "به‌زۆری
میکیاجی ڕه‌نگی قاوه‌یی به‌کارده‌هێنم، چونکه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی
ڕه‌نگه‌کانی تر ده‌گونجێت".
حه‌زی له‌مۆدێلی کچه خلیجییه‌کانه
زۆرێک له‌و کچانه‌ی جل‌و به‌رگی جۆراوجۆر ده‌پۆشن ده‌یانه‌وێت
له‌هاوڕێکانیان جیاواز بن‌و لاسایی ئه‌کته‌رو دراماکانی نێو
ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان بکه‌نه‌وه.
گۆڤار محه‌مه‌د یه‌کێکه له‌و کچانه‌ی که به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر سه‌یری دراما
بیانییه‌کان ده‌کات‌و لاسایی ئه‌کته‌و هونه‌مه‌نده‌کان ده‌کاته‌وه،
"به‌ڕێژه‌ییه‌کی زۆر لاسایی مۆدێلی کچه خلیجیه‌کان‌و شێوازی جلوبهرگو
میکیاجکردنی ئه‌وان ده‌که‌م"، هه‌ربۆیه حه‌زده‌کات شێوازێکی جیاواز
له‌هاوڕێکانی هه‌بێت‌و زۆرتر گرنگی به‌ڕێکخستنی ڕه‌نگه‌کان ده‌دات،
"حه‌زده‌که‌م ڕه‌نگه گونجاوه‌کان له‌به‌ربکه‌م، میکیاجی هه‌مان ڕه‌نگ
به‌کاربهێنم، چونکه خلیجییه‌کان له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی جل‌و ئێکسسواراته‌کانیان،
پێڵاوه‌کانیان ڕێک ده‌خه‌ن".
کچان لێهاتوون له‌گونجاندنی ڕه‌نگدا
خاوه‌نی پێشانگاکانی جل‌و به‌رگی ئافره‌تان‌و ئارایشتگاکان ئاماژه
به‌وه ده‌ده‌ن که کچان بایه‌خێکی زۆر ده‌ده‌ن به‌گونجاندنی
ڕه‌نگه‌کانی جل‌و به‌رگ‌و ماکیاژه‌کانیان.
دیار جه‌مال خاوه‌نی پێشانگای پۆشاکی ئافره‌تانی له‌شاری سلێمانی،
ئاماژه به‌وه ده‌دات که گونجاندنێکی زۆر هه‌یه له‌کاتی کڕینی جل‌و
به‌رگدا‌و کچانیش له‌هه‌ڵبژاردندا زۆر لێهاتوون، "ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ردانی
ئێمه ده‌که‌ن به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر گرنگی به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌و جل‌و به‌رگ‌و
پێڵاو‌و بابه‌تی که‌مالیاتانه‌ی لای ئێمه ده‌یبه‌ن گونجاوبن له‌گه‌ڵ
ڕوخساریاندا".
له‌لایه‌کی دیکه‌وه جه‌میله سه‌عید خاوه‌نی ئاراشتگایه‌کی ژنانه‌یه‌و
ئاماژه به‌وه ده‌دات که زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌چنه
ئارایشتگاکه‌ی، خۆیان ڕه‌نگی میکیاجه‌که‌یان هه‌ڵده‌بژێرن، "ڕه‌نگه
میکیاجه‌که له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی جله‌کانیشیان نه‌گونجێت، به‌ڵام ده‌ڵێن گرنگ
ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ڕوخسارمان بگونجێت، هه‌ندێک کاتیش هه‌یه خۆمان ڕه‌نگی
میکیاجه‌که بۆئافره‌ته‌کان هه‌ڵده‌بژێرین‌و له‌گه‌ڵ جل‌و به‌رگه‌که‌یدا
ده‌یگونجێنین".