سه‌رچاوه‌یه‌ک له ده‌زگای بیڵ رۆندۆر له وته‌یه‌کدا رایگه‌یاند: ئامانج
له‌و کێبڕکێیه ئه‌وه‌یه بۆ جیهانی رابگه‌یه‌نین که شاجوانی جیهان مه‌رج
نیه ته‌نها له ژنانی باریک و به‌ژن درێژ به‌دیبکرێت به‌ڵکو له مرۆڤی
قه‌ڵه‌ویشدا ئه‌و جوانییه هه‌یه، وه جیاوازیش له‌نێوان ره‌گه‌زی باریک
و قه‌ڵه‌ودا نه‌مێنێت.
سه‌رچاوه‌که مه‌رجه‌کانی به‌شداریکردنی ئه‌و کێبرِکێیه‌شی ئاشکراکردو
وتی: پێویسته که‌سی به‌شداربوو کێشی له 64 کیلۆگرام زیاتر بێت و له‌شێکی
خرِۆ سنگێکی فراوانی هه‌بێت و ده‌بێت برِیاریش بدات که نابێت هه‌وڵبدات
کێشی له‌شی که‌م بکاته‌وه.
خاوه‌نی خه‌ڵاتی براوه‌ی یه‌که‌می ئه‌مساڵ که کچێکی ئه‌سمه‌ره‌و چاوێکی
سیحراوی هه‌یه له‌لێدوانێکدا وتی: من خۆم به‌شاجوانی جیهان ده‌زانم و
پشتگیری ئه‌و رێکخراوه ده‌که‌م بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی له‌نێوان ژنانی
جوان‌دا.
ئه‌م ده‌زگایه له‌ساڵی 2006 له شاری کوێبک دامه‌زراوه‌و ساڵانه کۆمه‌ک
بۆ پشتگیری ده‌زگاکانی هونه‌ر له‌رِێی ئه‌م کێبرِکێیه‌وه کۆده‌کاته‌وه.