مرۆڤ هه‌ر له‌منداڵییه‌وه به‌پێی هه‌ڵکشانی ته‌مه‌نی خولیای ئاره‌زووه‌کان‌و ده‌ورووبه‌ری ده‌بێ، ئیتر ئه‌و خولیایه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌ن مانای جیاواز وه‌رده‌گرێ‌و لێره‌وه که ده‌وروبه‌ری ناسی، عه‌شق ده‌ناسێ، جا ئه‌و عه‌شقه بۆ خودابێ یان بۆ نیشتمان‌و ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بێ.
دیاره جیاوازییه‌کی زۆر هه‌یه له‌نێوان عه‌شقی راسته‌قینه‌و عه‌شقی
ساخته‌دا. یه‌کێ له‌و جیاوازیانه راستگۆیی‌و درۆیه، هه‌روه‌ها هۆکاری
زۆر هه‌یه له‌نێو عه‌شقی راسته‌قینه‌دا له‌وانه یه‌ک دڵی‌و
سه‌رنجڕاکێشی‌و وروژاندن، ئه‌مانه له‌سه‌ر عه‌شقدا حاکمن. دیاره
ئه‌وینداریی وه‌ک هه‌ر کارێکی تر فێربوون‌و راهێنانه، نیشانه‌کانی
عه‌شق توند‌و تۆڵی‌و سۆزدارییه که به‌شێوه‌ی شاراوه‌و دیار سه‌باره‌ت
به‌ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ده‌رده‌بڕێت.
عه‌شق بابه‌تێکی ئاڵۆز‌و چه‌ند لایه‌نه‌یه، ئاڵوگۆڕی خۆشه‌ویستی‌و
میهره‌بانییه، رۆحێکی مرۆییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌کان خۆشی
بوێیت، پێویسته نیشانی بده‌ن که ئه‌وت خۆشده‌وێ، عه‌شق بۆ ڕه‌گه‌زی
به‌رامبه‌ر دیارده‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش‌و به‌هاداره که ژیانی مرۆڤ پڕ
ده‌کات له‌وزه‌و شادی، هه‌ندێجار ناشادی عه‌شق مرۆڤ ده‌گۆڕێ،
ئازایه‌تی‌و بوێریی پێده‌دات‌و ترس‌و شه‌رم له‌ناو ده‌بات، ئه‌گینا مرۆڤ
ناتوانێ قوربانی بدا بۆ هه‌ر شتێ که خۆشی بوێ.
عه‌شقی به‌رزو پاک ده‌لاقه‌یه‌که به‌ره‌و هێزی بێپایان ده‌ڕوات، عه‌شق
له‌سه‌روی هه‌موو شتێکه‌وه‌یه‌و سنوور ناناسێ، مرۆڤ ده‌کاته ئه‌فسانه‌و
ئارامی لێده‌بڕێ، عه‌شقی راست ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌یه که له‌زمانی
پێکهاتنی گه‌ردونه‌وه ده‌یبیستین، هه‌روه‌ک مه‌ولانا ده‌ڵێ: "له‌دنیادا
چی هه‌بێ عه‌شقه، ئه‌وی دیکه قسه‌ی پڕ‌و پوچه"، ده‌بێ ئه‌مه
شرۆڤه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ی عه‌شق بێت.
ئه‌وه‌ی عه‌شق به‌دوایدا وێڵه دۆزینه‌وه‌ی مانایه‌کی پاکه بۆ ژیان،
لێره‌وه ده‌ڵێین حه‌قیقه‌ت عه‌شقه، عه‌شقیش ژیانی ئازاده، هه‌ربۆیه
عه‌شق فێری گه‌وره‌ییمان ده‌کات، به‌ڵام رێخۆشکه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ش که
له‌پێناوی دا هه‌موو جۆره سه‌رشێتییه‌ک بکرێ، لێره‌وه عاشق قوربانی
بۆ ده‌دات‌و راستگۆیانه مامه‌ڵه ده‌کات.
