دانانی ناوەدۆمەینێک بۆ کورد هەوڵ و کۆششی چەندین کۆمەڵەی زانستی وەک زانستپەروەرانی کورد، ئەکادیمیای کوردی و کوردئایتی گروپ و هیتر بووە. خەونێکە بۆ هەموو کوردێک کە ناوی تایبەتی خۆی هەبێت، دۆتکوردیش بەپشتیوانی کۆمەڵە کوردییە زانستییە خۆبەخشەکان و هەموو تاکێکی کورد، لە هەرشوێنێکی ئەم دونیایە بن، هەڵساوە بە هەوڵدان بۆ وەدەستهێنانی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد، بەو ئامانجەی کە بتوانین شوێنی ناوی کورد بکەینەوە لە وێبدا، ئەمەش مافێکی ڕەوای کوردە هەم وەکوو نەتەوەیەک، هەم وەکوو زمانێک.پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد بەپشتیوانی کورد خۆی دەگاتە ئاکام، بۆیە داوادەکرێت کە هەموو تاکێکی کورد بەپڕکردنەوەی فۆڕمی پشتیوانی، پشتگیریی خۆی بۆ پرۆژەکە ڕابگەیەنێت.