
موزیک له‌خێزاندا دژ به‌قه‌ڵه‌وییه
پزیشکه به‌ناوبانگه‌کانی دامه‌زراوه‌ی ماساچوست له‌نوێترین لێکۆڵینه‌وه‌یاندا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که موزیک دژ به قه‌ڵه‌وبوونی سه‌رجه‌م تاکه‌کانی خێزانه‌و کاریگه‌رییه‌کی باشیشی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی له‌مرۆڤدا هه‌یه، هه‌روه‌ک پزیشکانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ڕایانگه‌یاند که گوێگرتن له‌موزیک له‌کاتی وه‌رزش‌و پیاده‌ڕۆیدا، ده‌توانێ به‌یه‌کجاره‌کی جه‌نگی جیهان دژ به‌قه‌ڵه‌وی سه‌ربخات.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه که له‌سه‌ر پێنج هه‌زار خێزانی ئه‌مریکی ئه‌نجام
دراوه، ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و خێزانانه‌ی به‌کۆمه‌ڵ گوێ له موزیک
ده‌گرن، ڕێژه‌ی توشبوونیان به‌قه‌ڵه‌وی به‌ڕێژه‌ی 73% له‌و خێزانانه
که‌متره که گوێ له‌موزیک ناگرن‌و به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن.
له‌ئێستادا نه‌خۆشی قه‌ڵه‌وی بۆته دیارده‌یه‌کی باو له‌هه‌موو وڵاتانی جیهاندا.
جگه‌ره‌و مادده‌ی بێهۆشکه‌ر هۆکاری نه‌خۆشی ده‌روونین
ئه‌و لاوانه‌ی جگه‌ره ده‌کێشن‌و مادده بێهۆشکه‌ره‌کان به‌کارده‌هێنن‌و
ڕه‌فتاری پڕمه‌ترسی ده‌نوێنن، زۆربه‌یان ده‌بنه مایه‌ی تێکدانی باری
خێزان ئه‌مه‌ش هۆکارێکی گرنگه بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می پیرییدا زیاتر
دووچاری کێشه ده‌روونییه‌کان ببنه‌وه.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکانی زانکۆی ماساچوست، هه‌موو ئه‌و
که‌سانه‌ی به‌ر له‌ته‌مه‌نی 15ساڵی دووچاری تێکچوونی باری خێزان
ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان
له‌رێژه‌یه‌کی به‌رزدایه.
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تریش له‌زانکۆی مینه‌سوتا جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه
که به‌ڕێژه‌ی 90%ی پیاوان‌و 60%ی ژنان که پێش ته‌مه‌نی 15ساڵی
به‌نائاسوده‌یی ژیاون، به‌ڕێژه‌یه‌ک له‌ژیانی گه‌نجی‌و پیریدا
کاریگه‌ریی خۆی هه‌بووه‌و له‌ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه‌شه‌وه
گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی که ته‌مه‌نی منداڵی، سه‌ره‌تای
دروستبوونی که‌سێتی مرۆڤه.
خۆراکی ده‌ریایی پێداویستی جه‌سته‌ی مرۆڤ دابین ده‌که‌ن
بۆدابینکردنی زۆرینه‌ی پێداویستییه خۆراکییه‌کانی جه‌سته‌ی مرۆڤ،
خۆراکه ده‌ریاییه‌کان باشترین سه‌رچاوه‌ی ڤیتامینن‌و ڕۆڵی گرنگیش
له‌پاراستنی مرۆڤ له‌هه‌مبه‌ر نه‌خۆشیدا ده‌گێڕن.