له‌راستیدا ژیانێک به‌بێ عه‌شق، به‌تاڵه له‌وزه‌و شادومانی، مرۆڤه
ته‌ندروست‌و سه‌لامه‌ته‌کان ئاماده‌گی عاشقبونیان هه‌یه‌و به‌کرده‌وه
تام‌و چێژی عه‌شق ده‌چێژن، دیاره سێکس یه‌کێکه له‌پاڵنه‌ره
سه‌ره‌کییه‌کانی عه‌شق که هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌توانن مماره‌سه‌ی بکه‌ن،
لێره‌دا مه‌به‌ست لادان‌و شه‌ڕواڵپیسی نییه، چونکه که چووه ئه‌و
بازنه‌یه‌وه ئیتر له‌عه‌شق به‌تاڵ ده‌بێته‌وه بۆ لادان له‌جوانییه‌کان.
ئامانجی سه‌ره‌کی عه‌شق، پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه، چونکه به‌بێ عه‌شق‌و
خۆشه‌ویستی ماڵه‌کان به‌تاڵن، له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌شقی راسته‌قینه دووره
له‌به‌رژوه‌ندی مادیی‌و هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تر، چونکه به‌ته‌نها
رۆح باڵایه تێیدا، هه‌ربۆیه لێره‌دا ده‌توانین پۆلێنی عه‌شق بکه‌ین بۆ
چه‌ند جۆرێک له‌وانه:
1. عه‌شقی ڕۆمانسی: له‌م عه‌شقه‌دا یه‌ک دڵی‌و سه‌رنجڕاکێشان له‌نێوان
هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا هه‌یه، به‌ڵام هیچکامیان به‌رپرسیاریه‌تیان به‌رامبه‌ر
یه‌ک نییه.
2. عه‌شقی ئه‌فلاتونی: له‌م عه‌شقه‌دا هاوسۆزی‌و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌یه، به‌ڵام سه‌رنجڕاکێش‌و مه‌یلی سێکس که‌متر هه‌یه.
3. عه‌شقی زاهیری: لێره‌دا په‌یوه‌ستبوون نییه، ئه‌م عه‌شقه له‌وانه‌یه
له‌به‌رامبه‌ر یه‌ک خۆنواندن هه‌بێ، به‌ڵام دڵهاوه‌ری‌و په‌یمانی
تێدانییه.
4. عه‌شقی پوچ: له‌م عه‌شقه‌دا دڵهاوه‌ری‌و جازییه‌تی واقعی
تێدانییه، به‌ڵام هه‌ریه‌ک له‌دوو ڕه‌گه‌ز، چ هاوسه‌ره‌کان‌و چ
ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌ری، ده‌یه‌وێت ئه‌ویتر وه‌ک ڕۆبۆت له‌ژێر
کۆنترۆڵی خۆیدا بێت. ئه‌م مه‌یلی کۆنترۆڵه زیاتر له‌هه‌ندێ ره‌گه‌زی مێ
دا هه‌یه‌و ئه‌م جۆرانه که‌سی هۆشیارو له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه،
ته‌ندروست نین.
5. عه‌شقی یه‌کلایه‌نه: له‌م عه‌شقه‌دا یه‌کێ له‌ڕه‌گه‌زه‌کان
له‌میهره‌بانی خۆشه‌ویستی ئه‌ویتر بێئاگایه عه‌شقه‌که‌ی لا هیچ
نییه‌و مه‌جازییه، ئه‌مه یا عه‌شقی به‌رامبه‌ره‌که‌ی لا هیچه یاخود
له‌گه‌رمی عه‌شقی به‌رامبه‌ره‌که‌ی خۆی لێده‌گۆڕێ‌و مه‌غروور ده‌بێت
یاخود خاڵی لاوازی هه‌یه‌و ده‌ترسێت دواجار بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر
ئاشکرا بێ‌و یارییه‌که‌ی لێ تێکبچێت، به‌ڵام ئه‌ویتر هه‌موو ڕۆح‌و
ویژدان‌و خۆشه‌ویستی بۆبه‌رامبه‌ره‌که‌یه‌تی، که‌چی ئه‌و ئاگای لێ نییه.
6. عه‌شقی درۆ: له‌م عه‌شقه‌دا به‌رپرسیاریه‌تی‌و دڵهاوه‌ری واقعی
نییه، یه‌کێک له‌لایه‌نه‌کان له‌به‌ر پاره‌و ناوبانگ‌و پێگه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ویتر وایکردووه سه‌ره‌نجی بۆ لای خۆی ڕاکێشێ،
ئه‌مجۆره عه‌شقه ئایینده‌یه‌کی نییه، چونکه له‌سه‌ر به‌تاڵ
دامه‌زراوه.
7. عه‌شقی ڕاگوزه‌رو درۆ: له‌م عه‌شقه یه‌کێک له‌ڕه‌گه‌زه‌کان له‌سه‌ر
کاریگه‌ری جوانی به‌رامبه‌ر گرنگی ده‌دایه ئه‌ویتر لێره‌دا مه‌یل
بۆیه‌ک په‌یدا ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌رده‌وام نییه.
8. عه‌شقی ڕاسته‌قینه‌و واقعی: له‌م عه‌شقه‌دا چه‌ند هۆکارێک هه‌یه
له‌وانه دڵهاوه‌ری‌و سه‌رنجڕاکێش‌و پاکی‌و وروژاندن که دواجار
ئامانجیان پێکه‌وه‌نانی خێزانه، لێره‌دا ڕاستگۆیی له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌کان
حوکم ده‌کات، عه‌شقی واقعی پڕه له‌گوڕوتین‌و وزه‌و چالاکی‌و
ڕه‌زامه‌ندی‌و ڕاستگۆیی که له‌ناخه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ‌و به‌رپرسیاریه‌تی
ده‌گرێته ئه‌ستۆ، خوازیاری گه‌شه‌پێدان‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێز‌و
خۆشه‌ویستییه‌و له‌کاتی نائومێدیدا، یه‌کتر جێناهێڵن، هاوکاری
یه‌کترن‌و چێژ له‌یه‌کتر وه‌رده‌گرن‌و دڵته‌نگییه‌کانی یه‌کتر
ده‌ڕه‌وێننه‌وه، لێره‌وه ده‌رکه‌وتنی عه‌شق‌و هاوسه‌رگیری سه‌رکه‌وتوو
باڵا ده‌رده‌که‌وێ که به‌دروستی ڕووبه‌ڕووی کێشه‌کان ده‌بنه‌وه،
هه‌رچه‌نده ئه‌مجۆره که‌مه، به‌ڵام هه‌یه‌و مه‌حاڵیش نییه گه‌ر
ڕاستگۆیی‌و وه‌فا هه‌بێت.
هه‌رچه‌نده ته‌کنۆلۆژیا لایه‌نی ڕۆحی کاڵکرۆدته‌وه، به‌ڵام ڕۆحی
پاک ون نابێ، که‌واته مادام هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌گڵ‌و بۆ گڵ ده‌چن خۆشتره
عه‌شقی خۆمان له‌گه‌ڵ عه‌شقی خاک‌و نیشتمان تێکه‌ڵ بکه‌ین‌و پێکه‌وه
گرێیان بده‌ین، چونکه ئه‌گه‌ر نیشتمان سه‌لامه‌ت بوو خۆشه‌ویستیمان
سه‌لامه‌ت ده‌بێت که دوانگه‌ی ئه‌م عه‌شقه په‌یامی ڕاستگۆیی‌و
قوربانییه که دواجار له‌ماڵی به‌هه‌شتدا ده‌حه‌سێنه‌وه‌و لێره‌وه
خێزانێکی به‌خته‌وه‌رو کۆمه‌ڵگایه‌کی دروست داده‌مه‌زرێت، که‌واته با
خۆمان‌و کوردستان‌مان خۆشبوێت.