عه‌بدولقادر ته‌مه‌نی 67 ساڵه‌و ماوه‌ی 34 ساڵه خه‌ریکی کارکردنه له‌بواری جوانکاری ئافره‌تان‌و به‌درێژایی 28 ساڵ له‌وڵاتی لوبنان‌و وڵاتانی تر کاری جوانکاری بۆخانمان ئه‌نجامداوه‌و ئامۆژگاری کچان ده‌کات که تاتۆ نه‌که‌ن.
مامۆستا عه‌بدولقادر حه‌مه‌سدیق ته‌مه‌نی 67 ساڵه‌و له‌دایکبووی شاری
سلێمانیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کاری ئارایشت ده‌کات به‌شاعیری ڕۆمانس
ناسراوه، ماوه‌ی 34 ساڵه خه‌ریکی کاری جوانکاریه‌و خاوه‌نی
بڕوانامه‌ی (زفیلت لوبنانی فرنسی) له‌لوبنان، ئێستاش خاوه‌نی
ئارایشگای لوتکه‌ی جوانیه له‌شاری سلێمانی.
"به‌خواستی خۆم کاری جوانکاریم هه‌ڵبژارد"
ئه‌و پسپۆڕه به‌درێژایی 28 ساڵ له‌وڵاتی لوبنان‌و وڵاتانی تر کاری
جوانکاری بۆخانمان ئه‌نجامداوه، هه‌ر بۆیه جیاوازتر له‌خاوه‌ن
ئارایشگاکانی کوردستان بیره‌وه‌ری‌و زانیاری له‌لایه‌و له‌هه‌ردوو
شێوازی کۆن‌و نوێ شاره‌زایه.
"کاتێک له‌ته‌مه‌نی گه‌نجیدا بووم، به‌بێ هیچ دوو دڵییه‌ک کاری
جوانکاری‌و ئارایشگام هه‌ڵبژارد که له‌ساڵی 1976 بوو، ئه‌و کاته
کوردستان وه‌ک ئێستا نه‌بوو هیچ ئاریشگایه‌ک نه‌ده‌بینرا که به‌ئاشکرا
خه‌ڵکی بڕوات"، بۆیه ساڵی شه‌سته‌کان کاتێک هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ
خێزانه‌که‌ی کردووه، بردویه‌تی بۆ به‌غداد بۆ ئاریشتگا، "من که‌سێکی
شاعیر‌و زۆر رۆمانسی بووم، حه‌زم ده‌کرد له‌وپه‌ڕی جوانیدا هاوسه‌ره‌که‌م
ببینم".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ساڵانی شه‌ست‌و حه‌فتا ئارایشت ته‌نیا
بریتی بوون له‌خه‌نه‌و وسمه‌ی خۆماڵی کورده‌واری‌و وتی: "له‌بری
بۆیه‌و ماده‌ی کیمیایی‌و له‌بری مۆدێله‌کانی قژبڕینی کچان‌و ژنان
ده‌ڕۆیشتنه لای ژنێک که شاره‌زابێت له‌دانانی تاسێک له‌سه‌ری
که‌سه‌که‌و زولفه‌کانی به‌ڕێکی ببڕێت، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی جار
قژبڕینه‌که سه‌قه‌ت ده‌بوو، کچان له‌چکه‌کانیان توند ده‌کرد تاقژه‌که‌ی
درێژ ده‌بوویه‌وه".
کاتی ماکیاژ کردن تێکه‌ڵ بووه
ئه‌و مامۆستایه باسی له‌وه کرد که له‌کۆندا ژنان خاڵیان ده‌کوتا
به‌تێکه‌ڵ کردنی ڕه‌شی بنی مه‌نجه‌ڵ، له‌گه‌ڵ شیر‌و به‌ده‌رزی ژنان،
"هه‌ندێک جار پیاوان ده‌م‌و چاویان یان هه‌رشوێنێک که‌خواستیان بوو ده‌یان
کوتا، به‌بێ توشبوونی هیچ زیانێک، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ئێستادا
تاتۆهه‌یه که زۆر مه‌ترسیداره داواکارم کژان‌و ژنان کاری تاتۆ
نه‌که‌ن‌و ئه‌نجامی نه‌ده‌ن".
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که ماکیاژ کردن له‌کۆندا وه‌کو ئێستا
نه‌بووه‌و ده‌ڵێت: "ئێستا کاته‌کان تێکه‌ڵاو بووه، خانمان ماکیاژی
ده‌وام‌و ئاهه‌نگ‌و ماڵ‌و بازاڕ وسینه‌ماو هه‌موو شوێنه‌کانیان تێکه‌ڵاو
کردووه، له‌کۆندا ماکیاژ کردن کات‌و ساتی خۆی هه‌بوو، ته‌نیا
له‌ئاهه‌نگ‌و بۆنه‌ی تایبه‌ت ماکیاژی تۆخ به‌کار ده‌هات به‌ڵام
له‌ئێستادا هه‌موو کاته‌کان یه‌ک جۆره ماکیاژ ده‌کرێت".
"جلی بوک کورت بوونه‌ک درێژ"
عه‌بدولقادر باسی له‌وه کرد که به‌دله‌ی بوک له‌کۆندا پڕ بووه له‌مورو
کریستاڵ‌و کورت بوون، به‌هه‌مان شێوه ته‌سریحه‌ی قژیان وه‌ک کێک قات
قات‌و پڕبوو له‌بریسکه‌و تاج‌و نقێم، بۆیه ئه‌و مامۆستایه وتی: "ئێستا
به‌دله ساده‌یی وه‌رگرتووه‌و به‌هه‌مان شێوه قژیش به‌شێوه‌یه‌کی ساده
کاری جوانکاری بۆ ده‌کرێت، به‌هه‌مان شێوه ئه‌وکه‌سانه‌ی جلی
کوردی‌یان له‌به‌رده‌کرد، جله‌کانیان زیاتر ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بوو، جیاواز
له‌جلی کوردی ئێستا جلی بووک به‌ده‌گمه‌ن به‌دله بوو، ته‌نیا جلی
کوردی بوو که زۆر جوان بوو".
ئه‌و خاوه‌ن ئارایشتگا جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که ئێستادا هه‌رخانمێک
که‌قژی به‌بۆیه ده‌سوتێت، په‌نا ده‌باته به‌ر قژی باڕۆکه‌و قژی
ده‌ستکرد داده‌نێن، "قژ تاجی ئافره‌ته، به‌ڵام کاتێک قژێکی مردوو
داده‌نێت، ده‌بێت جوانی له‌کوێدا بێت"، ده‌رباره‌ی جۆر‌و مۆدێله‌کانی قژیش
باسی له‌وه کرد که بریتین له