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی خۆراکه ده‌ریاییه‌کان له‌شاری ناپولی ئیتاڵیا
رایگه‌یاند که ئه‌و خۆراکانه‌ی له‌ناو ده‌ریادا هه‌ن وه‌ک گۆشتی ماسی،
رۆبیان‌و ئه‌و خۆراکه گیاییانه‌ی له‌نێو ده‌ریادا ده‌ڕوێن، ده‌توانن
سه‌رجه‌م ئه‌و ڤیتامینانه دابین بکه‌ن که بۆ مرۆڤ پێویستن، چونکه
نه‌بوون یاخود که‌می خۆراکی ده‌ریایی له‌هه‌ندێ وڵات که خاوه‌نی
ده‌ریای گه‌وره نین، ڕێژه‌ی نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ک تێکچوونی جه‌سته‌و
کۆئه‌ندامی ده‌مار، لاوازی یاده‌وه‌ری، تێکچوونی پله‌ی گه‌رمی‌و
که‌می یۆدو ڤیتامینه‌کانی تر له‌ناو دانیشتوانه‌کانیاندا له‌ئاستێکی
به‌رزدایه. هه‌موو خۆراکێکی ناو ده‌ریا، ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌هۆرمۆنی
تیرۆئیدی تێدایه که بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ پێویسته، که‌می تیرۆئیدیش
هۆکاری سه‌ره‌کی سستی گه‌شه‌ی جه‌سته‌و لاوازیی هه‌ستی بینین‌و
بیستنه له‌مرۆڤدا، ئه‌مه‌ش زۆر به‌که‌می دووچاری ئه‌و که‌سانه
ده‌بێَته‌وه که خۆراکی ده‌ریایی ده‌خۆن.
فاست فود هۆکاری سه‌ره‌کی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌یه
ساڵانه ژماره‌یه‌کی زۆری هاووڵاتیان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا دووچاری
شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده ده‌بن، هۆکاره‌که‌شی زۆر خواردنی فاست فود یاخود
خواردنه ئاماده‌کراوه‌کانه.
رێکخراوی رادیۆتراپی‌و ئه‌نکۆلۆژی سه‌ر به‌زانکۆی شیکاگۆ رایگه‌یاند
که به‌هۆی زۆری ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی سه‌رقاڵبوونیان
به‌کاره‌وه ناتوانن نان بۆخۆیان ئاماده بکه‌ن‌و ناچارن په‌نا بۆخواردنی
خوارده‌مه‌نییه ئاماده‌کراوه‌کان (فاست فود) ببه‌ن دوچاری شێرپه‌نجه‌ی
گه‌ده ده‌بن، چونکه زۆر خواردنی فاست فودیش، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی
توشبوونی گه‌ده‌یه به‌نه‌خۆشی جۆراوجۆر.
ئه‌م رێکخراوه هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که به‌کارهێنانی
داووده‌رمان‌و مادده‌ی کیمیایی هه‌مه‌جۆر له‌ئاماده‌کردنی فاست فود،
زیانی زۆر به‌ناوپۆشی گه‌ده‌و کارلێکی کیمیایی له‌کاتی هه‌رسکردنی
خواردندا تێک ده‌دات‌و سه‌ره‌نجام ده‌بێته‌هۆی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی
گه‌ده‌و له‌ئامۆژگارییه‌کیشدا ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی ئه‌و
که‌سانه‌ی له‌سپێده‌ی به‌یانییه‌وه سه‌رقاڵی کارکردنن، ناتوانن
له‌ماڵه‌وه نان بخۆن، به‌ڵام ده‌کرێ به‌شێوه‌ی گروپ خواردن ئاماده
بکه‌ن تا له‌فاست فود دوور بکه‌ونه‌وه.
ئه‌و هه‌شت خۆراکه چین که توانای سێکسیت به‌هێز ده‌کات؟
حه‌زی سێکسی له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زی پیاوان‌و ژنان، پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆزه‌و
چه‌ندین هۆکار کاریگه‌ریی له‌سه‌ر زیادبوون یاخود که‌مبوونی داده‌نێن.
