
توێژینه‌وه
ده‌روونییه‌کان ئاماژه بۆ کاریگه‌ری هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر
دوورخستنه‌وه‌ی کوڕان‌و کچان له‌نه‌خۆشییه جۆراوجۆره ده‌روونییه‌کان
ده‌که‌ن.
ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سایکۆلۆژیا له‌قاهیره له‌توێژینه‌وه‌یه‌کدا
رایگه‌یاند که پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ناو کوڕان‌و کچاندا، ئاستی
توشبوون به‌نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان که‌مده‌کاته‌وه‌و دۆخی
که‌سایه‌تیشیان زووتر ده‌گه‌یه‌نێته قۆناغی کامڵ‌بوون، باشترین قۆناغیش
بۆپرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری لای کچان 20 ـ 25ساڵه‌و کوڕانیش 22 ـ 30ساڵه.
ئه‌و ناوه‌نده ئاشکرایکرد که دوای توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌راوردکاری
له‌ناو 250کوڕ‌و 250 کچ که به‌ر له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری‌و دوای
پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ریان ئه‌نجام درابوو، ده‌ره‌نجامه‌کان
ده‌ریانخست که گرنگترین سوده ده‌روونییه‌کانی هاوسه‌رگیری بریتیین له:
1. ئاستی ته‌ندروستیان به‌رزتر بۆته‌وه.
2. ڕێژه‌ی حه‌زکردن به‌خۆکوژی 86% که‌م بۆته‌وه.
3. ڕێژه‌ی خه‌مۆکی‌و دڵه‌ڕاوکێ 73% که‌م بۆته‌وه.