ئه‌گه‌ر بێت و کچێک له کوردستان بێت ئه‌وا مه‌کته‌ب و ماڵه‌وه‌ی هه‌یه و ئه‌ریش بۆ شوێنێک بچێت 10 ته‌له‌فونی بۆ ئه‌کرێت له‌لایه‌ن باوک یان دایک یان براکه‌یوه، هه‌نێک جار خوشکه گه‌وره‌س ئه‌بێته ئاغا به‌سه‌رییه‌وه! که یه‌تیشه‌وه ماڵه‌وه ئه‌گه‌ر شتێکی نه‌بێت که خۆی پێوه مه‌شخوڵ بکات بێجگه له ماڵ پاک کردنه‌وه و قاپ شتن، ئه‌وا بۆخۆیان ئه‌خه‌ون، یان
دائه‌نیشن ته‌ماشای هه‌ڵقه تورکییه‌کان یان ئیسپانییه‌کان ئه‌که‌ن که کراون به عه‌ره‌بی و یان زمانه‌کانی تر ئیتر هه‌تاوه‌ک و ئه‌و هه‌ڵقه‌یه‌ش ته‌واو ئه‌بێت 4، 5 جار بۆی ده‌گۆڕن. یان هه‌ندێکییان له‌ماڵه‌وه ئینته‌رنێت به‌کار ئه‌هێنن، یاخود ئه‌وانه‌ی که له کوردستان ناژین و ئینته‌رنێت به‌کار ئه‌هێنن، که هه‌ندێکییان بۆ کاری زۆر باش به‌کاری دێنن بۆ پڕۆژه و….. به‌ڵام هه‌ندێکیشیان بێجگه له مسنجه‌ره‌کان و چاته‌کان هیچی تر به‌کار ناهێنن، که یه‌ته سه‌ر کۆمپیته‌ر خێرا مسنجه‌ره‌کانی ئه‌کاته‌وه و خێرا ئه‌جێته چاتێک تا بزانێت کام چاته‌یان که‌سی زۆر تیایه ئیتر داده‌نیشیت و چاوه‌ریت نامه‌ی تایبه‌تی کوڕانن. هه‌نێکی زۆریان به‌م ڕێگایه خۆشه‌ویستی ئه‌که‌ن، هه‌ندێکی زۆریشییان هه‌ر به‌م جۆره خێزانیان پێک هێناوه، هه‌ندێکی زۆریشیان ئه‌ڵێت بڕوام به‌وانه نییه به‌ڵام هه‌رچی ئینته‌رنێت به‌کار بهێنێت ئه‌یناسێت و له‌ناو ئه‌و خه‌ڵکانه‌یا یه‌کێکیان قسه‌یه‌کی بۆ دروست ئه‌کات و ئیتر بلاو ئه‌بێته‌وه و خه‌ڵکیش چوزانی! ئه‌یڵێت و ئه‌یڵێته‌وه
هه‌بوونی چاته‌کان زییان به‌خشه!
ڕۆژانه و هه‌فتانه ئه‌بینم ڕیکلام بۆ چاتێکی نوێ ده‌کرێت، له کاتی ئێستادا ئه‌گه‌ر بلێم چاته‌کان له به‌کارهێنه‌ری ئینته‌رنێت (کورد) زۆرتره!
چه‌ند که‌سێک که پیش‌تر له چاتێک بوون، که بێزار ده‌بن له چاته‌که یاخود ناخۆشییه‌کی که‌سێتییان ئه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری چاته‌که‌دا، ئه‌چن چاتێک بۆ خۆیان دا ئه‌نێن و 4، 5 که‌س له خۆیان کۆ ده‌که‌نه‌وه و دا ئه‌نیشن گۆرانی بۆ یه‌کتری لێده‌ده‌ن، وه‌ک بڵێی CD نه‌مابیت له روی زه‌مینا و ته‌نها له چاته‌کانا هه‌بێت، جار جاره‌ش که‌سێکی نوێ دێته چاته‌که‌وه و به هه‌ر 4، 5 یانه‌وه نامه‌ی تایبه‌تی بۆ ئه‌نێرن بۆ یه‌کتر ناسین و ئه‌م شتانه، ئه‌م دانیشتن و گۆرانی لێدان و ناردنی نامه‌ی تایبه‌تییه زیاتر له 15 کاتژمێره له 24 کاتژمێری ئاسایی‌دا، واته زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن چاتن یاخود بڵێین چات ئه‌که‌ن، زۆربه‌یان که‌متر له 10 کاتژمێر له چاته‌که‌یان دانانیشن.
ئه‌م دوو بابه‌ته له‌گه‌ڵ هاورێیه‌کی ئازیزما، به‌شێوه‌یه‌کی دوروو درێژ و به‌شیوه‌یه‌کی زانستییانه دامان ڕشتووه و به‌م زوانه ده‌که‌ویته به‌رده‌ستتان!