پزیشکانیش ده‌ڵێن وێڕای ته‌مه‌ن‌و توانای جه‌سته، کۆمه‌ڵێک خۆراک‌و
میوه‌و سه‌وزه‌ش ئه‌و حه‌زه سروشتییه به‌رز ده‌که‌نه‌وه، له‌وباره‌وه
د.جۆن مایه‌رز سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی په‌ره‌پێدانی سێکس له‌ئه‌مریکا
رایگه‌یاند: کۆمه‌ڵێک خۆراک‌و میوه‌و سه‌وزه هه‌ن کاریگه‌ری
راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی حه‌زی سێکسی له پیاوان‌و ژناندا
هه‌یه‌و ئه‌و خۆراکانه‌ش بریتین له:
خه‌وێکی ئاسوده‌ی شه‌وان یاده‌وه‌ریت به‌هێزتر ده‌کات
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر شه‌وانه خه‌وێکی
ئاسوده‌و دوور له‌دڵه‌ڕاوکێ‌و جه‌نجاڵیت هه‌بێت، ئه‌وا توانای
یاده‌وه‌ریت به‌هێز ده‌کات‌و کاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئاینده‌ت
ده‌بێت.
سارا مه‌دنیک پسپۆڕ له‌زانکۆی کالیفۆرنیا له‌گه‌ڵ گروپێکی پزیشکیدا،
دوای ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی گه‌یشتنه ئه‌و
ئه‌نجامه‌ی که هه‌ر که‌سێک شه‌وانه له‌کاتێکی دیاریکراودا بخه‌وێت‌و
خه‌وێکی ئارامی هه‌بێت، ئه‌وا توانستی یاده‌وه‌ریی بۆفێربوون
به‌ڕێژه‌ی 83% زیاتره‌و له‌خوێندنیشدا سه‌رکه‌وتووتره.
ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی خه‌وێکی ئارامیش، ئه‌م پسپۆڕه ئاشکرایکرد که
پێویسته دۆشه‌ک‌و سه‌رین‌و جێگایه‌کی شیاومان بۆخه‌و هه‌بێت،
شوێنه‌که‌شی دوور بێت له‌شوێنی کار‌و ژاوه‌ژاوی شه‌قام‌و هه‌وڵ بدرێت
ژینگه‌یه‌کی خاوێن‌و نزیک له‌سه‌وزایی بۆ خه‌و ده‌ستنیشان بکرێت،
پێویستیشه شوێنی خه‌وتن له‌شوێنی کاره‌که‌ته‌وه دوور بێت، هیچ ده‌نگ‌و
ره‌نگێکی هه‌راسانکه‌ریشت لێ نزیک نه‌بێت. کاتێکیش توانیت خه‌وێکی ئارام
ده‌سته‌به‌ر بکه‌یت، ئه‌وا یاده‌وه‌ریت به‌هێز ده‌بێت‌و مێشک خۆی بۆ کار‌و
فه‌رمانی نوێ ئاماده ده‌کات، ئه‌مه‌ش بۆ خوێندکاران‌و ئه‌و که‌سانه‌ی
پیشه‌که‌یان پێویستی به‌کاری فکرییه وه‌ک کۆمپیوته‌رو ئامێره
ته‌کنه‌لۆژییه‌کانی تر، پتر پێویستیان به‌م خه‌وه ئارامه هه‌یه.
ژنانی سکپڕ پێویستیان به‌به‌رنامه‌ی خۆپاراستن هه‌یه
هه‌وڵدانی ژنان بۆپاراستنی ته‌ندروستی خۆیان له‌کاتی سکپڕیدا،
پێویستی به‌به‌رنامه‌یه‌کی گونجاو هه‌یه، گرنگترینیشیان بایه‌خ
به‌خۆدانه له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
سه‌نته‌ری ئامۆژگاری ژنانی سکپڕ له‌ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند که هه‌ندێک
ئامۆژگاری بۆخۆپاراستنی ژنانی سکپڕ زۆر پێویسته‌و گرنگترینیان
ئه‌وه‌یه که له‌رۆژانی سکپڕیدا نابێ هیچ جۆره ده‌رمانێکی ئازار یان
ده‌رمانی دایک به‌بێ ڕێنمایی پزیشک به‌کاربهێنرێت، پێویسته ژنانی
سکپڕ پشوودانی ته‌واو بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له‌ماندووێتی‌و نه‌خۆشی
بده‌ن. خۆبه‌دوورگرتن له‌جگه‌ره‌کێشان‌و مادده کهولییه‌کانیش،
ته‌ندروستی کۆرپه‌له ده‌پارێزن.
