هه‌ردوو گون ده‌بێت له‌بارێکی سروشتی (ئاسایی) دا بن له‌ڕووی پێکهاته‌وه
و له‌ڕووی ده‌ردانی سپێرمه‌وه، هه‌روه‌ها هۆرمۆنی گون که گرنترین
هۆرمۆنی باڵاده‌سته له‌هێزی سێکسی پیاواندا، ئه‌م هۆرمۆنه له‌خانه‌ی
تایبه‌تی له‌هه‌ردوو گوندا ده‌ڕێژرێن، هه‌رکاتێک که‌م ڕژا ئه‌وا هێزی
سێکسی که‌م ده‌کات وه ئه‌گه‌ر له ڕژان وه‌ستا ئه‌وا هێزی سێکسیش
نامێنێت. هه‌ربۆیه ڕژانی ئه‌م هۆرمۆنه به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی به‌یه‌کێک
له ڕه‌گه‌زه گرنگه‌کانی هێزی سێکسی داده‌نرێت .
هه‌روه‌ها فاکته‌رێکی تر له‌و فاکته‌رانه‌ی هێزی سێکسی له‌سه‌ر به‌نده،
ڕه‌پ بوونی ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوانه (چووک). واته بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی
سێکس کردن به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی و ڕێک و پێک بڕوات ده‌بێت چووکی پیاو
له‌باری ڕه‌پ بوونی ته‌واودا بێت. بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر لێره‌دا
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئه‌ده‌ینه‌وه که ده‌ڵێت .. ڕه‌پ بوون چۆن ڕوو
ئه‌دات؟
کۆئه‌ندامی ده‌مار زاڵه له‌سه‌ر چالاکیه سێکسیه‌کانی مرۆڤ هه‌روه‌کو
زاڵه له‌سه‌ر چالاکیه‌کانی تری جه‌سته‌دا. له‌م کۆئه‌ندامه‌دا دوو
ناوه‌ند هه‌یه یه‌که‌میان له مۆخدا و دووه‌میان له‌به‌شی لۆکه‌یی له
دڕکه په‌تکدا، کاتێک پیاو ده‌وروژێت به وروژێنه‌ریکی سێکسی جا به‌بینینی
به‌شێکی سه‌رنج ڕاکێش بێت له‌جه‌سته‌ی مێینه‌دا یاخود به‌بینینی فیلمێکی
سێکسی یان له‌ڕێگه‌ی زینده خه‌ونه‌وه یان … هتد، ئه‌وا وێنه‌ی ئه‌و
وروژانه له‌سه‌ر مۆخ ده‌نه‌خشێ، به‌مه‌ش ئه‌و ناوه‌نده‌ی تایبه‌ته
به‌چالاکی سێکسی له‌مۆخدا کاری تێده‌کرێت و هێما ده‌نێرێت بۆ ده‌ماره‌کانی
دڕکه په‌تک، ئه‌ویش به‌ڕۆڵی خۆی ئاگاداری ده‌داته ده‌ماری مولووله
خوێنه‌کانی تایبه‌ت به ئه‌ندامی زاووزێ، ئاکامی ئه‌مه‌ش ئه‌و مولوولانه
ده‌کرێنه‌وه و پڕ ده‌بن له خوێن به‌مه‌ش ڕه‌پ بوون ڕووئه‌دات .
جگه له‌مانه‌ش فاکته‌ری ده‌روونی یه‌کێکه له ڕه‌گه‌زه هه‌ره
گرنگه‌کانی هێزی سێکسییه لای پیاوان، هه‌تا ته‌ندروستی ده‌روونی جێگیر و
ئاسایی بێت، هێنده پرۆسه‌ی سێکسی ئاسایی ده‌ڕوات به‌ڕێوه و به‌ئامانج
ده‌گات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش ڕاسته، گرفته ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
ده‌بنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هێزی سێکسیدا و له کرده‌یی پیاو که‌م
ده‌کاته‌وه ، بۆیه بوونی خۆشه‌ویستی پێویسته وه‌ک ساباتێک تا ژیانی
هاوسه‌رێتی له‌ژێر سایه‌یدا ئاڕاسته‌ی ئاسایی خۆی وه‌ربگرێت. به‌داخه‌وه
زۆرجار ژووری نووستن و سه‌رجێگا ده‌بێته هۆڵی دادگا و ژن و مێرد یه‌ک
ئه‌وی دی تاوانبار ده‌کات و کێشه و گرفته‌کانیان ده‌هێننه ناو جێگای
نووستنه‌وه، به‌مه‌ش باری ده‌روونی ئاڵۆز ده‌بێت و کاریگه‌ری له‌سه‌ر
هێزی سێکسی جێده‌هێڵێت .
