زانایانی ده‌روونناسی ده‌ڵێن هاوکاریکردنی خێزانه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر له‌یه‌ک ماڵدا ده‌بێته هۆی به‌خته‌وه‌ربوونی خێزان و دروستبوونی خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا، به‌ڵام خۆدورخستنه‌وه‌ی پیاوان له هاوکاریکردنی هاوسه‌ره‌کانیان و خۆدزینه‌وه له ئیشی ناوماڵ، خۆشه‌ویستی پیاو که‌مده‌کاته‌وه.
وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین که‌وا له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا زیاتر ژنان و کچان
به ئیشوکاری ناو ماڵه‌وه خه‌ریک ده‌بن، واته زیاتر به‌ڕێوه‌بردنی
ئیشوکاره‌کانی ناوماڵ زۆربه‌ی کات یاخود به درێژایی رۆژ له ئه‌ستۆی
ژناندایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت تاوه‌کو ئێستاش رێژه‌یه‌کی زۆر
له پیاوان هیچ کات ئاماده‌نین هاوکاری ژنه‌کانیان بکه‌ن له ئیش و کاری
ماڵه‌وه‌دا، بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دابونه‌ریته
کۆمه‌ڵایه‌تییه دواکه‌وتووانه‌ی که تاوه‌کو ئێستاش زۆربه‌ی تاکه‌کان
پێوه‌ی په‌یوه‌ست بوون و یاخود رێژه‌یه‌کی زۆر له پیاوان هه‌میشه وا
هه‌ستده‌که‌ن و ترسیان له بوونی قسه‌ی به‌رامبه‌ره‌کانیان هه‌یه و
به‌شێک له پیاوان پێیان وایه کاتێک که پیاوان هاوکاری ژنه‌کانیان
ده‌که‌ن له ئیشی ماڵه‌وه‌دا ئه‌وا به کارێکی عه‌یبه و شه‌رم داده‌نرێت
و پێویسته پیاوان هه‌مووکات هاوکاری ژنه‌کانیان بکه‌ن و له‌وه تێبگه‌ن
که ئیش‌کردنی ژن به ته‌نها له ماڵدا کارێکی زۆر قورسه و پێویسته
هاوکاریکردنی ژنه‌کانیان له کاری ماڵه‌وه‌دا زۆر به ئاسایی وه‌ریبگرن و
ژنان وه‌ک کۆیله‌یه‌ک سه‌یر نه‌که‌ن، به‌ڵکو گیانی هاوکاری هه‌بێت له
نێوانیاندا بۆئه‌وه‌ی تۆزێک له‌م ئه‌رکه قورسه‌ی سه‌رشانی ژنان
که‌مبێته‌وه و ژنان هه‌ست به ئاسووده‌یی هاوسه‌ره‌کانیان بکه‌ن.
گه‌ر هاوکاری ژنه‌که‌م بکه‌م ده‌بم به پیاوێکی ژنانی
ئه‌مه قسه‌ی هه‌ڵکه‌وت ته‌مه‌ن 26 ساڵان بوو که ماوه‌ی دووساڵه
چووه‌ته نێو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه و ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که
خێزانه‌که‌م مامۆستایه، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌م تووشی
کێشه نه‌بووین له‌سه‌ر ئیش‌کردن له ماڵه‌وه‌دا، به‌ڵام ئه‌و زۆرجار
گله‌یی ئه‌وه‌م لێده‌کات که بۆچی من هاوکاری ناکه‌م له کاری ماڵه‌وه‌دا،
هه‌ڵکه‌وت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌کات که هیچ کات هاوکاری ژنه‌که‌ی ناکات
له ئیش و کاره‌کانی ماڵه‌وه‌دا ئه‌و ده‌ڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرێک له
پیاوان له ئیش‌کردنی ماڵه‌وه‌دا نازانن و ژنان زیاتر شاره‌زاییان هه‌یه و
ئیش‌کردنی ژنان له ماڵه‌وه‌دا زۆر له ئیش‌کردنی پیاوان جوانتره و ئه‌وان
زۆر به باشی ئیش و کاره‌کانی ماڵه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و باکگراوندێکی
باشیان هه‌یه هه‌روه‌ها هه‌ڵکه‌وت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، که ئه‌گه‌ر
هاوکاری ژنه‌که‌ی بکات له‌ماڵه‌وه‌دا ئه‌وا ره‌نگه له ناو خزم و
که‌سوکاردا به‌پیاوێکی ژنانی بانگ بکرێت بۆیه ده‌ڵێت: من نایشارمه‌وه
هیچ کات هاوکاری ژنه‌که‌م نیم له ماڵه‌وه‌دا و ئه‌و خۆی ته‌نیا هه‌موو
ئیشوکاره‌کانی ماڵه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیش‌کردن له
ماڵه‌وه‌دا زیاتر ئه‌رکی سه‌رشانی ژنانه، چونکه ژنان و پیاوان
هه‌ریه‌که‌یان ئیشی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و پێویست ناکات پیاوان له
ماڵه‌وه‌دا ئیشی ژنان بکه‌ن.