ئه‌م سه‌نته‌ره سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی خۆراک له‌رۆژانی شیرپێداندا
ئاشکرایکرد که شیری دایک باشترین خۆراکه، به‌ته‌واوی ڤیتامینی پێویست
ده‌به‌خشێت به‌منداڵ‌و به‌لایه‌نی که‌مه‌وه چه‌ند مانگێک دوای
له‌دایکبوون زۆر پێویسته، چونکه شیری دایک بڕێکی زۆر شه‌کری لاکتۆز
ده‌به‌خشێ به‌منداڵ که سوودی زۆری لێده‌بینێت.
هه‌روه‌ها بڕی پرۆتینی شیری دایک زۆرتره له‌شیره‌کانی تر‌و
هه‌زمکردنیشی بۆمنداڵ خێراتره له‌شیره‌کانی تر، چونکه چه‌وری شیری
دایک به‌ئاسانی ده‌بێته هۆی هه‌رسکردنی له‌لایه‌ن منداڵه‌وه‌و
بۆگه‌وره‌بوون‌و پارێزگاریشی زۆر پێویسته. پێدانی بڕی شیر به‌شێوه‌ی
رۆژانه (هه‌مووی چوار تا شه‌ش فنجان) پێداویستییه‌کانی منداڵ دابین
ده‌کات‌و پێویسته ئافره‌تی شیرده‌ر دووهێنده‌ی شێوه‌ی ئاسایی
سه‌وزه‌و میوه بخۆن.
په‌ڵه‌ی ده‌م‌و چاو هه‌ڕه‌شه له‌جوانی کچان ده‌کات
نه‌خۆشی په‌ڵه‌ی ده‌م‌وچاو یاخود ماڵه رووبه‌رووی ژماره‌یه‌کی زۆری
کچان بۆته‌وه، به‌جۆرێک که جوانی رووخساری شێواندوون‌و دووچاری
دڵه‌ڕاوکێ‌و خه‌مۆکیشی کردوونه‌ته‌وه.
د.سانسۆ ماکرۆزی پسپۆڕی ئیتاڵی بۆ نه‌خۆشییه‌کانی پێست رایگه‌یاند که
ماڵه یان په‌ڵه‌ی ده‌م‌و چاو بریتییه له‌دروستبوونی په‌ڵه‌یه‌کی
قاوه‌یی کاڵ یان تێر له‌سه‌ر ڕووی ده‌م‌و چاو له‌ئافره‌تدا،
به‌تایبه‌تی له‌نێوان ته‌مه‌نی 15- 50ساڵیدا که کارده‌کاته سه‌ر
جوانی ئافره‌ت‌و باری ده‌روونی تێکده‌دات، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی
له‌ناوه‌ڕاستی ده‌م‌وچاو یاخود له‌سه‌ر ڕوومه‌ت‌و لووت‌و شه‌ویلگه‌دا
بڵاوده‌بێته‌وه که گرنگترین هۆکاره‌کانی توشبوونیشی بریتین له:
له‌بارچوونی منداڵ، به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژه‌سکپڕی، تێکچوونی
هۆڕمۆن له‌قۆناغی هه‌رزه‌کاری، ناڕێکی‌و کورتی سووڕی مانگانه،
نه‌خۆشی هێلکه‌دان، به‌دخۆراکی، سکچوونی درێژخایه‌ن‌و هه‌وکردنی قۆڵۆن.
سه‌باره‌ت به‌خۆپاراستنیش له‌م نه‌خۆشییه، ناوبراو ئاماژه بۆ ئه‌وه
ده‌کات که بۆ خۆپاراستن له‌ماڵه‌ی ده‌م‌و چاو، پێویسته کچان دوور
بکه‌ونه‌وه له‌تیشکی خۆر‌و ئاگری به‌تین‌و گه‌رمی، به‌رکه‌وتنی
هه‌ڵمی چێشت، به‌کارنه‌هێنانی لفکه‌و شتی زبر بۆ ده‌م‌وچاو شتن،
هه‌روه‌ها خواردنی میوه‌و سه‌وزه‌و وه‌رزش ده‌یانپارێزێت له‌دروستبوونی
په‌ڵه.
