زۆرێک له‌و کچانه‌ی به‌بازاڕو شوێنه گشتیه‌کاندا ده‌ڕۆن له‌لایه‌ن کوڕانه‌وه توانجییان لێده‌درێت‌و توێژه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌و دیارده‌یه بۆ که‌پتی سێکسی گه‌نجان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
سۆزیار شه‌ریف خوێندکارێکی چواره‌می ئاماده‌ییه‌و زۆربه‌ی کات
له‌ڕێگای خوێندنگادا ڕووبه‌ڕووی توانج‌و سه‌رڕێگرتنی کوڕان بۆته‌وه‌و
ئاماژه به‌وه ده‌دات که به‌هۆی زۆری توانج‌و قسه‌ی کوڕانه‌وه ناچار
بووه ئه‌و ڕۆژه‌ی هاوڕێکه‌ی نه‌هاتبێ دایکی گه‌یاندویه‌تییه
خوێندنگا، چونکه "سه‌ر ڕێگه‌ی خوێندنگاکه‌مان کوڕی زۆری
لێده‌وه‌ستێت‌و توانجی ناشیرینمان لێده‌ده‌ن".
به‌ساقه‌و به‌قوربانیان ده‌بێت
سۆرانی ته‌مه‌ن 18ساڵ له‌شه‌قامی مه‌وله‌وی وه‌ستابوو تا سه‌رنجی ئه‌و
کچانه ڕاکێشێ که به‌لایدا تێپه‌ڕ ده‌بن. ئه‌و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که
زۆر ار ئه‌و کچانه‌ی به‌لایدا تێپه‌ڕ ده‌بن توانجیان لێده‌دات، به‌ڵام
"من قسه‌ی ناشیریینان پێناڵێم، به‌ساقه‌و به‌قوربانیان ده‌بم"، هۆکاری
ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر کچان به‌وشێوه
سه‌رنجڕاکێشه خۆیان جوان نه‌که‌ن، ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه سه‌یرییان ناکات،
"دووساڵ به‌ساقه‌و به‌قوربانی کچێک بووم له‌سه‌ر ڕێگه‌ی مه‌کته‌ب،
ئێسته نزیکترین هاوڕێمه".
کاروان گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 27ساڵ‌و به‌وته‌ی خۆی هێشتا هاوسه‌رگیری
نه‌کردووه‌و له‌شه‌قامێک قه‌ره‌باڵغی شاری سلێمانی کاری سه‌وزه‌فرشی
ده‌کات‌و ئاماژه به‌وه ده‌دات که ڕۆژانه چه‌ندین کچی جوان
به‌به‌رده‌میدا تێده‌په‌ڕێت‌و ئه‌ویش توانجیان لێده‌دات، "ڕۆژانه سه‌دان
جار به‌ساقه‌و به‌قوربانیان ده‌بم".
توانجی کوڕِانی پێ‌ناخۆش نییه
به‌شێک له‌و کچانه‌ی ڕۆژانه تووشی توانجی کوڕان ده‌بن، ئه‌و
توانجانه‌یان پێ ناخۆش نییه‌و به‌هۆکارێکی گرنگی پێدان‌و سه‌رسامبوونی
کوڕان به‌کچانی ده‌گێڕنه‌وه.
گوڵان کچێکی جوان‌و سه‌ره‌نجڕاکێشه، ناوی هه‌موو ئه‌و کوڕانه‌ی که
پێی سه‌رسامن له‌ده‌فته‌رێکدا تۆمارکردووه که خۆشه‌ویستی بۆ
ده‌ربڕیون، "ناڵێم جوانم، به‌ڵام ئه‌مه قسه‌ی کوڕانه له‌و توانجانه‌ی
لێم ده‌ده‌ن".
ئه‌و کچه به‌وته‌ی خۆی، ڕۆژانه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆماڵه‌وه چه‌ندان
کوڕ توانجی لێده‌ده‌ن‌و توانجی کوڕه‌کانیشی پێ ناخۆش نییه، "من
به‌توانجی دانانێم، چونکه جوانی به‌هره‌یه‌که‌و خوا نایدات به‌هه‌موو
که‌سێک، بۆیه کوڕانیش توانجم لێده‌ده‌ن"، هه‌ربۆیه له‌ماوه‌ی ساڵێکدا
94 کوڕ پێی سه‌رسام بوون‌و پێیان وتووه، "ئه‌و کوڕانه‌ی پێم سه‌رسامن
زۆرن، کچی جوان ده‌بێت کوڕ خۆی به‌قوربان بکات".
که‌پتی گه‌نجان هۆکاره
لانه عیزه‌دین توێژه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌و باس له‌وه ده‌کات که
له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراوی وه‌ک کوردستاندا به‌هۆی داب‌و نه‌ریت‌و
ئایینه‌وه هه‌موو شتێک ڕووبه‌ڕووی عه‌یبه‌و شه‌رمه‌و حه‌رامه
ده‌بێته‌وه، "من له‌گه‌ڵ ئازادی سێکسدا نییم، به‌ڵام پێویسته کۆمه‌ڵگا
بگاته ئه‌و ئاسته‌ی تێکه‌ڵاوبوونی کوڕ‌و کچ له‌ڕووی هاوڕێیه‌تییه‌وه
ئاسایی وه‌ر بگرێت، تا گه‌نجان به‌و شێوازه تامه‌زرۆی بینینی کچان
نه‌بن‌و به‌توانج وه‌ڵامی بداته‌وه".
ئه‌و توێژه‌ره، پێویستیی هۆشیارکردنه‌وه‌ی گه‌نجان له‌لایه‌ن ده‌زگا
په‌روه‌رده‌یی‌و میدیاییه‌کانه‌وه دوپات ده‌کاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی گه‌نجان
" تا له‌م دیارده ناشرین‌و دزێوانه ڕزگاریان بێت