پیاوه‌که‌م زۆر هاوکاریم ده‌کات له کاری ناوماڵدا
ئه‌مه قسه‌ی کانیاو-ی ته‌مه‌ن 28 ساڵان بوو که ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه
چووه‌ته نێو ژیانی هاوسه‌رگیریی و ئه‌و باس له‌وه‌ده‌کات که پیاوه‌که‌ی
زۆر هاوکاری ده‌کات له زۆربه‌ی ئیشوکاری ماڵه‌وه‌دا و ده‌ڵێت: من و
پیاوه‌که‌م هه‌ردووکمان فه‌رمانبه‌رین و زۆربه‌ی کاته‌کان له ده‌ره‌وه
به‌سه‌رده‌به‌ین به‌هۆی ده‌وامه‌کانمانه‌وه و پیاوه‌که‌م زۆر هاوکاریم
ده‌کات له کاری ناوماڵدا و هه‌میشه رێگا به‌وه نادات که من به ته‌نها
کاروباره‌کانی ناوماڵ راپه‌ڕێنم، کانیاو ده‌ڵێت ئێمه هیچ کات گوێ به
قسه‌ی خه‌ڵک ناده‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاستی دواکه‌وتویی و رۆشنبیری خه‌ڵک
به ئێمه چاره‌سه‌ر نابێت، هه‌روه‌ها کانیاو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات
که پێویسته هه‌موو پیاوێک هاوکاری ژنه‌که‌ی بکات له‌ماڵدا
له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردووکیان له‌یه‌ک ماڵدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و
پێویسته گیانی هاوکاری هه‌بێت له نێوان هاوسه‌راندا کانیاو ده‌ڵێت
پیاوه‌که‌م جگه‌له‌وه‌ی که له ئیش و کاره‌کانی ناوماڵ هاوکارییه‌کی باشم
ده‌کات زۆرجار ژیرکردنه‌وه و نان پێدانی منداڵه‌کانیشمان له ئه‌ستۆی
ئه‌و دایه و کارێکی زۆر ئاساییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی چۆن منداڵی منه به‌م
شێوه‌یه‌ش منداڵی خۆیه‌تی و ده‌بێت وه‌کو من په‌روه‌رده‌یان بکات،
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات که ئێستا زۆر به‌خته‌وه‌رن له‌گه‌ڵ
یه‌کتریدا و پیاوه‌که‌ی هیچ کات گوێ به قسه و تانه و ته‌شه‌ری خه‌ڵکی
دواکه‌وتوو نادات و به‌ڵکو زۆرجاریش تا من له ده‌وامه‌که‌م دێمه‌وه نانی
نیوه‌ڕۆش ئاماده‌کراوه که ئه‌مه‌ش جێگای سه‌ربه‌رزی و شانازییه.
من هاوکاری ژنه‌که‌م ده‌که‌م به‌ڵام که‌س پێی نازانێت