هۆکاره‌کانی ساردی سێکسی ژنان‌و پیاوان
هۆرمۆنی سێکسی تستۆسترۆن ڕۆڵێکی فراوانی له‌سه‌ر حه‌زی سێکسی
له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی ژن‌و پیاودا ده‌گێڕێت، که‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م
هۆرمۆنه‌ش ژن‌و پیاو دووچاری ساردی سێکسی ده‌کاته‌وه.
گروپی پزیشکانی زانکۆی ئۆهایۆ رایانگه‌یاند که گرنگترین هۆکاره
جه‌سته‌ییه‌کانی که‌مبوونه‌وه‌ی حه‌زی سێکسی له‌پیاواندا بریتین
له‌خوگرتن به‌کهول‌و مادده سڕکه‌ره‌کان، که‌م خوێنی، قه‌ڵه‌وی،
خواردنی هه‌ندێ داووده‌رمان به‌تایبه‌تی داووده‌رمانی چاره‌سه‌رکردنی
پرۆستات، که‌مبوونه‌وه‌ی هۆڕمۆنی سێکسی تستۆسترۆن، نه‌خۆشییه
درمه‌کان‌و هه‌میشه‌ییه‌کان وه‌ک شه‌کره‌و په‌ستانی خوێن.
سه‌باره‌ت به‌هۆکاره ده‌روونییه‌کانیش که ده‌بنه‌هۆی ساردی سێکسی،
ئه‌م گروپه ده‌ڵێن: ئه‌و هۆکاره ده‌روونییانه‌ی ساردی سێکسی
له‌پیاوان‌و ژناندا دروست ده‌که‌ن بریتین له‌خه‌مۆکی، دڵه‌ڕاوکێ،
ماندووبوون‌و کاری زۆر، ئینتیمای هۆمۆسێکسواڵی‌و ترس له‌نه‌گه‌یشتن
به‌ئۆرگازم.
هه‌ر هه‌وڵێکیش بۆخۆدوورخستنه‌وه‌و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م هۆکاره
جه‌سته‌یی‌و ده‌روونیانه، به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ کاریگه‌ری له‌سه‌ر
زیادبوونی توانای سێکسی هه‌یه.
1. سێ‌و: ده‌بێته هۆی زیادکردنی هۆرمۆنی سێکس، بۆنی ناخۆشی ده‌میش له‌ناوده‌بات‌و ئاستی کۆلیستڕۆڵ نزم ده‌کاته‌وه.
2. ته‌رخوون: ئه‌م گیا به‌چێژه ڕۆڵی راسته‌وخۆی له‌زیادکردنی هۆرمۆنی سێکسیدا هه‌یه.
3. مۆز: ئه‌نزیمێکی تایبه‌ت به‌به‌هێزکردنی حه‌زی سێکسی له‌پیاواندا تێدایه.
4. که‌ره‌وز: ئه‌م گیایه ده‌بێته‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هۆرمۆنی به‌رپرس
له‌بۆنی جه‌سته‌ی پیاوان که ژنان به‌ره‌و لای خۆی راده‌کێشێت.
5. هه‌نجیر: ئه‌م میوه‌یه به‌هۆی بوونی چه‌ند ڤیتامین‌و مادده‌یه‌که‌وه، حه‌زی سێکیست ئاگر ده‌دات!
6. سیر: ئه‌م به‌رهه‌مه گیاییه ده‌بێته‌هۆی واڵاکردنی ده‌ماره‌کان تا
به‌ئاسانی خوێن هاتوچۆ بکات، ئه‌مه‌ش حه‌زی سێکسی زیاتر ده‌کات.
7. سه‌ده‌ف: بڕێکی زۆر له‌تستسترۆنی بۆ پیاوان تێدایه‌و توانای سێکس به‌رز ده‌کاته‌وه.
8. هه‌نار: ئه‌م میوه‌یه توانستی سێکسی به‌رز ده‌کاته‌وه‌و ده‌بێته هۆی هه‌سته‌وه‌رتربوونی کۆئه‌ندامی سێکسی پیاوان‌و ژنان.