خۆراکیش کۆڵه‌که‌یه‌کی تره له کۆڵه‌که‌کانی هێزی سێکسی، جۆری ئه‌و
خۆراکانه‌ی که‌سێک ده‌یخوات کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هێزی سێکسی، چونکه
جه‌سته‌ی دروست و چالاک فه‌رمانه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی دروست به‌جێده‌هێنێت،
خۆراکیش سوته‌مه‌نیه‌کی پێویسته بۆ جه‌سته بۆ ڕاپه‌ڕاندنی فه‌رمانه
پێویسته‌کانی، که‌بێگومان چالاکی سێکسی یه‌کێکه له‌وانه .
هه‌روه‌ها بۆماوه به فاکته‌رێکی تر داده‌نرێت له‌م بواره‌دا، مرۆڤ
له‌ڕێگه‌ی بۆماوه‌وه هه‌ندێک له سیفاته جه‌سته‌یی و ئه‌ندامیه‌کانی له
باوانه‌وه بۆ ده‌گوێزرزیته‌وه، سیفاته سێکسییه‌کان یه‌کێکن له‌م
سیفاتانه، که تیایدا پێکهاته و توانای ڕاپه‌ڕاندنی پرۆسه‌ی سێکسی
ده‌گوێزرێنه‌وه .
وێرای ئه‌مانه‌ش ژینگه کاریگه‌ری ڕوون و به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر هێزی
سێکسی، به‌جۆرێک که‌کاریگه‌ری ژینگه که‌متر نیه له کاریگه‌ری
فاکته‌ره‌کانی پێشوو، چونکه په‌روه‌رده‌ی سێکسی دروست تێڕوانینێکی دروست
به‌رهه‌م ده‌هێنێت به‌رامبه‌ر به ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، چالاکی سێکسی و
مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه له بیروڕای هه‌ڵه و گرێی ده‌روونی و ترس و شڵه‌ژان
له‌م بواره‌دا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش ڕاسته .
ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه بۆکردنه توانای سێکس کردن جیاوازه له توانای
مناڵ بوون، چونکه هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی بۆکرا توانای سێکسی به‌نده له‌سه‌ر
چه‌ند فاکته‌رێکی ئه‌ندامی و ده‌ماری و ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام
توانای مناڵ بوون به‌نده له‌سه‌ر چه‌ند فاکته‌رێکی تر، له‌وانه: ده‌بێت
سپێرمه‌کانی پیاو ساغ و زیندوو و له‌بارێکی سروشتی‌دا بن و توانای
پیتاندنیان هه‌بێت، جگه له‌هه‌ندێک فاکته‌ری تر که ده‌بێت له‌که‌سی
به‌رامبه‌ر (هاوسه‌ر) دا هه‌بێت وه‌ک دروستی منداڵدان و هێلکه‌دانان و …
هتد. جاری وا هه‌یه که‌سێک خاوه‌نی هێزێکی سێکسیی گه‌وره‌یه به‌ڵام
نه‌زۆکه، به‌پێچه‌وانه‌وه که‌سێک توانای سێکسی لاوازه به‌ڵام نه‌زۆک
نیه. هه‌روه‌ها هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک له‌نێوان گه‌وره‌یی و بچوکی چووکی
پیاوان و هێزه سێکسیه‌که‌یدا نیه .
هێزیی سێکسیی لای پیاوان