لێکۆڵیارانی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی واشنتۆن رایانگه‌یاند: ئه‌و
خۆراکانه‌ی چه‌وری زۆریان تێدایه به‌تایبه‌ت چه‌وری گۆشتی
گیانله‌به‌ران، هۆکاری سه‌ره‌کی سستبوونی چه‌ند کۆئه‌ندامێکی
جه‌سته‌یه له‌کاتی ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کانیاندا، به‌جۆرێک که
ده‌ماره‌کانی خوێن ته‌سک ده‌کاته‌وه‌و فه‌رمانه‌کانی دڵ‌و مێشکیش که‌متر
ده‌کاته‌وه.
ئه‌و توێژه‌رانه ئاشکرای ده‌که‌ن که ئه‌و مرۆڤانه‌ی زۆرترین خۆراکی
گیایی ده‌خۆن‌و وه‌رزشێکی ڕێکوپێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، خاوه‌نی
ته‌مه‌نێکی درێژ‌و له‌شێکی ساغن، هه‌ر مرۆڤێکیش تا چه‌وری زیاتر
له‌خواردنه‌کانیدا هه‌بێت ئه‌وا کۆئه‌ندامه سه‌ره‌کییه‌کانی جه‌سته‌ی
دووچاری نه‌خۆشی ده‌بنه‌وه‌و دواجاریش به‌ڕێژه‌ی 35% له‌ساڵانی
ته‌مه‌نیان که‌م ده‌بێته‌وه.