سه‌فه‌رمه‌که چیدیکه، له‌ماڵی گیانان، سۆفی!
که گۆشه‌ی خانه‌قا و، جه‌زبه‌ی ڕه‌وانت به‌سه
له‌سه‌ر سه‌کۆی مه‌یخانه دانیشه‌و مه‌ی بخۆوه
له دونیا، هه‌ر ئه‌وه‌نده ماڵ و سامانت به‌سه!
زێده‌خوازمه‌به‌و کاران، له‌سه‌رخۆت گرانمه‌که
پیاڵێک شه‌ڕابی شاز و بوتێکی جوانت به‌سه!
که بۆسه‌ی بۆ نایه‌وه له گۆشه‌یه‌ک خه‌می دڵ
پشتوپه‌نا به ده‌رگـــــای پیری موغانت به‌سه
فه‌له‌ک به خه‌ڵکی نه‌زان ده‌دا هه‌وساری مراد
که تۆ ئه‌هلی زانستی، هه‌رئه‌و تاوانت به‌سه
به هیچ وێردێکی دیکه پێویستت نابێ، حافز!
دوعـــــــــای نیوه‌شه‌وان و ئاهی به‌یانت به‌سه.