هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

نازێ سه‌ری له‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی شێواوه‌ نازانێت چی بکات

ئەو ئافرەتە گۆرانیبێژە کاتێک دڵخۆش دەبێ، پێی بڵێى (نازێ عەزیزى چەندە ئەزیزى)، ئەگەر بەنهێنى ئەو وشەیەش نەزانى، دەتوانى پێى بڵێى (دادە گیان). نازێ کە بە سادەترین گۆرانیبێژ دەناسرێتەوە و هەمیشە لە خەمى هاوڕێکانى سەرقاڵە، لەو دیمانەى لەگەڵ (داستان) بەئاشکرا چەند نەهێنییەکى تایبەتى خۆى دەدرکێنێ، هەرچەندە ئامادە نەبوو ناوى خۆشەویستەکەى ئاشکرا بکات، بەڵام گوتى “زۆر لەخۆم گەورەترە”.


نازێى گۆرانیبێژ خاوەن دوو ئەلبوومە و زۆر حەزیش دەکا ببێتە دایک و خاوەنى دوو منداڵ، بەڵام سەریشى سورماوە، کە دەبێ کەى بڕیارى هاوسەرگیر بدات و ببێتە دایک، بۆئەوەى ئەو حەزەى بەدى بهێنێ، دەبێ نازێ لەو پرۆسەیەدا بترسێ، ئەو دەڵێ “وەک ترس نا، بەڵام جارێ سەرم لە خۆشەویستییەکەم شێواوە و لێم تێکچووە، دەبێ پتر ئاگادارى ئەوە بم”. نازێ لە سەرەتاى ئەو دیمانەیەیدا حەز دەکا باس لە ئاهەنگەکەى سەرى ساڵى بکا و لەوبارەیەشەوە پرسیارى لێ بکرێ، کە بەگوتەى (رێبەر) بەڕێوەبەرى رێستورانتى تارین “سەرکەوتووترین ئاهەنگى ئەو سەرى ساڵەیە بووە، جێى رەزامەندى خەڵکەکەى بووە”، نازێش لەوبارەیەوە دەڵێ “دەبێ پرسیار لەو خەڵکە بکرێ و بپرسن ئایا ئەوان بۆ بینینى لەشولارى نازێ و پڕکردنەوەى کاتى خۆیان هاتبوون، یاخود بۆ گوێگرتنى دەنگى نازێ، من وام هەستدەکرد بۆ چێژ وەرگرتنى دەنگى من هاتبوون”، ناوبراو هۆکارى سەرکەوتنى بۆ کەم دەرکەوتنى خۆى گێڕایەوە، کە بە دەگمەن کۆنسێرت ئەنجام دەدات و ئەوەش دەبێتە باشترین شەو بۆ کۆبوونەوەى هەموو ئەو کەسانەى دەتوانن لەگەڵ دەنگى ئەودا چێژ وەربگرن، نازێ گوتیشى “حەزدەکەم لەمەودوا مانگى جارێک بێمەوە سەر شانۆ و گۆرانى بڵێمەوە بۆ ئەو خەڵکانەى حەزیان لە دەنگى منە”.
ئەو ئافرەتە گۆرانیبێژە وەک خۆى دەڵێ ئەوە یەکەم دیمانەى دەبێت، کە بەو شێوەیە باس لە لایەنە تایبەتییەکانى خۆى بکا، نازێ عەزیزى ئاماژەى ئەوە دەکات، شێوازى جلوبەرگى گۆڕیەوە و ئێستا زیاتر حەزى بەجلى مۆدەیە، لە بارەى ئەو گۆڕانکاریانەی دەموچاویشیدا سوێند بە گۆڕى باوکى دەخوات، کە نەشتەرگەرى جوانکارى نەکردووە، ئەوەشى ئاشکرا کرد، لە کوردستان پارەیەکى واى نییە، بتوانێ هەموو حەز و پێداویستییەکانى خۆى دابین بکات و دەڵێت “بەخوا پارەى ئەوەم نییە جوانکارى بۆ دەموچاوم بکەم، بەڵام راستە خەڵک زۆر ئەو پرسیارەم لێدەکات و گومانیان هەیە، کە جوانکاریم کردبێ، بۆ سەرى ساڵیش ویستم جلێکى کوردى زۆر جوان بکڕم، بەڵام پارەى نرخى ئەو جلەم پێ نەبوو، هەروەها پارەى تەلەفۆنیشم نییە، تا بە ئارەزووى خۆم قسە بکەم، هەفتەى جارێک لەگەڵ دایکم و ماڵەوەمان قسە دەکەم”. بەڵام ئەوەش ناشارێتەوە کوڕان تەلەفۆنى زۆرى بۆ دەکەن و زۆربەشیان داواى زەواج و لێ نزیکبوونەوەى دەکەن، ئاواش باس لە یەکێک لەو تەلەفۆنانە دەکات، گوتى “لەمنزیکانە کوڕێکى تەمەن 26 ساڵ لە سلێمانییەوە تەلەفۆنى بۆ کردم، کە گوتم ئەلو فەرموو، گوتى تەئکید تۆ نازێى؟ منیش گوتم: بەڵێ، یەکسەر گوتى قوربانت بم، من کوڕێکى کرێکارم و زۆرم حەز لێتە، دەمەوێ بتخوازم، وەڵڵا منیش هەندێ پێکەنیم و پێمگوت: براکەم تۆ لە چاو مندا منداڵى و چوار ساڵ لە تۆ گەورەترم، کە گوتم ببورە ناتوانم، دەستى کرد بە گریان و گوتى بەخوا دەتوانم بەخێوت بکەم”، هەروەها نازێى گۆرانیبێژ ئەوەش دەخاتەسەر قسەکانى خۆى، کە کوڕانى جوان و قۆزیش تەلەفۆن بۆ کچە گۆرانیبێژەکان دەکەن و ئەوەش بە ئاسایى دەزانێ “لەبەرئەوەى کچە گۆرانیبێژەکان ناسراون و وێنەیان لە رۆژنامەکان و لە هەموو جێگایەکدا دەبینرێ، لەوانەیە جوانترین کوڕ تەلەفۆنیان بۆ بکەن، بەڵام من نەخێر، رەنگە کەسێکم خۆش بووێت، تەمەنى زۆر لەخۆم گەورەترە”. لێرە دەرکەوێ نازێ عەزیزى پیاوێکى بە تەمەن لەخۆ گەورەترى خۆشدەوێ، بەڵام دیسانەوە نایەوێ ناو و پیشەى ئەو پیاوە ئاشکرا بکا، تەنیا گوتى “بۆ دەبێ بزانن کێیە، هەرئەوەندە بزانن لەخۆم گەورەترە و بەسە”.
نازێ عەزیزى بەپێچەوانەى زۆربەى کچە رۆژهەڵاتییەکان حەزى لەجگەرە و مەشروب نییە، بە جگەرە ژانەسەر دەیگرێ و بە بۆنەکەى مەشروبیش سەرخۆش دەبێ. لە بارەى دیین و باوەڕیشەوە، کە زۆربەى کات لە ماڵەکەى خۆیدا بەقورئان خوێندن بینیوومانە و خەریکى عیبادەت بووە، ئەو گۆرانیبێژە ئامادە نییە هیچ بڵێ و جگەلەوەى گوتى “مەسەلەى دیین و باوەڕى من، حەز دەکەم شەخسی بێت و تەنیا خۆم و خودا بزانین، بەڵام بە سورەتى یاسین و فاتیعە، دڵم ئارام دەبێتەوە”. نازێ ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، لەگەڵ بڵاوکردنەوەى ئەو وێنانەى، کە بۆ ئاهەنگەکەى سەرى ساڵ لە زۆربەى شوێنەکانى هەولێر دەبینرا، داواکارى کۆمپانیاییەکى گەورەى ئۆتۆمبێلى رەتکردووەتەوە و ناشیەوێ هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێکى بەناو بکرێ، چونکە ئەو پێى وایە ئەوە ماناى ئیحترام و گەروەیى هونەرمەند ناگەیەنێ، لەوبارەیەشەوە قسەى هەیە و دەڵێ “کۆمپانیاییەکى ئۆتۆمبێل تەلەفۆنى بۆ کردم و گوتیان تۆمان بینیووە و دەموچاوێکى شەرقی و سێکسیت هەیە، ئێمە حەز دەکەین ریکلامان بۆ بکەى و ئێمەش ئۆتۆمبێلێکى 2010 بە ناوى تۆوە دەکەین و بە ناوى تۆوە لە ناو خەڵک بناسرێ، منیش گوتم: چۆن رازى دەبم ئۆتۆمبێلێک بەناوى منەوە بکرێ، کە رۆژێ سەد کەس سوارى دەبێ، ئەوە بۆ کەسایەتى من زۆر خراپە و ئامادە نیم بیکەم”، نازێ دەشڵێ “ئەگەر مزگەوتێک یاخود دەزگایەکى خێرخوازى و نەخۆشخانەیەک بە ناوى منەوە بکرێ، ئەوکات پارەشم ناوێ، بەڵکو پارەش دەدەم”. ناوبراو لەوەتەى لە کوردستانە زۆربەى کاتەکانى بە تەنیایى بەڕێ دەکا و بەردەوام تەلەفزیۆنەکەشى لەسەر کەناڵى pmc و نەورۆزە، دەشڵێ “بینەرى کەناڵى کۆڕەکى جاران بووم”. ئەو کچە گۆرانیبێژە حەز بە مونافەسەى کارى جوان دەکا، لەوانیش هونەرمەند عەدنان کەریم بۆ مونافسەى خۆى دەستنیشان کرد، بەوەش نیگەرانە حەسادەت لەناو هونەرمەندان شوێنى مونافەسەى گرتووەتەوە، گوتى “حەز دەکەم مونافەسەى هونەرمەند عەدنان کەریم بکەم، چونکە ئەو باشترین هونەرمەندە بتوانى لەسەر کارە هونەرییەکانى ئەزموون وەربگرى و کارى باشترى لەسەر بکەى، بەڵام رقم لە حەسادەتە، کە بەداخەوە ئێستا لەنێو هونەرمەندان حەسادەت باوە، نەک مونافەسەى کارى باش و بەرهەمى زیاتر”.

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد