مرۆڤ له‌قۆناغی گه‌نجێتیدا، پێویستی به‌کار‌و په‌یداکردنی سه‌رچاوه‌ی داهات‌و بژێوی هه‌یه. ڕه‌نگه له‌زۆربه‌ی ئه‌و کارانه‌ی که ده‌ستت به‌ئه‌نجامدانیان کردووه، هه‌ست به‌ماندووبوون بکه‌یت‌و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی وازهێنان بده‌یت، له‌کاتێکدا ئه‌م کاره سه‌رچاوه‌ی داهاتته. لێره‌دا چه‌ند پێشنیازێک ده‌خه‌ینه به‌رده‌متان تا به‌رنامه بۆ کار‌و ژیانت دابنێیت‌و خۆتان له‌ماندووبوون دووربخه‌نه‌وه.
1. رۆژانه کاره‌کانت تۆمار بکه: هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی ده‌بێ
ئه‌نجامیان بده‌یت، تۆماریان بکه. له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌رکارێکدا،
له‌به‌رامبه‌ریدا بنوسه: ئه‌نجام درا!. به‌مشێوه‌یه کاره‌کانت خێراتر
تێده‌په‌ڕن‌و تۆش به‌باشی ئاگاداری ئه‌و کارانه ده‌بی که ئه‌نجامت
داون.
2. داوای زۆرترین کار بکه: له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌که‌تدا ڕاشکاو به‌و داوای
کاری زیاتری لێبکه‌و ئه‌رکه‌کانی خۆت زیاتر بکه، هه‌میشه ئاگاداری
ئه‌وه به که هاوکاره‌کانت ئه‌رکه‌کانی خۆیان نه‌خه‌نه ئه‌ستۆی تۆ‌و
به‌خراپ سودت لێوه‌ربگرن، به‌دڵنیاییه‌وه له‌م ساتانه‌دا به‌رپرسی
کاره‌که‌ت ئاگادار بکه‌ره‌وه.
3. توانسته‌کانت پێشکه‌ش بکه: به‌شداری له‌دامه‌زراوه
کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا بکه تا به‌شداری له‌کاره باشه‌کاندا بکه‌یت،
له‌هه‌ر بوارێک‌دا فرسه‌تت بۆ ره‌خسا، هه‌وڵی ده‌رخستنی توانسته‌کانت
بده.
4. کاره‌کانت بنرخێنه: به‌به‌رپرسی کاره‌که‌ت نیشان بده که چه‌ند
به‌توانایت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کاری زیاده‌ی دامه‌زراوه‌که‌ش
به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نه، به‌ڵام ئه‌م کارانه به‌بێ ئاگاداری که‌سه
هاوکاره‌کانت بکه‌و ته‌نها به‌رپرسه‌که‌ت ئاگادار بێت. به‌م شێوازه
ده‌توانی تواناکانت به‌رز بکه‌یته‌وه‌و ماندووبوون‌و نائارامیش له‌خۆت
دوور بخه‌یته‌وه.
5. ده‌ستپێشخه‌ری کاری تازه بکه: هه‌وڵ بده ده‌ستپێشخه‌ر بیت، پێشنیاز
بۆ کار‌و پرۆژه‌ی نوێ بکه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کاردا تاوتوێ بکه،
به‌ڵام مه‌هێڵه ده‌وروبه‌ر به‌چاوێکی خراپه‌وه بنۆڕنه تۆ‌و پێیانوابێ
تۆ به‌م کارانه حه‌ز به‌خۆده‌رخستن ده‌که‌یت.
6. ئاڵوگۆڕ له‌بۆچوونتدا بکه: له‌هه‌ر پۆستێکدا کار ده‌که‌یت، هه‌وڵ بده
بۆچوونێکی باشتان بۆ کاره‌که هه‌بێت‌و خۆت به‌که‌م مه‌زانه، خۆت
به‌یه‌کێک له‌که‌سایه‌تییه کاریگه‌ره‌کان بزانه که سه‌رنجی چوارده‌ورت
راکێشاوه‌و ڕۆڵت له‌به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه‌کانی دامه‌زراوه‌که‌تدا
به‌کاریگه‌ر بزانه.
7. سود له‌پشووه‌کانت وه‌ربگره: ئه‌گه‌ر پێتوایه کاره‌کانت ماندوویان
کردوویت، که‌مێ پشوو بده. زۆرترین سود له‌ساته‌کانی پشوو وه‌ربگره تا
به‌ته‌واوه‌تی ماندووبوونتان ده‌ڕه‌وێته‌وه‌و سه‌رله‌نوێ وزه‌ی
کارکردن له‌جه‌سته‌تدا ببوژێته‌وه.
8. زیاتر بزانه: هه‌وڵ بده زانیارییه‌کی زۆر له‌باره‌ی شوێنی
کاره‌که‌ت‌و په‌یوه‌ندییه‌کانییه‌وه کۆبکه‌یته‌وه، پرسیار
له‌هاوکاره‌کانت بکه، ئاگاداری سیاسه‌ت‌و ستراتیژی دامه‌زراوه‌که‌ت به.
9. پسپۆڕی په‌یدا بکه: هه‌میشه له‌دۆخێکی وه‌ستاودا مه‌مێنه‌وه‌و
زانیارییه‌کانت له‌بواری پیشه‌که‌تدا به‌رزتر بکه‌ره‌وه، هه‌وڵ بده نرخ
بۆ کات دابنێیت‌و زانیاریی‌و زانست له‌و کارانه‌تدا زیاتر بکه که
ده‌ته‌وێ ئه‌نجامیان بده‌ی.
10. با ڕێپیشانده‌رت هه‌بێ: له‌هه‌موو قۆناغێکی کاردا، واباشه
ڕێپیشانده‌رو مامۆستایه‌ک بۆ خۆت په‌یدا بکه‌یت‌و له‌ئه‌نجامدانی
کاره‌کانتدا ڕێنمایت بکات، چونکه ده‌توانێ هاریکاریت بکات تا باشتر
له‌پیشه‌که‌ت تێبگه‌یت‌و له‌کاره‌کانت سه‌رکه‌وتووتر بیت.